نامەکان بۆ میلینا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نامەکان بۆ میلینا
پەڕگە:Letters to Milena.jpg
نووسەرفرانز کافکا
وڵاتئەمریکا
زمانئەڵمانی
چەشننامە
بڵاوکەرەوەSchocken Books
ژپنک (ISBN)0-8052-0885-2

نامەکان بۆ میلینا کتێبێکە کە کۆکراوەی هەندێک لە نامەکانی فرانز کافکا بۆ میلینا جێسنسکا لە ماوەی ساڵی ١٩٢٠ تا ١٩٢٣ .

مێژووی بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٢، نامەکان لە سەرەتادا بە زمانی ئەڵمانی بڵاوکرانەوە بە ناوی Briefe an Milena، کە لەلایەن ویلی هاسەوە ڕێکخستنی بۆ کرا بوو، ئەو بڕیاری دا کە بەشێکی دیاریکراو لە نامەکان بسڕێتەوە، چونکە پێی وابوو لەوانەیە زیان بە ئەو کەسانە بگەیەنێت کە لەو کاتەدا هێشتا زیندوو بوون. کۆکراوەکە بۆ یەکەم جار بە زمانی ئینگلیزی لەلایەن تانیا و جەیمس ستێرن لە ساڵی ١٩٥٣ وەرگێڕانی بۆ کرا.

لە ساڵی ١٩٨٦، بڵاوکراوەیەکی نوێی ئەڵمانی، کە بەشەکانی کە هاس سڕیبوویەوە ئەوا لەم چاپە گەڕێندرانەوە، دواتر لە ساڵی ١٩٩٠ دا وەرگێڕانێکی نوێی ئینگلیزی لەلایەن فیلیپ بۆیمەوە بڵاوکرایەوە. ئەم بڵاوکردنەوەیە هەندێک لە نامەکانی میلینا بۆ ماکس برۆد، لەگەڵ چوار وتاری میلینا و وتارێک بۆ مردنی کافکا لەخۆ دەگرێت.

وەرگێڕان بۆ کوردی[دەستکاری]

لە ساڵ ٢٠١٦، ناوەندی غەزەلنووس کتێبەکەی بە وەرگێڕانی کوردی لەلایەن ڕەئووف بێگەرد بڵاوکردەوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کافکا، فرانز. نامەکان بۆ میلینا. وەرگێڕانی Philip Boehm, New York: Schocken Books, 1990.  ISBN 0-8052-0885-2
  1. ^ "نامەكانی كافكا، لەرێگەی بێگەرد-ەوە". www.khaktv.net. Retrieved 2023-01-14.