مەحسوم کۆرکماز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
مەحسوم کۆرکماز
(عەگید)
لەدایکبوونمەحسوم کۆرکماز
١٩٥٦
فارقین
ئامەد
 کوردستان
 تورکیا
مەرگ٢٨ی ئازاری ١٩٨٦
چیای گابار، شرنەخ، باکوری کوردستان
ھۆکاری مەرگپێکدادان چەکداری
شوێنی دۆزینەوەی تەرمنادیار
شوێنی گۆڕنادیار
نەتەوەکورد
پەروەردەئامادەیی
ساڵانی چالاکی١٩٧٦ - ١٩٨٦
سەرناوئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی پەکەکە
حیزبی سیاسیپارتی کرێکارانی کوردستان
ئایینئیسلام،[١]

مەحسوم کۆرکماز نازناو عەگید لە ساڵی ١٩٥٦ لە شارۆچکەی فارقین لەدایک بووە و بووەتە یەکەم فەرماندەی ھێزی ڕزگاری کوردستان باڵی سەربازی پەکەکە و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی پەکەکە، لە بەرواری ٢٨ی ئازاری ١٩٨٦ لە چیای گابار لە شرنەخ شەھید بوو. [٢]

ژیان[دەستکاری]

مەحسوم کۆرکماز بە ھەڤاڵ عەگید دەناسرێت لەناو کورداندا، مەحسوم کاتێک تەمەنی بچوک بوو خێزانی ئەوان شارۆچکەی فارقینیان جێھێشت و ڕویان کردە شاری باتمان، لە ساڵی ١٩٧٦ لە ڕێی ھەڤاڵ مەزلووم دۆغانەوە تێکەڵ بە گرووپی ئاپۆچیەکان بوو.[٣]

شام[دەستکاری]

پاش ئەوەی لەساڵی ١٩٧٩ چووە لوبنان لە گەڵ (کەمال پیر)، پاشان بووە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی پەکەکە، لە دۆڵی بیقاع ئەکادیمیایان دامەزراند لەساڵی ١٩٨١ بۆ پەروەردەی کادرانی پەکەکە. پاش شەھید بوونی ناوی ئەم ئەکادیمیایە کرابە ناوی خۆیەوە و ناونرا ئەکادیمیای مەحسوم کۆرکماز.

ھێزی چەکداری[دەستکاری]

پاش پەروەردەکردن و پێگەیاندنی کادران و بەرەو پێشچوونی پارتەکەیان و زیاتر ناساندن و بەدەست ھێنانی مافە سەرەتاییەکانی کورد لە تورکیادا، پەکەکە بڕیاری لەدروست کردنی ھێزی چەکدار کردەوە و چالاکی چەکداری ئەنجام بدات لە باکوری کوردستان و تورکیادا، وە بۆ زیاتر ناساندنی پەکەکە. ھێزی ڕزگاری کوردستان (ھەرەکە) دروست کراو یەکەم فەرماندەی ھەڤاڵ عەگید بوو، عەگید و ھاوڕێکانی بە دەستە و مەفرەزە چوونەوە ناو نیشتیمان و دەستیان بە پڕوپاگەندە کرد و یەکەم چالاکیان لە دژی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدا لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ کە ئەمەش بووە سەرەتای دەست پێکردنی خەباتی چەکداری پەکەکە.[٤]

مردن[دەستکاری]

پاش خەباتی دوو ساڵ لە ناوچە جیاجیاکانی باکوری کوردستان و ڕێکخستنی دەستەکانی گەریلا و پەرەدان بە خەباتی چەکداری و چالاکی کردن، عەگید لە بەرواری ٢٨ی ئازاری ١٩٨٦ لە ڕوبەڕوونەوەیەکدا لەگەڵ ھێزەکانی سوپای تورکیا لە چیای گابار لە پارێزگای شرنەخ شەھید بوو، ھەتاوەک و ئەمڕۆش جەستەی ئەم شەھیدە دیار نییە.

پەیکەر[دەستکاری]

لە بەرواری ١٥ی ئابی ٢٠١٤ لە شارۆچکەی لجێ پەیکەری شەھید عەگید پەردەی لەسەر لادرا ئەمەش وەک نیشاندانی دەست پێکردنی خەباتی چەکداری لەم بەروارەدا لە ساڵی ١٩٨٤ لەلایەن ھەڤاڵ عەگیدەوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا بە بڕیاڕی دادگا لە ١٩ی ئابی ٢٠١٤دا ئەم پەیکەرەی لابردوو بووە ھۆی خۆپیشاندان لە نێوان خۆپیشاندەران و ھیزەکانی ئاسایشی دەوڵەتی تورکیا بەوھۆیەوە کوژراوێک و دوو بریندار لە خۆپیشاندەران کەوتەوە.[٥]

لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٧ لە کۆبانێ پەیکەری شەھید مەحسوم کۆرکماز دروست کرا.[٦]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ [١]
  2. ^ name="google">Gunter, M.M. (1997). The Kurds and the Future of Turkey. Palgrave Macmillan. پەڕە 35. ISBN 9780312172657. لە ڕێکەوتی 2015-02-09 ھێنراوە. 
  3. ^ https://ku.wikipedia.org/wiki/Mahsum_Korkmaz
  4. ^ https://tr.wikipedia.org/wiki/Mahsum_Korkmaz
  5. ^ "PKK denies it erected the controversial statue in Diyarbakır". DailySabah. لە ڕێکەوتی 2019-02-09 ھێنراوە. 
  6. ^ "Legendary Commander Egîd's statue erected in Kobanê". ANF News (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2019-02-09 ھێنراوە.