نازم دەباغ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نازم دەباغ

نازم عومەر دەباغ (لەدایکبووی ١٩٤٧ لە کۆیە) سیاسەتوانی کورد و نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێرانە.[١]

ژیاننامەی[دەستکاری]

نازم عومەردەباغ لە ١٩٤٧ لەشارۆچکەی کۆیەی سەربەپارێزگای ھەولێر لەباشوری کوردستان لەدایک بوە، لە‌‌‌راپەرینە مەزنەکەی بەھاری ١٩٩١ لەپارێزگای دھۆک رۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو،لەدواێ راپەرینیش بوو بە نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دھۆک ،دوای ئەمە چەندین پۆستی تری وەرگرتوە وەک پۆستی ئەندامی نوسینگەی رامیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و جێگری وەزیری پەروەردەوفێرکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوە لە کابینەی یەکەم و دووەم ،بۆ سێ جار وەک نوێنەری تایبەتی مام جەلال بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە برۆکسڵ  دیاری کراوە

نازم دەباغ وەک نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆکاروباری ئابوری و بازرگانی لەئێران دیاری کرا ،پاشان لەساڵی ٢٠٠٧ بوو بە نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران تاوەکو ئێستا.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

 بەستەری دەرەکی[دەستکاری]