ناسیۆنالیزمی مەقدوونی

ناسیۆنالیزمی مەقدوونی (بە مەقدوونی: македонски национализам) گرووپبەندییەکی گشتی بیرۆکە و چەمکە ناسیۆنالیستییەکانە لە نێوان مەقدوونییە نەتەوەیییەکان، کە بۆ یەکەمجار لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا لە نێوان ئەو جووداخوازانەی کە بەدوای سەربەخۆیی ناوچەکانی مەقدوونیادا دەگەڕان لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی.[١][٢] بیرۆکەکە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا شانبەشانی یەکەم دەربڕینی ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی لە نێو سلاڤەکانی مەقدوونیا پەرەی سەند.[٣]
ناونیشانی «مەقدوونی»
[دەستکاری]





لە نیوەی یەکەمی ھەزارەی دووەمدا چەمکی مەقدوونیا لە بەڵکان لەلایەن بیزەنتینییەکانەوە بەسترایەوە بە پارێزگای مەقدوونیاوە، کە لە دەوری ئادریانۆپۆل لە ناوەندیی تورکیای مۆدێرن بوو. دوای داگیرکردنی بالکان لەلایەن عوسمانییەکانەوە لە کۆتایی سەدەی ١٤ و سەرەتای سەدەی ١٥، ناوی یۆنانی <i id="mwhg">مەقدوونیا</i> وەک ناوێکی جوگرافی بۆ چەند سەدەیەک بوونی نەما.[٦] پاشخانی ناوی مۆدێرنیی مەقدوونی، دەتوانرێت وا دابەندرێت کە لە سەدەی نۆزدەھەمدا ھاتووەتە بوون،[٧] ھەروەھا ئەفسانەی «ڕەچەڵەکی مەقدوونیی کۆن» لە نێو سلاڤە ئۆرتۆدۆکسەکانی ناوچەکەدا، بە شێوەیەکی سەرەکی بەھۆی زانیارییە فراوانە کولتوورییەکانی یۆنانییەکانەوە وەرگیراوە. لەو سەردەمەدا ھەندێک لە پڕوپاگەندەکارانی پان سلاڤی پێیان وابوو کە سلاڤە سەرەتایییەکان پەیوەندییان بە ھۆزەکانی پالیۆ-بەڵکانەوە ھەیە، لەژێر ئەم کاریگەریانەدا ھەندێک لە ڕۆشنبیرانی ناوچەکە بیرۆکەی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لە نێوان سلاڤی ناوخۆیی و سلاڤی سەرەتایی و دانیشتووانی کۆنی بەڵکان پەرەپێدا.[٨]
لە سەردەمی عوسمانیدا ناوەکانی وەک «بولگاریای خواروو» و «موێزیای خوارەوە» لەلایەن سلاڤە ناوخۆیییەکانەوە بەکاردەھێنرا بۆ دیاریکردنی زۆربەی خاکی ناوچەی جوگرافیای ئەمڕۆی مەقدوونیا و ناوەکانی بولگاریا و موێزیا لەگەڵ یەکتردا بەکار دەھات. سلاڤە ناوخۆیییەکان بەھۆی زمانەکەیانەوە خۆیان بە «بولگاری» دەناساند، واتە ئەندامانی کۆمەڵگەی مەسیحییە ئۆرتۆدۆکسەکان.[٩] ھەروەھا تا ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەم، یۆنانییەکان بە سلاڤەکانی مەقدوونیاش بە «بولگاری» ناوی خۆیان دەھێنا، و زۆرینەیان ئەم ناوەیان، وەک برای ئۆرتۆدۆکسی سەیر دەکرد، بەڵام سەرھەڵدانی ناسیۆنالیزمی بولگاری پێگەی یۆنانییەکانی گۆڕی، و ئەمەش مەقدوونییەکانی جیا کردەوە.[١٠][١١][١٢]
ڕەچەڵەک
[دەستکاری]لە سەدەی نۆزدەھەمدا، ناوچەی مەقدوونیا بووە جێی کێبڕکێی ناسیۆنالیزمە باوەکانی تر، سەرەتا ناسیۆنالیستە یۆنانییەکان، ناسیۆنالیستە سڕبییەکان و ناسیۆنالیستە بولگارییەکان کە ھەریەکەیان بانگەشەی دانیشتووانی سلاڤی زمانیان دەکرد کە لە ڕووی نەتەوەیییەوە پەیوەندییان بە نەتەوەکەیانەوە ھەیە و بەم شێوەیە مافی ئەوەیان ھەیە ئەو ناوچەیەی کە ناوی مەقدوونیایە، بە وڵاتەکەی خۆیانەوە بلکێنن. یەکەم جەختکردنەوەکانی ناسیۆنالیزمی مەقدوونی لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا سەریان ھەڵدا؛ ناسیۆنالیستە سەرەتایییە مەقدوونییەکان لەلایەن چەند حکوومەتێکی بیانی کە بەرژەوەندییان لە ناوچەکەدا ھەبوو، ھان دەدران.