مەسابیحەلدیوان
مەسابیحەلدیوان یان ئه‌ده‌بی شاعیر ناوی ته‌واوی عه‌بدوڵڵا کوڕی ئه‌حمه‌د به‌گی برایم به‌گی رۆسته‌م به‌گی‌سه‌یفه‌دینه. ساڵی ۱۸۵۹ له گوندی ئه‌رمه‌نی بڵاغی شاری بۆکان له‌دایک بووه، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی خوێنده‌وار، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه خراوه‌ته به‌ر خوێندن ومامۆستای تایبه‌تی بۆ ته‌رخان کراوه بۆ خوێندن و فێری خوێندنه‌وه و نوسین و فارسی و عه‌ره‌بی بووه.
ژیاننامە
[دەستکاری]ئه‌ده‌بی شاعیر له‌ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا باوکی ده‌ینێرێت بۆ شاری تاران بۆ خوێندن، له ته‌مه‌نی ۳۵ ساڵیدا توشی نه‌خۆشی له‌رزۆکی ده‌بێت و بۆ چاره‌سه‌ر ده‌چێته وڵاتی روسیا پاش چاکبونه‌وه‌یه‌کی کاتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ساڵی ۱۹۱۰ دێنه ناوچه‌ی شاره‌زور و ماوه‌یه‌ک ده‌مێنێته‌وه و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه موکریان و نه‌خۆشیه‌که‌ی سه‌ری لێ هه‌ڵده‌داته‌وه و ته‌واو ئیفلیج ده‌بێت.
ئه‌م شاعیره شاره‌زایی باشی هه‌بووه له کاری پزیشکی و وێنه‌گری و مۆسیقا ی به‌باشی‌زانیوه، شیعره‌کانی ئه‌ده‌ب ته‌نها غه‌رامی‌یه. هیچ خه‌یاڵ و ئاره‌زویه‌کی تری نه‌بووه جگه له‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌یدا هه‌موو کات پێکه‌وه‌بن و گفتوگۆبکه‌ن. دیوانی شیعره‌کانی ئه‌م شاعیره ساڵی ۱۹۳۶ له شاری ره‌واندز له چاپخانه‌ی زاری کرمانجی بۆ جاری یه‌که‌م له‌چاپ دراوه، دیوانه شیعریه‌که‌ی ساڵی ۱۹۳۹ بۆ جاری دووه‌م له شاری به‌غدا و بۆ جاری سێ‌یه‌م ساڵی ۱۹۶۶ له هه‌ولێر له چاپ دراوه، د. مارف خه‌زنه‌دار چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر شیعره‌کانی ئه‌ده‌ب کردوه و ساڵی ۱۹۷۰ بڵاویکردۆته‌وه.
ئه‌ده‌بی شاعیر له ته‌مه‌نی ۵۳ ساڵیدا و له ساڵی ۱۹۱۲ به نه‌خۆشی کۆچی دوایی کردوه و له گۆرستانی گوندی باخچه‌ی فه‌یزوڵابه‌گی بۆکان به‌خاک سپێردراوه.
پیەنووس
[دەستکاری]