وشیار ئیسماعیل مستەفا
وشیار ئیسماعیل | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٦ کەوباک، باشووری کوردستان |
مەرگ | ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | مەلا، وتاربێژ، بانگخواز |
ئایین | ئیسلام |
مناڵ(ەکان) | ئیسرا، نزا، سەنا، ئەحمەد، مریەم[١] |
وشیار ئیسماعیل مستەفا مامۆستای ئایینیی، وتاربێژ و بانگخوازێکی کوردیی باشووری کوردستان بوو.
ژیان[دەستکاری]
لە ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی کەوباک لە نزیک بەردەڕەش لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٩ ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠٠٣ کۆلێژی شەریعەی تەواو کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٧ ماستەری لە تەفسیر وەرگرتووە، و لە ساڵی ٢٠١٣ەش پلەی دکتۆرای لە تەفسیر وەرگرتووە. بۆ ماوەی ١٣ ساڵ وتاربێژ بووە لە گوندی بێستانە، دواتریش لە مزگەوتی خدر سوارە بۆ ماوەی دە ساڵ.[٢] گوتاربێژی مزگەوتی عومەر بندیان بوو لە شاری ھەولێر و بانگخوازێکی ناسراو بوو. یەکێکیش بوو لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ھەولێر.[٣] ھاوکات بەرپرسی لقی ھەولێری مەکتەبی زانایانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.[٤]
مردن[دەستکاری]
شەوی سێشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە بەردەم ماڵەکەی خۆی بە گوللە کوژرا. ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حیزبیی و جەماوەرێکی زۆر، تەرمی مامۆستا وشیار ئیسماعیل بە خاک سپێردرا.[٥][٦]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "ئەگەر بکوژانی دکتۆر ھۆشیار ئاشکرانەکران دەسەڵات خۆی تۆمەتبارە". westganews.net. ٢٠١٦-١١-٢٣.
- ^ "ژیاننامەی شەھید دکتۆر ھوشیار ئیسماعیلی تیرۆر کراو". shanpress.com. ٢٠١٦-١١-٢٢. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "شایەتحاڵانی ڕووداوەکە باسی کوشتنی مەلا وشیار ئیسماعیل دەکەن". rudaw.net. ٢٠١٦-١١-٢٣.
- ^ "بەوێنە بیبینە … چەند چرکەیەک پێش تیرۆرکردنی، دکتۆر ھوشیار خەریکی چی بووە !". shanpress.com. ٢٠١٦-١١-٢٣. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "بەوێنە.. وشیار ئیسماعیل 10 خولەک پێش شەھیدبوونی چیدەکر". xelk.org. ٢٠١٧-٠١-١٧. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "ئاسایشی ھەولێر بەڵگەیەکی سەیر لە تیرۆرکردنی مەلا وشیارئاشکرا دەکات". hivaykurd.com. ٢٠١٦-١٢-٠٨. ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.