[١٤] حکوومەتی سڕبیا گەیشتە ئەو باوەڕەی کە ھەر ھەوڵێک بۆ جینۆساید یان ڕاگواستن و پاکتاوکردنی ڕەگەزیی زۆرەملێی مەقدوونییە سلاڤییەکان بۆ ناو سڕبییەکان بە مەبەستی تێکەڵکردنی مەقدوونیا سەرکەوتوو نابێت (بەگشتی سڕبییەکان چاویان لە ھێزی بولگارییەکان بوو)، بەڵکو حکوومەتی سڕبیا پێیوابوو کە پشتگیریکردن لە ناسیۆنالیستە مەقدوونییەکان دەبێتە ھۆی ھاندانی دژایەتییەک بۆ یەکگرتنی مەقدوونیا و بولگاریا. وڵاتێکی دیکە کە ھانی ناسیۆنالیزمی مەقدوونی دا، نەمسا-مەجارستان بوو کە ھەوڵیدا توانای لکاندنی مەقدوونیا، لە ھەردوو سربیا و بولگاریا بستێنێت، و سیمایەکی نەتەوەیی جیاوازی مەقدوونییە سلاڤییەکانی دووپات کردەوە.[١٥] لە ساڵانی ١٨٩٠دا لایەنگرانی ڕووسیا، لە نەتەوەیەکی مەقدوونیی سلاڤیدا سەری ھەڵدا، نەخشە نەتەوەیییە دروستکراوەکانی ڕووسیا دەستیان کرد بە نیشاندانی نەتەوەیەکی مەقدوونیی سلاڤی و ناسیۆنالیستە مەقدوونییەکان دەستیان کرد بە ڕووکردنە ڕووسیا بۆ کۆکردنەوەی ئەم نەتەوەیە.[١٦]
سەرچاوەی پێناسەی ناسنامەی مەقدوونیی نەتەوەیی سلاڤی لە نووسینەکانی جۆرجی پولڤسکی لە ساڵانی ١٨٧٠ و ١٨٨٠ سەری ھەڵداوە،[١٧][١٨] کە بوونی زمانێکی مۆدێرن و مەقدوونی سلاڤیی جیاواز دەستنیشان کردووە، و ئەو وەک جیاواز لە زمانەکانی دیکە پێناسەی کردووە بەو پێیەی کە توخمە زمانەوانییەکانی پێکھاتووی سربی، بولگاری، کڵێسای سلاڤۆنی و ئەلبانییە.[١٩] پولڤسکی مێژووی فۆلکلۆری گەلی مەقدوونی سلاڤی شیکردەوە و تێیدا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە مەقدوونییە سلاڤییەکان لە ڕووی نەتەوەیییەوە پەیوەستن بە خەڵکی شانشینی کۆنی مەقدوونیای فلیپ و ئەسکەندەری مەزن.[٢٠][٢١][٢٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «History». mk.china-embassy.gov.cn. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Macedonia | Map, History, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Marinov، Tchavdar (١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩)، «We, the Macedonians: The Paths of Macedonian Supra-Nationalism (1878–1912)»، We, the Macedonians: The Paths of Macedonian Supra-Nationalism (1878–1912) (بە ئینگلیزی)، Central European University Press، لاپەڕە ١٠٧–١٣٨، doi:١٠.١٥١٥/٩٧٨٦١٥٥٢١١٦٦٩-٠٠٤/html?lang=de، ژپنک ٩٧٨-٦١٥-٥٢١١-٦٦-٩، لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ^ “Историа на велики Александра македонца”, во 1844 година во Белград!“ во Весник “Вечер” от 23 ноември 2011 година.
- ^ Ани Гергова, Българска книга: Енциклопедия, Pensoft Publishers, 2004, ISBN 954642210X, Мистификации литературни. стр. 286.
- ^ John S. Koliopoulos, Thanos M. Veremis, Modern Greece: A History since 1821. A New History of Modern Europe, John Wiley & Sons, 2009, ISBN 1444314831, p. 48.
