فەیسبووک مێسنجەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە نامەبەری فەیسبووکەوە)
Jump to navigation Jump to search
لۆگۆی فەیسبووک مێسنجەر

فەیسبووک مێسنجەر (بە ئینگلیزی: Facebook Messenger) (زیاتر بە مێسنجەر ناسراوە) سەکۆیەکی ئینتەرنێتی تایبەت بە نامەناردنە، بەشێوەی ئاپیش بۆ مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان بەردەستە. سەرەتا لە ٢٠٠٨ بە ناوی فەیسبووک چات لەلایەن فەیسبووک پەرەی پێدرا، لە ٢٠١٠ نوێکرایەوە و لە ئابی ٢٠١١ بەشێوەی نەرمامێر بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەست خرا.

بەکارھێنەرانی ئەم سەکۆیە دەتوانن دەق، وێنە، دەنگ، ڤیدیۆ، و چەند پەڕگەی دیکەش لەنێوانیان ئاڵوگۆڕ بکەن. ئەم ڕاژەیە پشتگیریی پەیوەندیی دەنگی و ڤیدیۆییش دەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]