بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەلا تەھای مایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مەلا تەهای ماییەوە ڕەوانە کراوە)

مەلا تەھای مایی ناوی تەواوی مەلا تەھای کوڕی شێخ مەزھەری کوڕی شێخ تەھایە، یەکێکە لە شاعیرەکانی کوردستانی باکوور کە لە ساڵی ١٩٢٤ لە گوندی مایێ سەر بە کوردستانی باشوور لە دایک بووە. باوکووباپیرانی بە بنەچە دەچنەوە سەر میر و بەگزادەکانی ئەلکێ و باپیرە گەورەشی دەچێتەوە سەر شێخەکانی تەریقەتی نەقشبەندی. مەلا تەھا پەیوەندییەکی پتەوی ھەبوو لەگەڵ شاعیری ناسراوی کورد ئەحمەدی ناڵبەند.

سووتاندنی گوندی مایێ لەلایەن ئینگلیزەوە

[دەستکاری]
  • ھەر لە ساڵی (١٩٢٤)دا گوندی مایێ و گوندی ئەلکێ و کتێبخانەی (شێخ تەھا) لەلایەن ھێزێکی ئینگلیزەوە دەسووتێندرێت.
  • بۆیە بنەماڵەکەیان کۆچیان کرد بۆ قەزای (چەلێ) کە یەکێک لە قەزاکانی کوردستانی باکوورە، بۆ ماوەی سێ ساڵ لەو قەزایەدا مانەوە.
  • دواتر گەڕانەوە گوندی ئەلکێ و لەوێ مەلا تەھا دەچێتە بەر خوێندن تەنھا تا پۆلی شەشی سەرەتایی دەخوێنێت، چونکە لە سەرەتای ساڵی (١٩٤٠) بارودۆخی سیاسی و کولتووری کاری کردە سەر ھەست و ھزر و بیری مەلا تەھا مایی.

پەڕتووکخانە و ھۆنینەوەی شیعر و بەشداریکردنی لە چەند کۆمەڵەیەکدا

[دەستکاری]
  • دوای نووسینەوەی چەند ھۆنراوەیەک، مەلا ئەنوەری مایی کاریگەرییەکی زۆری ھەبووە لەسەری و بووەتە ھاندەری سەرەرەکی بۆ نووسینی شیعر.
  • پاشان، چووەتە ناو ڕیزی کۆمەڵەی (ھیوا) و دەستی بەکاری سیاسی کردووە.
  • و پاشان چووەتە ناو حیزبی (پارتی دیموکراتی کوردستان) و زۆری حەز لە خوێندن کردووە.
  • پەرتوکخانەکەی کە ناوی (شێخ تەھا) بووە نزیکی (١٥٠٠) پەرتوکی تێدابووە، ئەوجا زانیارییەک و ڕۆشنبیرییەکی باشی پەیدا کردووە و لەگەڵ زانا و ڕۆشنبیر و ئەدیبانی ئەو وەختە تێکەڵییەکی باشی ھەبووە.

پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکان و بڵاوکردنەوەی چەند گۆڤارێک

[دەستکاری]
  • لە ساڵی (١٩٤٣ز) دا پەیوەندی بە بنەماڵەی (بەدرخان)ەوە کرد و (جەلادەت بەدرخان) کە پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵدا ھەبوو لە (شام) ھەردوو گۆڤاری (ڕوناھی) و (ھاوار)ی بڵاوکردەوە، و لە ڕێی پۆست (بەرید)ەوە دەگەیشتنە دەستی مەلا لە گوندی مایی.
  • و ھەروەھا دکتۆر (کامیران بەدرخان) بەھەمان شێوە ھەردوو گۆڤاری (ستێر) و (ڕۆژانو)ی بڵاوکردووەتەوە، و لە ڕێی پۆست (بەرید)ەوە دەیگەیاندە مەلا.
  • ھاوڕێیەتییەکی زۆری لەگەڵ ھەڵبەستوان و ھۆنەری ناوداری کورد (ئەحمەدی ناڵبەند)دا ھەبووە.

لە ڕێکەوتی (٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠)دا لە تەمەنی (٧٦) ساڵیدا لە شاری دھۆک کۆچی دوایی دەکات.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
    • زمان و ئەدەبی کوردی قۆناغی دەیەم پۆلی دەیەم