پێشەکیی جەزەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مەتنی جەزەریەوە ڕەوانە کراوە)
کۆپییەکی نووسراوی پێشەکیی جەزەری.

ئەو پێشەکییەی کە پێویستە قورئانخوێن بیزانێ ناسراو بە پێشەکیی جەزەری یان مەتنی جەزەری، مەتنی ئیمامی ئیبن جەزەریە سەبارەت بە زانستی تەجوید.

لەگەڵ بچووکی پەرتووکەکە، زۆربەی بابەتەکانی تەجوید لەخۆدەگرێت، بە گۆیەکی (لەفزێکی) جوانیش، ھەروەھا توانی ڕازی بوونی خەڵکی وەدەست بھێنی ھەر لە سەرەتای نووسینی تا ئێستاش، ھەروەھا زانایان لە چەند سەردەمی جیاواز شەرحیان بۆ داناوە، چەند شەرحێکیش لەو شەرحانە لە چاپ دراوە.

لە ١٠٩ دێڕە شیعر پێکھاتووە، بەڵام ئیبن جەزەری سەردێڕ و ناونیشانی لە نێوان دێڕەکان دانەناوە، بەڵام ئەوانەی کە دوای ئەو لێیان کۆڵیەوە و لەبەریان گرتەوە، چەند ناونیشانێکیان بۆ داناون.

سەرچاوەکان[دەستکاری]