مستەفا زەڵمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مەلا مستەفای زەڵمیەوە ڕەوانە کراوە)
مستەفا زەڵمی
لێدوان=
لەدایکبوون١ی تەممووزی ١٩٢٤
زەڵم، ھەورامان، سلێمانی
مردن٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦
ھەولێر
نیشتەجێزەڵم، ھەولێر، بەغداد، قاھیرە
نەتەوەکورد
بواری زانستییاسا
شوێنی بڕوانامەزانکۆی بەغداد، زانکۆی ئەزھەر، زانکۆی قاھیرە
کاریگەری بووە لەسەرموئمین زەڵمی

مستەفا زەڵمی (ناوی تەواو: مستەفا ئیبراھیم محەممەد ئەمین) (١ی تەممووزی ١٩٢٤ لە زەڵم، ھەورامان – ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە ھەولێر؛ لە تەمەنی ٩٢ ساڵی) پڕۆفیسۆر و یاساناسێکی کورد بوو. مستەفا زەڵمی ساڵی ١٩٢٤ لە گوندی زەڵمی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە دایک بووە. ساڵی ١٩٣٤ چۆتە قوتابخانەی ئایینی و لەسەر دەستی مامۆستایانی پسپۆڕ‌و شارەزا لە زانایانی ئایینیی عێراق و ئێران زانستەکانی: (نەحو، سەرف، مونازەرە، مەنتیق، بەلاغە، ئوسولی دین، ئوسولی فیقە، فەلسەفە، بیرکاری، فەلەکناسی) خوێندووە. لە ١٩٤٦ لە کۆیە خوێندنی ئایینیی تەواوکردووە. چەندین بڕوانامەی لە بوارەکانی یاسا و شەریعەت بەدەستھێناوە و ژمارەیەکی زۆر کتێبی لە چاپ دراون.

ژیان[دەستکاری]

مستەفا زەلمی ئارەزوویەکی زۆری خوێندنی ھەبوو چەندین ھەوراز و نشێوی بڕیوە ڕووبەڕووی زۆرترین نەھامەتی و سەختی ژیان بۆتەوە لە پێناو دەستکەوتنی زانست زۆربەی زۆری ناوچەکانی کوردستانی باشوور و ڕۆژھەڵاتی بڕیوە لە سەرەتای تەمەنیدا. پاشان ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت. ساڵی ١٩٤٦ بڕوانامەی (عالیم) ی لە زانستە ئیسلامییەکان بەدەستھێناوە لە ئەنجومەنی زانستی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف. پاشان دەچێتە ناو سوپا و دەبێت بە ئیمامی سوپا و لە (جەلەولا) جێگیر دەبێت، مستەفا زەلمی کاریگەری گەورەی ھەبووە لە شۆرشی ١٤ەی تەممووزی ساڵی ١٩٥٨ و لەگەڵ ڕێخراوی ئەفسەرە ئازادی خوازەکاندا پەیوەندی دەبەستێت و چەندین ئەرکی گرنگی پێدەسپێردریت لەگەڵ چەندین کوردی تری نیشتمان پەروەر لە پێناو بەدەست ھێنانی مافەکانی گەلی کوردا تێدەکۆشێت، پاش شکست ھێنانی شۆرش و ھەلگەرانەوەی سەرانی شۆڕش لەگەل میللەتی کورد، دکتۆر مستەفا زەڵمی پەیوەندی خۆی بەسەرانی شۆرش دەبچرینێت و زیاتر گرنگی دەدات بە زانستەکەی.[١]

