مەسیح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە مەسێحەوە)
Jump to navigation Jump to search

ئەمە پەڕەی مەسیح'ە، بۆ عیسا خۆی یان یەسوعی ناسرە بچۆ بۆ یەسووعی ناسڕی

کۆنترین هێما بۆ پانتۆکرەیتۆری مەسیح - خەڵوەتگای سەینت کاترین.

مەسیح (بەئینگلیزی: Christ) زاراوەیەکە بەکاردێت بەرامبەر بە وشەی Χριστός (خوێندنەوەکەی: خریتۆس) ی گریکی کە بەواتای کەسی چەورکراو بەڕۆن دێت. هاوکات وەرگێرانێکە بۆ מָשִׁיחַ (ماشیح) ی عیبری. زۆربەی جارەکان وشەی مەسیح ئەگەڕێتەوە بۆ یەسووعی ناسڕی. [١]

مەسیح وەکوو کەسایەتییەک و ناوێک لەنێو هەموو ئایینە ئیبراهیمییەکاندا کەسایەتییەکی گرنگە و سەرەکییە. واتای ناوەکە بەگشتی بریتییە لەو کەسەی کە بە زەیتێکی پیرۆز لەلایەن پەیامبەرێکەوە دەشۆرێتەوە.

ڕوانگەی ئایینەکان[دەستکاری]

یەهوودییەت[دەستکاری]

لەلای یەهوودییەکان ماشیح (مەسیحی یەهوودییەکان) بە پێشەوای چاوەڕوانکراوی بەنی ئیسرائیل دەدانرێت و بڕوایان وایە کە ئەوە رزگاریان دەکات لە ئازار پەرتەوازەیی و دەیان گەڕێنێتەوە بۆ خاکی سەرەکی و نیشتمانیان، بەپێی باوەڕی یەهوودییەت، هەتا ئێستا هاتنی ماشیح چاوەڕوانکراوە.

مەسیحییەت[دەستکاری]

مەسیحییەکان پێیان وایە پەیمانی نێو پەیمانی ۆنی کتێبی پیرۆز بۆ بەنی ئیسرائیل هاتۆتە دی بە دەرکەوتن و هاتنی یەسووعی لەخاچدراو لەپێناو رزگارکردنی مرۆڤایەتی لە گووناهەکانیان. یەسووع ناسراوتریشە بەناوی مەسیح ـەوە (بەئینگلیزی: Christ). بەپێی باوەڕی مەسیحییەت، یەسووع خودایە و لەجەستەی مرۆڤدا و پەیمانی ئەویش بریتییە لە پەیمانی نوێ کە کۆتایی دێت بە گەڕانەوەی جارێکی تر.

ئیسلام[دەستکاری]

لەئیسلامدا، مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، لەنێو باوەڕی ئیسلامدا، عیسا پێغەمبەر و بەندەی خودا بووە و خودا بەهەمان نامەی پێغەمبەرانی پێش خۆی بۆ قەومەکەی خۆی ناردووە. بەپێی قورئان عیسا داوای لەو قەومەکردووە کە نێردراوە بۆی کە الله بپەرستن و شەریکی بۆ پەیدا نەکەن، بۆیە ململانێیان لەگەڵ کرد و بەشێکی زۆر کەمیان باوەڕییان پێ هێنا و کاتێ هەوڵیاندا بیکوژن، الله بەرزی دەکاتەوە بۆ ئاسمان و رۆژێک دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی و هەموو ئەوانە شوێنی دەکەون کە باوەڕییان بە یەک خودا هەیە و شەریکی بۆ پەیدا ناکەن.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزی
  2. ^ ویکیپیدیای عەرەبی