میرنشینی مەروانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە مەروانییەکانەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

٣٧٣-٤٨٩ک/٩٨٣-١٠٩٦ز لە کوردستانی ناوەڕاست و باکور لەدیاربەکر شارەکانی میافارقین و ماردین وئامەدو خەڵات و بەدلیس و ناوچەی دیکە فەرمانڕەواییان کردووە. دامەزرێنەری میرنشینەکە میر پاد کوڕی دۆستەکی کوردی ھەروەھا میر مومەھەد ئەلدەولە و میر نەسرولدەولە و ئەحمەد کوڕی مەروانی کوردی کەبەناوبانگترین میری کوردیە، زیاتر لەپەنجا ساڵ میرایەتی کردووەو دەسەڵاتەکەی وەک دەوڵەت ناسراوە لەلایەن دەوڵەتانی عەباسی و بوەیھی وفاتمی و بێزەنتی و سەلجوقیەکان دانی پێدانراوە. زۆر کاری گرینگ لەئاوەدانی و بوژانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری لەو ناوچەیەی کوردستاندا ئەنجامدراوە. لە زۆربەی شارەکاندا دراوی میرنشینیەکە لێدراوە.


دامەزراندنی دەوڵەتی دۆستەکی[دەستکاری]

لەساڵی ( ٣٧٢ کۆچی )بەرامبەر ( ٩٨٢ ز) دەوڵەتی دۆستەکی کوردی لە کوردستانی ناوەڕاست کە بەشێکی کوردستانی تورکیای ئەم سەردەمەی پێکھێناوە لەلایەن میر پادی کوڕی دۆستەک دامەزرا. ئەو ناوچانەی کە دەوڵەتەکەی لەسەر دامەزرا پێشتر لەژێر فەرمانڕەوایی حەمدانییەکاندا بوون ،کە ستەمێکی زۆریان لەدانیشتووەانەکەی کردووە بەوەی باجێکی زۆریان خستۆتە سەریان کە لەتوانایاندا نەبووە ،ونەیانتووانیوە دادپەروەری ویەکسانی لەناو خەڵکدا پیادەبکەن.[١]

لیستی فەرمانڕەواکان[دەستکاری]

ناوی فەرمانڕەوا ماوەی ژیان ماوەی فەرمانڕەوایی
پادی کوڕی دۆستەک ٩٨٢ تا ٩٨٩ .. تا ٩٨٩
ئەبو عەلی حسەین کوڕی مەڕوان .. تا ٩٩٢ ٩٨٩ تا ٩٩٢
مومەھھەد ئەلدەولە ئەبو مەنسووڕی کوڕی مەڕوان .. تا ١٠١٢ ٩٩٢ تا ١٠١٢
نەسڕودەولە ئەبو نەسڕ ئەحمەدی کوڕی مەڕوان .. تا ١٠٦١ ١٠١٢ تا ١٠٦١
نیزام ئەلدەولە نەسڕی کوڕی ئەحمەدی کوڕی مەڕوان .. تا ١٠٨٣ ١٠٦١ تا ١٠٨٣
مەنسووڕی کوڕی نەسڕی کوڕی ئەحمەدی کوڕی مەڕوان .. تا ١٠٩٦ ١٠٨٣ تا ١٠٩٦


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. دەوڵەتی دۆستەکی لە کوردستانی ناوەڕاستدا | نووسینی : عبدالرقیب یوسف | وەرگێڕان : أبوبکر علی