نارین شەمۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە نارین شەمۆ نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە شەمۆ (ڕوونکردنەوە).
نارین شەمۆ

نارین شەمۆ (لەدایکبووی ١٩٨٦ لە بەعشیقە، عێراق) ڕۆژنامەنووس، لێکۆڵەر و بەرگریکارێکی مافەکانی مرۆڤە.[١]

ژیان[دەستکاری]

نارین بەشی وێژەی ئینگلیزی خوێندووە لەزانکۆی حەدبا لە موسڵ. بۆماوەی ٩ ساڵان وەک ڕۆژنامەنووس و بەرھەمھێنەری تەلەفزیۆنی کاری کردووە، ھەروەھا لەئێستادا کار بۆ درووستکردنی کەمپەین بۆ مافەکانی ژنانی ئێزدی دەکات.

خەڵات و چالاکییەکان[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٤ نارین بەوەدەزانێت کە کچانی ئێزدی لەلایەن داعشەوە بەشێوەی سیستماتیک دەڕفێندرێن و وەکو کۆیلە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرێت، ھەربۆیە نارین واز لەپیشەکەی لە تەلەڤیزیۆن دەھێنێت، لەبەرامبەردا کار بۆ کچان و ژنانی ئێزدی دەکات کەکەوتوونەتە بەر شاڵاوی جینۆسایدی ئێزدییەکان.[٢] نارین لەیەکەم کەسەکان بوو کەکارکردی بۆ ئێزدییەکان دەستیپێکرد لەئاستی جیھاندا، ئەمەش بەکارکردن بۆ سەنتەری یەزدا.[٣] لە ساڵی ٢٠١٥، نارین لەلایەن تۆڕی بی بی سی وەک ١٠٠ کاریگەرترین ژن ھەڵبژێردرا،[٤] ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن ساڵت و دیاگۆ ھەمان نازناوی پێدرا.[٥] نارین یەکەم کەسبوو کەباسی دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی ئێزدی کرد، ئەمەش بەرلەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بێنە ناو باسەکەوە.[٦] لە ساڵی ٢٠١٥، نارین خەڵاتی کلارا زەتکینی ژنانی پێدرا بۆ ئەو کارە نایابانەی ئەنجامیداوە.[٧][٨][٩][١٠][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Vogel, Sonja. "Verbrechen an jesidischen Frauen: "Wir sind im Irak nicht sicher"". die tageszeitung. Retrieved 2016-09-22.
  2. ^ "Ex-journalist is lonely lifeline for Yazidis sold into sex slavery". Retrieved 2018-06-07.
  3. ^ ئ ا "Clara-Zetkin-Frauenpreis 2015 für Nareen Shammo: DIE LINKE". DIE LINKE (بە ئەڵمانی). Retrieved 2018-06-07.
  4. ^ "BBC 100 Women 2015: Who is on the list?". BBC News. 17 November 2015. Retrieved 3 August 2019.
  5. ^ "Salt and Diageo's 100 Inspiring Women: #14 Nareen Shammo". wearesalt.org. 7 March 2016. Archived from the original on ٨ی تەممووزی ٢٠١٩. Retrieved ٨ی ئازاری ٢٠٢٠. Check date values in: |access-date=, |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (help) ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ (www.dw.com), Deutsche Welle. "Kampf um Sindschar: Kurden schlagen zurück | DW | 20.12.2014". DW.COM (بە ئەڵمانی). Retrieved 2018-06-07.
  7. ^ "Die Menschenrechtsverbechen des "Islamischen Staates"". Archived from the original on ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦. Retrieved 2016-09-22. Check date values in: |archive-date= (help) ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Yazidi sex slaves 'forced to donate blood' to wounded Isis fighters". 2015-01-13. Archived from the original on ٤ی شوباتی ٢٠١٨. Retrieved 2016-09-22. Check date values in: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (help)
  9. ^ "ISIS Captives Tell Of Rapes And Beatings, Plead For Help". Retrieved 2016-09-22.
  10. ^ "Nareen Shammo: One Woman vs. the Islamic State". Pink Jinn. 2015-06-05. Retrieved 2016-09-22.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]