ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search


ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران[دەستکاری]

ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران رێكخراوێكی سنفی و سیاسیە لە 11ی بانەمەری 1390 هجری بەرامبەر بەسالی 2011 لە ناوە رێزەكانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران دامەزراوە

پێناسەی رێكخراو[دەستکاری]

ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران قه‌واره‌یه‌كی سنفی و سیاسییه‌ كه‌ له‌سه‌ر باوه‌ر به‌ ئازادی كار ده‌كات بۆ ده‌سته‌به‌ركرانی مافه‌بنچینه‌ییه‌كانی لاوان ،هه‌روه‌ها دابین كردنی مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیموكراتیك له‌ كوردستاندا

ئامانجه‌ گشتیه‌كان[دەستکاری]

١-: ناوه‌ندی لاوان، هه‌وڵ ده‌دات بۆ سه‌رخستنی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ كوردستانی ئێران و سازمانی خه‌بات به‌ دڵسۆز و یه‌كێك له‌ سه‌ره‌كیترین لایه‌نه‌كانی شۆڕشی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد ده‌زانێت و پشتیوانی ده‌كات له‌ ئامانجه‌كانی . ٢-: پشتیوانی ده‌كه‌ین له‌ دامه‌زراوه‌ و بزوتنه‌وه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی كوردستان و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ نزیك كردنه‌وه‌ و دروست كردنی پێوه‌ندیێكی باش له‌ نێوان رێكخراوه‌ و دامه‌زراوه‌ مه‌دنیه‌كانی لاوانی كوردستان و ئێران و جیهان ٣- : تێده‌كۆشین بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگاێكی دیموكراتیك كه‌ مافی هه‌موو چین و توێژه‌كان و تاكه‌ كه‌سه‌كانی تێیدا پارێزراوبێت . ٤- : پشتیوانی له‌ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لانی دیكه‌ی ئێران ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتنیان به‌ مافه‌كانیان. باوه‌رمان وایه‌ به‌ بێ رووخانی رژێمی ئاخوندی هیچ كام له‌ چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و به‌ تایبه‌ت لاوان به‌ مافه‌كانیان ناگه‌ن و به‌ رووخانی ئه‌و رژێمه‌ رێگه‌ بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌لاتێكی دیموكراتیك و جه‌ماوه‌ری خۆش ده‌بێ. ٥-: هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ بردنه‌ سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وشیاری نه‌ته‌وه‌یی لاوان و به‌ دیهێنانی مافه‌كانیان له‌ كۆمه‌ڵگای كوردستان . ٦- : ئاشكرا كردنی سیاسه‌ته‌كانی رژێم دژبه‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان و به‌تایبه‌ت لاوان . ٧- : گرنگیدان به‌ ژینگه‌، زیاد كردن و پاراستنی سه‌وزه‌وانی و دارستانه‌كان به‌ ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین ٨- : گرینگیدان به‌ ئاسه‌وار و شوێنه‌واره‌ مێژوییه‌كانی كوردستان و پاراستنیان و نوێژه‌نكردنه‌وه‌یان به‌ ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین ٩- : هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ یه‌كسانی و به‌رابه‌ری كچان و كۆران له‌ خێزان و كۆمه‌ڵگا و نه‌مانی دیارده‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان و ئاسانكاری بۆ پێكهێنانی هاوسه‌رگیری و نه‌هێشتنی دیارده‌ی پێكهێنانی ژیانی زۆره‌ملێ و كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ته‌لاق. ١٠-: هه‌وڵ بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی نه‌شیاوی كه‌لتووری له‌ كۆمه‌ڵگا ده‌ده‌ین و له‌پیناو بونیاد نانی كلتوورێكی مرۆڤایه‌تی تێده‌كۆشین . ١١- : ناوه‌ندی لاوان پابه‌ند ده‌بێت به‌ خاڵه‌كانی جارنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها له‌ پێناو سه‌روه‌ری یاسا تێده‌كۆشین . ١٢- : پێویسته‌ ئه‌و لاوانه‌ی كه‌ خوێندن له‌ ئاستی به‌رزدا ته‌واو ده‌كه‌ن بۆ درێژه‌دان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی داهاتووی كوردستانه‌وه‌ بۆ خویندن بنێردرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ولات و هاوكاریان بكرێ . ١٣- : گرینگیدان به‌ وه‌رزش و ئاسانكاری و دابینكردنی پێداویستیه‌ وه‌رزشیه‌كان بۆ لاوان . ١٤- : دابین كردنی شوێنی چاره‌سه‌ر كردن بۆ ئه‌و لاوانه‌ی گێرۆده‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان بوون و هه‌وڵدان بۆ گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگا . ١٥- : هه‌وڵدان بۆ نه‌مانی دیارده‌ی مندالانی سه‌رشه‌قام و قه‌ده‌غه‌ كردنی كاری مندالان تا ته‌مه‌نی ١٥ ساڵ و دابین كردنی پێداویستیه‌كانی ژیانی مندالانی بێ په‌نا . ١٦-: تێده‌كۆشین بۆ خوێندن و نووسین به‌ زمانی كوردی و ناساندنی مێژوی گه‌له‌كه‌مان به‌ دنیای ده‌ره‌وه‌ . ١٧-: پشتێوانی له‌ لاوانی كه‌مئه‌ندام و نه‌خۆشانی ده‌روونی و جه‌سته‌یی و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان به‌ باشترین شێوه‌ . ١٨- : دابین كردنی هه‌ڵی كار بۆ لاوانی كوردستان و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ تواناییه‌كانیان له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كاندا . سەرچاوەکان پێگەیی فەرمی ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران https://web.archive.org/web/20161114090918/http://lawan.info/index.php