- ^ Bonner، Raymond (١٤ی ئایاری ١٩٩٥). «The World; The Land That Can't Be Named». The New York Times. New York. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
Macedonian nationalism did not arise until the end of the last century.
- ^ «Miller on Danforth, 'The Macedonian Conflict: Ethnic Nationalism in a Transnational World' | H-Net». networks.h-net.org. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ "Until the late 19th century both outside observers and those Bulgaro-Macedonians who had an ethnic consciousness believed that their group, which is now two separate nationalities, comprised a single people, the Bulgarians. Thus the reader should ignore references to ethnic Macedonians in the Middle ages which appear in some modern works. In the Middle Ages and into the 19th century, the term 'Macedonian' was used entirely in reference to a geographical region. Anyone who lived within its confines, regardless of nationality could be called a Macedonian...Nevertheless, the absence of a national consciousness in the past is no grounds to reject the Macedonians as a nationality today." "The Early Medieval Balkans: A Critical Survey from the Sixth to the Late Twelfth Century," John Van Antwerp Fine, University of Michigan Press, 1991, ISBN 0472081497, pp. 36–37.
- ^ Modern Greece: John S. Koliopoulos, Thanos M. Veremis, A History since 1821, John Wiley & Sons, 2009, ISBN 1444314831, p. 48.
- ^ Nationalist Exclusion and Ethnic Conflict: Shadows of Modernity, Andreas Wimmer, Cambridge University Press, 2002, ISBN 0-521-01185-X, pp. 171–172.
- ^ Zahariadis، Nikolaos (1994). «Nationalism and Small-State Foreign Policy: The Greek Response to the Macedonian Issue». Political Science Quarterly. ١٠٩ (4): ٦٤٧–٦٦٧. doi:١٠.٢٣٠٧/٢١٥١٨٤٢. ISSN ٠٠٣٢-٣١٩٥.
- ^ Friedman Victor A (١٩٧٥). «Macedonian language and nationalism during the 19th and early 20th centuries» (PDF). Balkanistica. ٢: ٨٣–٩٨. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Marinov، Tchavdar (٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣)، «We, the Macedonians: The Paths of Macedonian Supra-Nationalism (1878–1912)»، We, the People: Politics of National Peculiarity in Southeastern Europe، CEUP collection (بە ئینگلیزی)، Budapest: Central European University Press، لاپەڕە ١٠٧–١٣٧، ژپنک ٩٧٨-٦١٥-٥٢١١-٦٦-٩، لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ^ Roumen Daskalov and Tchavdar Marinov. Entangled Histories of the Balkans: Volume One: National Ideologies and Language Policies. 2013. p. 318.
- ^ Vangeli، Anastas (2011-01). «Nation-building ancient Macedonian style: the origins and the effects of the so-called antiquization in Macedonia». Nationalities Papers (بە ئینگلیزی). ٣٩ (1): ١٣–٣٢. doi:١٠.١٠٨٠/٠٠٩٠٥٩٩٢.٢٠١٠.٥٣٢٧٧٥. ISSN ٠٠٩٠-٥٩٩٢.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Spaskovska، Ljubica (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠). «Macedonia and the Macedonians: A History». Southeastern Europe (بە ئینگلیزی). ٣٤ (2): ٢٦٠–٢٦٢. doi:١٠.١١٦٣/١٨٧٦٣٣٣١٠X٥٠٧٥٤٧. ISSN ٠٠٩٤-٤٤٦٧.
- ^ Writer، Name Georgi PulevskiRole WriterOccupation؛ February 13، revolutionaryDied؛ 1893؛ Sofia؛ Bulgaria (١٨ی ئابی ٢٠١٧). «Georgi Pulevski - Alchetron, The Free Social Encyclopedia». Alchetron.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین3=
ناوی ژمارەییی ھەیە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ Roumen Daskalov and Tchavdar Marinov. Entangled Histories of the Balkans: Volume One: National Ideologies and Language Policies. BRILL, 2013. p. 300.
- ^ Roumen Daskalov and Tchavdar Marinov. Entangled Histories of the Balkans: Volume One: National Ideologies and Language Policies. BRILL, 2013. p. 316.
- ^ Peter Lang (2010). Contested Ethnic Identity: The Case of Macedonian Immigrants in Toronto, 1900–1996. Peter Lang. لاپەڕە ٦٧. ژپنک ٩٧٨-٣-٠٣٤٣-٠١٩٦-١.
- ^ «North Macedonia's quest for its own national identity». Nationalia (بە Catalan). ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)