ھەرچەندە مستەفا زەڵمی مەلا بووە و شارەزای بواری شەریعەی ئیسلام بووە بەڵام ھەمیشە ئارەزووی بەدەست ھێنانی زانست و زانیاری زیاتری ھەبووە بۆیە بیر لە خوێندنی یاسا دەکاتەوە و ھەرچەندە ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە و خاوەنی خیزان و منداڵ بووە لەو کاتەدا و لەگەڵ سەختی ژیاندا بەڵام کۆڵی نەداوە لە بەدەست ھێنانی زانست و زانیاری و دەبیتەوە بە خوێندکاری زانکۆ و سەرئەنجام بە نمرەیەکی زۆر بەرز لە ساڵی ١٩٦٥ بەکالۆریۆسی بەدەستھێناوە لە یاسا لە زانکۆی بەغداد. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٦٨ ماستەری لە شەریعە بەدەستھێناوە لە زانکۆی بەغداد. ھەر لە پێناو بەدەست ھێنانی زانست و زانیاری زیاتر بیر لەوە دەکاتەوە وڵات جێ بھێڵێت و خۆی خانەنشین بکات لە ئیمامی سوپا کە موچەیەکی بەرزیشی ھەبووە لەو کاتەدا. بەڵام ھەمیشە زانستی بە گرنگتر زانیوە لە ھەموو شتێک و ڕوو دەکاتە خاکی میسر بۆ خوێندنی زیاتر و بە ژیانێکی زۆر سەخت خوێندن تەواو دەکات.[١]

دکتۆر زەڵمی یەکێکە لە مامۆستا ھەرە بەناوبانگەکانی کۆلێژەکانی یاسا لە زانکۆکانی عێراق و لەسەردەمی مامۆستایەتیدا زۆرترین خەڵات و ڕێزلێنانی وەرگرتووە و یەکەم مامۆستای زانکۆیە لەسەر ئاستی عێراق کە بە بڕیارێکی تایبەت فەرمانی خانەنشین نەکردنی بۆ دەرچووە تا ئەو ساتەی توانای ھەبێت و ویستی ھەبێت بتوانێت وەک مامۆستا بمینێتەوە. دکتۆر زەڵمی دەستێکی باڵای ھەیە لە دانانی کتێبی مەنھەجی بۆ کۆلیژی یاساکان کە ٤ کتێبی وەک مەنھەج دەخوێنرێت لە ھەر چوار قۆناغەکەی کۆلێژی یاسا و یەک کتێبی لە ماستەر و کتێبێکی تری لە دکتۆرا دەخوێندرێت. و کتێبەکانی لە زانکۆکانی عێراق و ئەردەن و ئەندەنوسیا و یەمەن دەخوێندرێت.

لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە نەخۆشخانەی پاری شاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد، لە ناحیەی خورماڵ بەخاک سپێردرا.

بڕوانامەکان[دەستکاری]

  • ١٩٤٦ – ئیجازەی زانستی مەلایەتی.
  • ١٩٦٥ – بەکالۆریۆس لە یاسا.
  • ١٩٦٩ – ماستەری لە شەریعەتی ئیسلامی.
  • ١٩٧١ – ماستەری لە فیقھی بەراوردکاری لە زانکۆی ئەزھەر.
  • ١٩٧٣ – ماستەری یاسا لە زانکۆی قاھیرە.
  • ١٩٧٥ – دکتۆرا لە فیقھی بەراوردکاری لە زانکۆی ئەزھەر.
  • ١٩٨١ – پلەی مامۆستای یاریدەدەری لە زانکۆی بەغدا.
  • ١٩٨٥ – پلەی مامۆستایەتی لە زانکۆی بەغدا.
  • ١٩٨٧ – پلەی پرۆفیسۆری لە زانکۆی بەغدا.
  • ٢٠٠٥ – دکتۆرا لە یاسا لە زانکۆی بەغدا.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  1. مستەفا زەڵمی زیاتر لە ٥٠ کتێبی ھەیە لە بوارەکانی شەریعە و یاسا و زیاتر لە ٤٠ توێژینەوەی زانستی ھەیە لە بوارەکانی یاسا، فەلسەفە و ١٣ ناونیشانی زانستی وەرگرتووە.
  2. سەرپەرشتیکردنی زیاتر لە ١٠٠ نامەو تێزی دکتۆراو ماستەر لە بوارەکانی ئوسولی فیقھو فەلسەفە و یاسا و شەریعە.
  3. بەشداری ژمارەیەک زۆر کۆنگرەی کردووە لە ناوەوەو دەرەوەی عێراق.
  4. لە ماوەی ژیانیدا دکتۆر مستەفا لە پای کۆشش و توانای زانستی چەندین خەڵاتی ناوخۆی و نێودەوڵەتی بەدەست ھێناوە.

