شێو
ڕواڵەت
(لە نانی شێوانەوە ڕەوانە کراوە)

شێو یان نانی ئێوارە[١] (ھەروەھا؛ شیو، شام، نانی شێوان[٢]) (بە ئینگلیزی: Dinner) ئەو ژەمەیە کە لە ئێواران دەخورێت. شێو دەبێتە سێیەمین ژەمی ڕۆژ دوای تێشت و فراوین. ئەو خۆراکانەی لە شێو دەخورێن بەپێی وڵات و کولتوورەکان جیاوازن.[٣] لە کوردەواری، شێو بەزۆری وەک تێشت خۆراکی سادەی وەک نان و ماست و چایە یان ئەو خۆراکەیە کە لە ژەمی نیوەڕۆ «فراوین» دەمێنێتەوە. بەڵام لەو کاتانەی خێزانەکە میوانیان ھەیە عادەتەن خۆراکەکان تازەن و وەک ئەوانەن کە لە ژەمی نیوەڕۆ دەخورێن.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ موکریانی، ھەژار. شیڤ. هەنبانە بۆرینە: فەرھەنگەکانی ڤەژین. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ ئیبراھیمی، عەبدوڵڵا. «شام». فەرھەنگی کاوە. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Dinner»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە شێو تێدایە.