بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەلناسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەلناسی
لقیگیانلەبەرناسیی بڕبڕەداران
بەشێکە لەگیانلەبەرناسیی بڕبڕەداران
بابەتی لاوەکیگیانلەبەرناسی، باڵندە
ناو بە زمانی فەرمیὄρνιθος + λόγος
بوارەکانی خوێندنباڵندە
جێبەجێکارornithologist
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://biology.stackexchange.com/tags/ornithology
پێڕستglossary of bird terms
باڵندەیەکی گادویتی مەڕمەڕی کە نیشانەی تێ دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆچی باڵندەکان

مەلناسی یان باڵندەناسی (لە یۆنانیی کۆنی ὄρνις (órnis) بە واتای 'باڵندە' و λόγος (lógos) بە واتای 'ناسی یان خوێندن') لقێکی گیانلەبەرناسییە کە تەرخان کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە باڵندەکان.[١] چەندین لایەنی مەلناسی لە زانستە پەیوەندیدارەکانی تر جیاوازە، کە بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ بەرچاوکەوتنی زۆر و سەرنجڕاکێشیی جوانیناسیی باڵندەکان.[٢] ھەروەھا ئەمە بوارێک بووە کە کەسانی ئاماتۆر (ناپسپۆڕ) تێیدا بەشداربوونێکی گەورەیان ھەبووە لە ڕووی کات، سەرچاوە و پاڵپشتیی دارایییەوە. لێکۆڵینەوەکان لەسەر باڵندەکان یارمەتیدەر بوون لە پەرەپێدانی چەمکە سەرەکییەکان لە ژینناسیدا، لەوانە پەرەسەندن، ڕەفتار و ئیکۆلۆژی وەک پێناسەی جۆر، پرۆسەی جۆربوون، خۆڕسکی، فێربوون، کەلێنی ئیکۆلۆژی، گیلدەکان، جوگرافیای زیندەییی دوورگەیی، فیلۆجیوگرافی و پاراستن.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Newton، Alfred؛ Lydekker، Richard؛ Roy، Charles S.؛ Shufeldt، Robert W. (١٨٩٦). A dictionary of birds. London: A. and C. Black.
  2. Newton, Ian (١٩٩٨). Population limitation in birds. Academic Press. لاپەڕە ٢. ژپنک ٩٧٨-٠-١٢-٥١٧٣٦٦-٧.
  3. Mayr, E. (١٩٨٤). «Commentary: The Contributions of Ornithology to Biology». BioScience. ٣٤ (4): ٢٥٠–٢٥٥. doi:١٠.٢٣٠٧/١٣٠٩٤٦٤. JSTOR ١٣٠٩٤٦٤.