کتێبەکان[دەستکاری]

[٢]

  1. أحكام الزواج والطلاق في الفقه الإسلامي دراسة مقارنة في القانون.
  2. أحكام الميراث والوصية وحق الإنتقال.
  3. أخطاء أصولية لأبن السبكي في كتابه جمع الجوامع.
  4. أسباب اختلاف الفقهاء في الأحكام الشرعية.
  5. أسرار ثورة 14 تموز لسنة 1958.
  6. أصول الفقه.
  7. أصول الفقه في نسيجه الجديد.
  8. الإلتزامات في الشريعة الإسلامية والقوانين المدنية العربية.
  9. الإلتزامات في ضوء المنطق والفلسفة.
  10. أهمية الطاقات الروحية في الجيش.
  11. التبيان لرفع غموض النسخ في القرآن.
  12. تجفيف مستنقع العبيد والجواري في القرآن الكريم.
  13. التدخين وأضراره وتحريمه في القرآن.
  14. حق الحرية في القرآن الكريم.
  15. حقوق الإنسان في الإسلام.
  16. حكم أحكام القرآن.
  17. حكم التعامل مع الجين البشري في الشريعة الإسلامية.
  18. خطوات الطلاق.
  19. دلالات النصوص وطرق الإستنباط الأحكام في ضوء الفقه الإسلامي.
  20. شرح قانون الأحوال الشخصية (أحكام الميراث والوصية).
  21. الصلة بين المنطق والقانون.
  22. الطلاق المعلق في الشريعة الإسلامية.
  23. الطلاق المقترن بالعدد لا يقع به الا طلقة واحدة.
  24. الطلاق في الشرائع والقوانين والأعراف خلال أربعة آلاف سنة.
  25. الطلاق في القرآن.
  26. الطلاق مرتان في تفاسير القرآن.
  27. فلسفة الشريعة.
  28. فلسفة القانون.
  29. فلسفة المسؤولية الجنائية في ضوء الفعل والأنفعال الفلسفيين.
  30. فلسفة المسؤولية المدنية في ضوء مقولات أرسطية.
  31. القلق- أسبابه، أنواعه، علاجه.
  32. المباديء والحقوق الدستورية في القرآن مقارنة بالدساتير الوضعية وإعلانات حقوق الإنسان.
  33. مجموعة الأبحاث العلمية.
  34. المدخل لدراسة الشريعة الإسلامية (تأليف مشترك).
  35. المدخل لدراسة الشريعة الإسلامية في نمط جديد.
  36. المسؤولية الجنائية في الشريعة الإسلامية- دراسة مقارنة.
  37. معين القضاة في تحقيق العدل والمساوات.
  38. المنطق القانوني.
  39. المنطق القانوني في التصورات.
  40. منهاج الإسلام في مكافحة الإجرام.
  41. موانع المسؤولية الجنائية في الشريعة الإسلامية والتشريعات الجزائية العربية.
  42. نظرية الإلتزامات برد غير المستحق.
  43. نظرية الضمان في الفقه الإسلامي والقوانين المدنية.
  44. حقوق الإنسان وضماناتها في الإسلام.
  45. ايضاح الفوائد في شرح القواعد.
  46. القرآن وقاعدة الولد يتبع خير الأبوين دينا.
  47. القرآن وقاعدة تتغير الأحكام بتغير الأزمان.
  48. تفنيد مزاعم تأثر الفقه الإسلامي بالفقه الغربي.
  49. تةرازوى ميرات (ميزان تقسيم الميراث)
  50. کاروانی ژیانم
  51. مەولوود نامە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا کتێبی: کاروانی ژیانم. دانانی: پرۆفیسۆر مستەفا زەڵمی
  2. ^ پەڕەی فەرمی مستەفا زەڵمی لە فەیسبووک