بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەلا سادق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەلا سادق :(١٨٩١-١٩٦٧) ئەفسەر و شاعیر و نووسەر

سەرەتای ژیان و خوێندنی

[دەستکاری]
مەلا سادق

محەمەدسادق کوڕی حسێن عەونیی خەڵکی تورکیایە. ١٨٩١ لە گەڕەکی (بەگلەر)ی کەرکووک لەدایک‌بووە. قوتابخانەی ڕوشدییەی عەسکەریی کەرکووکی خوێندووە، کە ناوەکەی بووە بە (طـۆپ قاپ ئاتلوو) و زانستی نەحو و سەرف و مەنتیقیشی لای مەلا عەلی حیکمەت خوێندووە. پاشان مەکتەبی حەربییەی بڕیوە و بووە بە ئەفسەر، بەشداریی شەڕەکانی لای شام، حەڵەب، بەیرووت و کووتی کردووە و سێ‌جار لە جەنگی یەکەم‌دا برینداربووە.[١][٢]

كاری مەلایەتی

[دەستکاری]

دوایی بووە بە مەلا لە خانەقای سەیید ئەحمەد و دەرسی بە کوڕەکانی سەیید ئەحمەد وتووەتەوە. دیوانێکی شیعری سەبارەت بە ماوەی جەنگ لەچاپ‌داوە. پاش شەڕ، گەڕاوەتەوە و بووە بە مامۆستای قوتابخانەی ڕوشدییە، بەڵام لابراوە. دە ساڵی تەمەنیی لە نێوان کەرکووک، دووزخورماتوو، قەرەتەپە و بەعقووبەدا بەسەربردووە.[١][٢]

كۆچی دوایی

[دەستکاری]

١٩٦٧ لە مزگەوتی برایم‌بەگی تکریتی سەری‌ناوەتەوە، چونکە لەوێ ژیاوە.[١][٢]

بەرهەمەكانی

[دەستکاری]

شیعری بە تورکی و عەرەبی و فارسیش نووسیوە[١][٢]

ئەم بەرھەمانەی بڵاوبوونەتەوە: [١][٢]

  1. یادگار سفربر، ١٩٢٥، بە تورکی،
  2. گلستان کربلاء، ١٩٢٥، بە فارسی،
  3. تێڕامانم، ١٩٥٦، بە تورکمانی،
  4. دوشونجەلرم، چاپخانەی دار المعرفە- بەغدا، ١٩٥٦،
  5. چوشتون دویغولرم، کەرکووک، ١٩٦٤، بە تورکمانی،
  6. محمدیادقدن ساچملر، ئەستەمووڵ، ١٩٩١. چەند کتێبێکی دەستنووسیشی لەپاش بەجێ‌ماوە: ملی دویغولرم، کرکوک شھداسنی فریادلرم، مدحیات اشراف کرکوک، مرثیە، بھادیلە فخرلرم، اوتوم بومبالری، نزیکەی ھەزار خورییات

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 5 گۆڤاری گەلاوێژ، بەرگی یازدەهەم/ بەشی یەكەم- ژیاننامە و پێڕست، ئامادەكردنی سدیق ساڵح، ڕەفیق ساڵح، عبدوڵڵا زەنگەنە، لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ٢٠١٦، ل8104-8105
  2. 1 2 3 4 5 سمکۆ بەھرۆز، بیبلیۆگرافیای ڕۆشنبیران و ناودارانی کەرکوک، گۆڤاری کەرکوک، ژمارە ٤، ساڵی نۆیەم، بەھاری ٢٠٠٨، ل٧٩-١٧٤؛ لاپەڕەیەک زانیاریی دەستخەتی مامۆستا ئەمین شوان