بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەھدی حافز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەھدی حافز
لەدایکبوون١ی تەممووزی ١٩٤٣
مردن٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧(٢٠١٧-١٠-٠٢) (٧٤ ساڵ ژیاوە)
پیشەسیاسەتوان، دیپلۆمات
پەروەردەزانکۆی چارلز
ئایینئیسلام

مەھدی حافز سیاسەتمەدارێکی عێراقی لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٣ لە شاری دیوانییە لە عێراق. پێشتر وەزیری پلاندانان بووە و دواتر بووەتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق. مەھدی ئەلحافز کۆمۆنیستێکی پێشووە و خۆی گۆڕیوە بۆ لیبرالیزم و وەزیری پلاندانانی لە یەکەم حکوومەتدا بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن ئەیاد عەلاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقەوە پێکھێنرا، ئەوەش دوای ساڵێک لە ڕووخانی ڕژێمی سەددام حوسێن. مێژووی ژیانی پیشەیی ئاماژە بەوە دەکات کە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٨ بۆ ١٩٨٠ وەک وەزیرێک لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ نوێنەرایەتی عێراقی کردووە. پاشان پەیوەندی بە ڕێکخراوی بازرگانی و گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کردووە، لەوێ وەک بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی تایبەت لە ساڵی ١٩٨٣ تا ١٩٩٦، ھەروەھا وەک بەڕێوەبەری ناوچەیی بۆ گەشەپێدانی پیشەسازی تا ساڵی ١٩٩٩.

و لە ساڵی ١٩٩٦ەوە ئەندامی دەستەی ئەمینداران و ڕاوێژکارانی پەیمانگای ئایدۆلۆژیای عەرەبی بووە و لە ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٠ سەرۆکی کۆمەڵگەی عەرەبی بۆ توێژینەوەی ئابووری لە قاھیرە بووە. ھەروەھا ئەندامی دامەزرێنەری ڕێکخراوی عەرەبی بۆ مافەکانی مرۆڤ بووە و لە ساڵی ١٩٨٠ەوە وەک جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ئەفرۆ-ئاسیا کاری کردووە. دوای تەواوکردنی خوێندنی بەکالۆریۆسی لە کیمیا، بڕوانامەی دکتۆرای لە ئابووری لە زانکۆی چارڵز لە پراگ لە چیکۆسلۆڤاکیا بەدەستھێنا.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]