بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناسر بەکرزادە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی ناسر بەکرزادە، بەندکراوی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد

ناسر بەکرزادە (١٩٩٩/٢٠٠٠ – ٢ی ئایاری ٢٠٢٦ لە ورمێ) بەندکراوێکی سیاسیی کوردی ٢٦ ساڵە بوو کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە بەندیخانەی ورمێ بەند کرابوو. سزای لەسێدارەدانی لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٦ لە کاتی بانگی بەیانیدا جێبەجێ کرا.[١][٢] بەکرزادە تەواوی تۆمەتەکانی سەر خۆی ڕەت کردەوە و لە فایلێکی تۆمارکراوی دەنگیدا وتی کە تاکە تاوانی کوردبوون و سوننەبوونییەتی و داوای بەھاناوەچوونی کرد.[٣]

گرتن و لەسێدارەدان

[دەستکاری]
ناسر بەکرزادە

ناسر بەکرزادە لە ڕێکەوتی ٩ی ئابی ٢٠٢٣ (١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی ھەتاوی)دا لەلایەن ھێزەکانی ھەواڵگریی سوپای پاسدارانەوە لە ورمێ دەستبەسەر کرا و پاش چەند حەفتە دوای «وەرگرتنی بەڵێنی» بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.[٤] ئەو لە ڕێکەوتی ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢ی ھەتاوی)دا، جارێکی دیکە لەلایەن ھێزەکانی ھەواڵگریی سوپای پاسدارانەوە لە ورمێ دەستبەسەر کرایەوە و دوای تێپەڕبوونی چەند مانگ لێکۆڵینەوە لەژێر گوشاردا، بە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە.[٥] ئەو لە کاتی بەندکراندا بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، کەوتە ژێر گوشار و لە مافە سەرەتاییەکانی خۆی وەکوو دەستگەیشتن بە پارێزەر و دیتنی خێزانەکەی بێبەش کرابوو.[٦]

بەکرزادە لە ڕێکەوتی ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ (١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی ھەتاوی)دا، لەلایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر نەجەفزادە بە تۆمەتی «سیخوڕی لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل»، بۆ یەکەمین جار سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا.[٧] سزای لەسێدارەدان لە نیسانی ٢٠٢٥ (خاکەلێوەی ١٤٠٢ی ھەتاوی) ڕەت کرایەوە و لەلایەن لقی ٣٩ی دادگای باڵای وڵاتەوە بۆ لقی پلەی یەکسان نێردرا.[٨] دواتر دۆسیەکە بۆ لقی نوێ (بە پلەی یەکسان لە ڕووی یاساییەوە) نێردرا و لە کۆتاییدا لە تەممووزی ٢٠٢٥ (گەلاوێژی ١٤٠٤ی ھەتاوی)دا، لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر شاھینییەوە بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل»، جارێکی دیکە سزای سێدارەی لەسەر سەپێنرایەوە و چووە ناو ڕیزی لەسێدارەدانەوە.[٩]

لە ڕێکەوتی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ (١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی ھەتاوی)دا، سزای لەسێدارەدانی ناسر بەکرزادە بۆ جاری دووەم لەلایەن لقی ٣٩ی دادگای باڵای وڵاتەوە ڕەت کرایەوە.[١٠][١١]

ناسر بەکرزادە دوای دوو جار ھەڵوەشانەوەی سزای سێدارەکەی لە دادگای باڵا وڵات و ڕەوانەکردنی دۆسیەکەی بۆ لقی یەکسان، بۆ سێیەم جار لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٦ (١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی ھەتاوی)دا لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل» سزای سێدارەی بەسەردا سەپایەوە.[١٢] دواتر لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٦ (١٢ی گوڵانی ١٤٠٥ی ھەتاوی)دا، سزای لەسێدارەدانی ناسر بەکرزادە لە ورمێ جێبەجێ کرا.[١٣]

پەیوەندیی تەلەفۆنیی پێش لەسێدارەدان

[دەستکاری]

ناسر بەکرزادە ماوەیەکی کەم پێش لەسێدارەدانی لە کۆتایییەکانی نیسانی ٢٠٢٦، لە بەندیخانەی ورمێ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دەرەوەدا وتی:[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «قوه قضاییه جمهوری اسلامی: یعقوب کریم‌پور و ناصر بکرزاده اعدام شدند» (بە فارسی). www.iranintl.com. ٢ی ئایاری ٢٠٢٦. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  2. «اعدام یعقوب کریم‌پور و ناصر بکرزاده به اتهام «جاسوسی برای اسرائیل»» (بە فارسی). iranhr.net. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  3. 1 2 «داواکاری گەنجێکی کورد لە ورمێ کە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە». ئاڤا نیوز. ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٦. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  4. «ناصر بکرزاده، زندانی کُرد، بار دیگر به اعدام محکوم شد» (بە فارسی). iranwire.com. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  5. «ناصر بکرزاده برای دومین بار به اعدام محکوم شد» (بە فارسی). Kurdistanmedia (kurdistanmedia.com). ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  6. «ارومیه؛ ناصر بکرزاده، زندانی کُرد به اتهام «جاسوسی برای اسرائیل» برای دومین بار به اعدام محکوم شد» (بە فارسی). Kurdpa (kurdpa.net). لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەزت= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  7. KHRN (١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥). «KHRN: ارومیه؛ دو زندانی کُرد به اتهام «جاسوسی برای اسرائیل» به اعدام و حبس محکوم شدند» (بە فارسی). KHRN. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  8. «پس از محاکمه مجدد؛ ناصر بکرزاده برای دومین بار به اعدام محکوم شد» (بە فارسی). خبرگزاری هرانا. ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  9. «زندان ارومیه؛ ناصر بکرزاده، زندانی سیاسی کورد بار دیگر به اعدام محکوم شد» (بە فارسی). Hengaw (hengaw.net). ٢١ی حوزەیرانی ١٤٠٤. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  10. «حکم اعدام ناصر بکرزاده برای دومین بار در دیوان عالی کشور نقض شد» (بە فارسی). خبرگزاری هرانا. ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  11. «حکم اعدام ناصر بکرزاده برای بار دوم نقض شد» (بە فارسی). iranwire.com. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  12. «ناسر بەکرزادە، بەندکراوی سیاسیی کورد بۆ سێیەم جار سزای سێدارەی بەسەردا سەپا». ھەنگاو. ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  13. «بەڕێوەچوونی نهێنیی سزای سێدارەی ناسر بەکرزادە و یەعقووب کەریم‌پوور». ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی ھانا. ٢ی ئایاری ٢٠٢٦. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.