مەریام-وێبستەر
ڕواڵەت
| بەشێک لە | ئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا |
|---|---|
| دامەزرا لە | ١٨٣١ |
| دامەزرێنەر(ان) | جۆرج مەریام، چارڵز مەریام |
| وڵات | ئەمریکا |
| بارەگا | سپرینگفیڵد، ماساچووسیتس |
| جۆری بڵاوکراوەکان | کتێبی زانیاری، فەرھەنگی ئۆنڵاین |
| خاوەن(ەکان) | ئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا; جاکی سافرا |
| وێبگەی فەرمی | merriam-webster |
مەریام-وێبستەر کۆمپانیایەکی ئەمریکییە کە کتێبی زانیاری بڵاودەکاتەوە و بەتایبەتی بە فەرھەنگەکانی ناسراوە. ساڵی ١٨٣١ جۆرج و چارڵز مەریام کۆمپانیاکەیان بەناوی G & C مەریام لە سپرینگفیڵد لە ماساچووسیتس دامەزراند. دوای ئەوەی نوح وێبستەر لە ساڵی ١٨٤٣ گیانی لەدەستدا، کۆمپانیاکە مافی خاوەندارێتی فەرھەنگە بەناوبانگەکەیی کڕی بەناوی فەرھەنگی ئەمریکی زمانی ئینگلیزی. ئێستا ھەموو فەرھەنگەکانی مەریام-وێبستەر بنەچەی خۆیان بۆ ئەم فەرھەنگە دەگەڕێننەوە. ساڵی ١٩٦٤ ئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا مەریام-وێبستەری کڕی و کردی بە بەشێک لە خۆی. مەریام-وێبستەر ساڵی ١٩٨٢ ئەم ناوەی ھەڵگرتەوە بۆ خۆی.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Merriam-Webster Dictionary». Encyclopædia Britannica Online. 2015. لە June 24, 2015 ھێنراوە.
{{cite encyclopedia}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=(یارمەتی) - ↑ «An American Dictionary of the English Language». Encyclopædia Britannica Online. 2015. لە June 24, 2015 ھێنراوە.
{{cite encyclopedia}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=(یارمەتی)
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە مەریام-وێبستەر تێدایە.