ناوەندی زاگرۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ناوه‌ندی زاگرۆسەوە ڕەوانە کراوە)
بنکەی سەرەکیژنێڤ
(بنکەی جیھانی)
ڕێبەران
 -  سەرۆکی ڕێکخراوەکە ئازاد سەڵواتی
 -  ھاوسەرۆکی یەکەم بابان ئەلیاسی
 -  ھاوسەرۆکی دووھەم سەمیرە محەممەد
دامەزران
 -  ڕێکەوتی دامەزران ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ (١٣ ساڵ لەمەوبەر) (٢٠١٠-١٠-05) 
ماڵپەڕ
www.zagros-centre.org

ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ (ZHRC) لە تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە شاری ژنێڤ لە وڵاتی سویسرا لەسەر دەستی چەند چالاکێکی مافەکانی مرۆڤ دامەزراوە و لە ساڵی ٢٠١٢ دا و لە کونفرانسی سێھەمی ڕێکخراوەکەدا ناوی لە ناوەندی زاگرۆس بۆ دیمۆکراسی و مافەکانی مرۆڤەوە (ZDHRC)، گۆڕدراوە بۆ ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ (ZHRC).

ئامانجی ڕێکخراو[دەستکاری]

  1. پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ
  2. پێشخستنی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی
  3. پێشخستنی یەکسانی مافەکانی ژن و پیاو
  4. پێشخستنی مافەکانی منداڵان
  5. ھەوڵدان بۆھەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان
  6. پشتگری لە مافی چارە نووسی کەمایەتییە خۆجێی، قەومی و نەتەوەیییەکان.

ناوەندەکە ھەر لە سەرەتای دامەزرانییەوە ھەوڵی بە کار ھێنانی میکانیزمی شۆرای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی داوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، بە تایبەت لە چوار وڵاتی ئێران، تورکییە، سوورییە و عێراق دا.

ناوەندی زاگرۆس یەکەم ڕێکخراوی کوردیی پاڵێۆراوی پلەی ڕاوێژکاری شۆرای ئابوری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

بنکەی سەرەکی ئەو ناوەندە لە شاری ژنێڤە لە وڵاتی سویسرا.

ماڵپەڕی سەرەکی ئەو ناوەندھ[دەستکاری]