ناوم خانە (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ناوم خانه‌ (فیلم)ەوە ڕەوانە کراوە)
ناوم خانە
My Name Is Khan
نووسینکاران جۆهار
شیبانی باسیجا
کاستشاروخ خان
کاجۆل
جیمی شێرگیل
مۆسیقاShankar-Ehsaan-Loy
وێنەگری سینەماییراڤی ک. چاندران
دەستکاریدیپا باتیا
ستۆدیۆ(کان)Dharma Productions

Fox Star Studios

Red Chillies Entertainment
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەFox Searchlight Pictures
ڕێکەوتی دەرچوون١٢ی ٢ی ٢٠١٠
ماوەی فیلم١٦٥ خوولەک
وڵات ھیندستان
زمانهیندی ، ئینگلیزی
تێچوون(٨.٣٦ ملیۆن $)

فیلمی ناوم خانە (بە ئینگلیزی: My Name Is Khan) فیلمێکی درامایی هیندییە لە ساڵی (٢٠١٠) دەرچووە ، دەرهێنەری ئەم فیلمە کاران جۆهەرە. ئەکتەری سەرەکی ئەم فیلمە شاروخ خان و کاجۆلە.

چیڕۆکی فیلم[دەستکاری]

ئه‌م فیلمه‌ باس له‌ گه‌نجێكی مسوڵمان ده‌كات به‌ ناوی (ڕیزوان خـــان) كه‌ له‌ وڵاتی (هیندستان) له‌گه‌ڵ دایكی دا ده‌ژیێت ، دوای ئه‌وه‌ی دایكی ده‌مرێت ، وه‌سیه‌ت ده‌كات بۆ خان كه‌ حان بچێته‌ ئه‌مریكا بژیێت له‌گه‌ڵ براكه‌ی (زه‌كیر) و ژیانێكی خۆش بۆخۆ دابین بكات. لەئەمریکا ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنێت لەگەڵ ژنێک بەناوی (مەندیرا) کە کوڕێکی هەیە لەمێردەکەی پێشووی بەناوی سام. خێزانی خان بەکامەرانی دەژین تاکوو ڕوودانی هێرشەکەی ١١ی ئەیلوول (11 Sep) کە ئەم ڕووداوە دەبێتە هۆی تێکچوونی ژیانی خێزانی هەموو موسڵمانانی ئەمریکا و جیهان، خێزانی خانیش بەکووشتنی کوڕەکەیان لەلایەن کەسانێکەوە زەرەرمەندێکی گەورە دەبن وە ژنەکەی لەبەر ئەوەی هیندووە هۆکاری لەدەستدانی منداڵەکەی بۆ ڕەزوان خانی مێردی دەگەڕێنێتەوە کە ئەو موسڵمانە وە بەهۆکاری موسڵمانبوونیەوە منداڵەکەی (سام)ی لەدەستداوە. ئەم ڕووداوانە کار لە ڕەزوان خان دەکەن و ناوبراو بڕیاردەدات بەهەرجۆرێک بێت بێتاوانی موسڵمانان لەڕووداوە تیرۆریستییەکانی جیهان بسەلمێنێت لەپێناو ئەوەدەا چەندین هەوڵ و سەکێشی دەدات….

سەرچاوە[دەستکاری]

http://en.wikipedia.org