بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەرەزە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوو پیاوی کورد خەریکی ئامادەکاریی زەوییەکن بۆ کردنی بە مەرەزە.
مەرەزەیەک بە بناری کێوەوە
مەرەزەیەک لە نزیکی مەریوان

مەرەزە کێڵگەی بەرھەمھێنانی برنجە.[١][٢] گیای برنج بەردەوام پێویستی بە ئاوە بۆ گەورەبوون، بۆیە مەرەزە یان جاڕەبرنج پێویستە ھەمیشە پڕ بێت لە ئاو. یەکەم مەرەزەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی نۆبەردی، واتە چەند ھەزارساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیح. ئەمڕۆ مەرەزە لە زۆربەی وڵاتانی دنیادا کە ئاویان ھەیە دەکرێت، بەڵام وڵاتانی ڕۆژھەڵات و باشووری ئاسیا زیاترین برنج بەرھەم دێنن. زۆربەی ساڵ چین و ھیند پلەی یەکەم و دووەمیان ھەیە.[٣]

ناوەکان

[دەستکاری]

جگە لە مەرەزە ڕەنگە ناوی چەڵتووکجاڕ و برنجەجاڕیش بۆ کێڵگەی برنج بەکار بێت.

دانانی مەرەزە

[دەستکاری]

مەرەزە دەکرێت بە چاندنی چەڵتووک یان بە شەتڵکردنی گیای برنج دروست بکرێت. لە ھەردوو حاڵەتدا پێویستە بنی گیاکە ھەتا وەرزی درەو ئاوی تێدا بێت.

کاریگەری لەسەر ژینگە

[دەستکاری]

جگە لە بڕینەوەی ئاو، مەرەزەکان سەرچاوەیەکی گرنگی دروستکردنی گازی میتانن کە ڕۆڵێکی گەورەی لە گۆڕانی ئاووھەوا و گەرمبوونی زەویدا ھەیە.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «مەرەزە»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦.
  2. «مەرەزە»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦.
  3. «Rice Production by Country 2026». World Population Review (بە ئینگلیزی). ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  4. «Methane Sources – Rice Paddies». لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٧ ھێنراوە.