مەھەتێ
مەھەتێ | |
|---|---|
| Mahad - مھد | |
![]() گوندی مەھەتێ | |
| پۆتانەکان: 36°38′52″N 43°24′27″E / 36.64778°N 43.4075°Eپۆتانەکان: 36°38′52″N 43°24′27″E / 36.64778°N 43.4075°E | |
| وڵات | |
| ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
| پارێزگا | دھۆک |
| قەزا | شێخان |
| ناحیە | ناحیەی زێلکان |
| بەرزایی | ٣٧٦ مەتر (١٬٢٣٤ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٤) | |
| • سەرجەم | ١١٬٠٠٠ |
| سەرناوی دانیشتوو | مەھەتێی |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی(کرمانجی) |
| • ئایین | ئێزیدی |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
مەھەتێ (بە عەرەبی: مھد، ئینگلیزی: Mahad[١]) گوندێکە لە ناحیەی زێلکان لە قەزای شێخان لە پارێزگای دھۆک لە باکووری عێراق.[٢] گوھبەل دەکەوێتە ڕۆژاوای باشووری کوردستان.[٣][٤] ھەروەھا دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق. گوندەکە بە دووری ١٤ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژھەڵاتی زێلکان ھەڵکەوتووە. ھەروەھا دەکەوێتە باکووری چیای بەعشیقە.[٥] گوندەکە لە کوردە ئاینزا ئێزیدییەکان پێکھاتووە.[٦]
مێژوو
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٧٥ بەعسییەکان لە چوارچێوەی پڕۆژەکانیان بۆ بەعەرەبکردنی ناوچەکە، مەھەتێیان کردە شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەت بە ئێزیدییەکان. دانیشتوانەکەیان لە ١٣ گوندی ئێزیدی دەوروبەرەوە پێکەوە گواستەوە بۆ یەک شوێن و گوندەکانیان بە ھەزاران دانیشتووی عەرەب گۆڕی. لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥ بۆ ٢٠٠٣ ئەم کۆلۆنیالیستانە زۆربەی گۆڕستانەکانی ئێزیدیان لەو گوندانە وێران کرد.[٧] گوندەکانی مام ڕەشان، چروانە، باقەسرێ، بێتنار، مەحموودان، موسەکان ئێزیدی و موقبلێ لە دەڤەری شێخان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە وێران کران و دانیشتوانەکانیان گواسترانەوە بۆ شارۆچکەی بەکۆمەڵی مەھەتێ.[٨]
لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٣، ئێزیدییەکان دەستیان کرد بە گەڕانەوە بۆ گوندەکانی زێدی خۆیان لە کاتێکدا دانیشتوانی عەرەب ڕۆیشتن. گۆڕستانەکانی ئێزیدییەکان ئاوەدانکرانەوە و ژمارەیەکی زۆر لە ئێزیدییەکان مردووەکانیان، کە لە مەھەتێ بە خاک سپێردرابوون، ھێنایەوە گوندەکانیان.
لە ٦ی ئابی ٢٠١٤، بە پێشڕەوی داعش، دانیشتوانی مەھەتێ لە ناوچەکە ھەڵھاتن و بە شێوەیەکی سەرەکی پەنایان بۆ شارەکانی نزیک لە زاخۆ، ئامێدی و دھۆک برد. دوای دە ڕۆژ، کاتێک پێشڕەوی داعش پاڵیان پێوەنرا بۆ دواوە، زۆربەی ئاوارەبووەکان دەستیان کرد بە گەڕانەوە بۆ مەھەتێ. لە ساڵی ٢٠١٥دا شاری مەھەتێ و ١٣ گوندی دەوروبەری ھێشتا ٩ ھەزار و ٢١٠ کەسی دانیشتوویان ھەبووە. دوای سێ ساڵ و لە ساڵی ٢٠١٨دا ژمارەی دانیشتوانی کۆمەڵگاکە گەیشتبووە نزیکەی ١١ ھەزار کەس.[٩]
شوێنە پیرۆزەکانی ئێزیدی
[دەستکاری]لە مەھەتێ و ھەروەھا گوندەکانی دەوروبەری کە خراونەتە ناو شارۆچکەی بەکۆمەڵیی مەھەتێوە، ئەم مەزارگەی خوارەوە دەتوانرێت بدۆزرێتەوە:[١٠]
- پیر داود.
- پیر ئافات.
- شەرفەدین.
- شێخ زیری.
- فەخرەدین.
- شێخ مەحموود.
- شێخ موسا سۆر.
- شێخ سین.
- مەلەک تاووس.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://web.archive.org/web/20191219132839/https://www.tigrishaber.com/pesmerge-li-basiqa-bi-tundi-bersiva-dais-dide-u-ser-li-xazir-berdewame-24202h.htm
- ↑ https://dergipark.org.tr/en/download/article-file/265734
- ↑ https://syriaca.org/place/184
- ↑ https://www.aa.com.tr/ks/تورکیا/لێدوانی-چاوشئۆغڵو-لەبارەی-عێراق-و-بەعشیقە/659211
- ↑ https://web.archive.org/web/20200413091205/http://docs.neu.edu.tr/library/6421411229.pdf
- ↑ http://www.aina.org/reports/acetste.pdf
- ↑ https://www.mesopotamiaheritage.org/en/monuments/le-mausolee-yezidi-sultan-ezid-de-mahed/
- ↑ Shammo, Qader Saleem (2018). Yezidis in Iraq : between citizenship and policies of marginalization (1958-2005). Lewiston, New York
- ↑ https://www.mesopotamiaheritage.org/en/monuments/le-mausolee-yezidi-sultan-ezid-de-mahed/
- ↑ https://www.calameo.com/read/00666852046795675c681
