بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەنجەنیق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆرە جیاوازەکانی مەنجەنیق

مەنجەنیق ئامێرێکی بالیستیکییە کە بۆ ھاویشتنی تەنێکی ھاوێژراو بۆ مەودایەکی دوور بێ بەکارھێنانی بارووت یان پاڵنەرەکانی تر بەکاردێت. بە شێوەیەکی سەرەکی وەک ئامێرێکی گەمارۆدانی دێرین و سەدەکانی ناوین بۆ ھێرشکردنە سەر دوژمنان لە کاتی گەمارۆدانەکاندا بەکار دەھات.[١] مەنجەنیق بە کۆکردنەوەی ماتەوزە و پاشان ئازادکردنی بەخێرایی بۆ ھاویشتنی تەنە ھاوێژراوەکەی کار دەکات. تەنە ھاوێژراوەکانی وەک بەرد، گوللە تۆپ، یان شتە قورسەکانی تر.

لە جەنگە دێرینەکاندا، مەنجەنیقەکان لە بەھێزترین چەکە قورسەکان بوون. کۆنترین مەنجەنیقە ناسراوەکان دەگەڕێنەوە بۆ لانی کەم سەدەی ٧ی پێش زایین. پادشا عوزیای شانشینی یەھوودا لە سەرچاوەکاندا وا وەسفکراوە کە ئامێری لەسەر دیوارەکانی ئۆرشەلیم (یان قودس) داناوە کە دەتوانن «بەردی گەورە» بتەقێنن.[٢]

لە سەدەی ٥ی پێش زایین، مانگۆنێل، کە جۆرێکە لە مەنجەنیق، لە چینی کۆن دەرکەوت.[٣][٤] نزیکەی لە ھەمان کاتدا، وا بڕوا دەکرێت ئاجاتاشاترووی ماگادھا (شانشینێکی کۆنی ھیندستان بوو) مەنجەنیقی بەکارھێنابێت لە کاتی جەنگەکەیدا دژی لیچاڤییەکان (شانشینێکی کۆن لە نیپاڵ).[٥]

مەنجەنیقە یۆنانییەکان لە سەرەتای سەدەی ٤ی پێش زایین دۆزرانەوە. بەپێی گوتەی دیۆدۆرۆس سیکولۆس، ئەوان پێشتر لە ساڵی ٣٩٩ی پێش زایین بەشێک بوون لە کەرەستەی سوپای یۆنانی و دواتر لە کاتی گەمارۆدانی مۆتیا لە ساڵی ٣٩٧ی پێش زایین بەکارھێنران.[٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ Gurstelle، William (٢٠٠٤). The art of the catapult: build Greek ballista, Roman onagers, English trebuchets, and more ancient artillery. Chicago: Chicago Review Press. ژپنک ٩٧٨-١-٥٥٦٥٢-٥٢٦-١. OCLC ٥٤٥٢٩٠٣٧.
  2. ↑ «Bible, King James Version». quod.lib.umich.edu. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "PaulCh12" نەدراوە
  4. ↑ Chevedden et al. (1995), abstract at medievalists.net, quote: "The trebuchet, invented in China between the fifth and third centuries B.C.E., reached the Mediterranean by the sixth century C.E."
  5. ↑ Singh, U. (٢٠٠٨). A History of Ancient and Early Medieval India: From the Stone Age to the 12th Century. Pearson Education. لاپەڕە ٢٧٢. ژپنک ٩٧٨٨١٣١٧١١٢٠٠. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  6. ↑ Diod. Sic. 14.42.1.
  7. ↑ Campbell 2003، لاپەڕە 3.