نالین پەکگوڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە نالین پەكگوڵەوە)
Jump to navigation Jump to search
نالین پەکگوڵ
لەدایکبوون 30ی نیسان 1967
باتمان
نەتەوە کورد
پیشە سیاسەتوان
حیزبی سیاسی پارتی سۆشیال دیموکراتی سوید

نالین پەکگوڵ (لەدایکبووی ٣٠ نیسانی ١٩٦٧، باتمان، باکووری کوردستان)، ژنە سیاسەتمەدار کوردی سۆشیال دیموکراتە. نالین پەکگوڵ لە ساڵانی 1994 ھەتا 2002 زایینی دا، ئەندامی پارڵمانی سوید بووە. پەکگوڵ ھەروەھا لە ساڵانی 2003 تا 2011، سەرۆکی ڕێکخراوەی ژنەکانی سۆشیال دیموکراتی سوید بوو.[١]

نالین پەکگول لە ساڵی 1980 زایینی دا لەگەل خیزانەکەی کۆچی کرد بە وڵاتی سوید و لە ساڵی 1982یش بوو بە ئەندامی یەکیەتیی گەنجانی سۆشیال دیموکراتیکی سوید. پەکگوڵ بەر لە ئەمە کە بێتە سیاسەتوان، لە زانستگە وانەیی تیمارکەریی خوێندووە. نالین پەکگوڵ خویشکی کوردۆ باکسی، نووسەر و رەخنەکەری کۆمەڵایەتی و ھەروەھا، خویشکەزایی مەحموود باکسی نووسەریش ھەیە.

پەڕاوێز[دەستکاری]

بەستەرەکانی دەرەکی[دەستکاری]