بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مێگامایند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری فیلم

مێگامایند (بە ئینگلیزی: Megamind) فیلمێکی ئەنیمەیشنی کۆمێدی و گەورەپاڵەوانی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٠یە کە لەلایەن دریم وۆرکس ئەنیمەیشن بەرھەم ھێنراوە. ئەم فیلمە لەلایەن تۆم ماکگرات دەرھێنراوە، و ئەکتەران ویل فیرێل، تینا فەی، جۆنا ھیڵ، دەیڤد کرۆس، و براد پیت دەنگیان بۆ کارەکتەرەکان کێشاوە. فیلمەکە باسی چیرۆکی مێگامایند دەکات، کە گەورەخراپەکارێکی دەرەووزەوینیی زۆر زیرەکە. دوای شکستپێھێنانی دوژمنە مێژینەکەی خۆی بە ناوی مێترۆ مان، مێگامایند پاڵەوانێکی نوێ دروست دەکات بۆ ئەوەی شەڕی لەگەڵدا بکات، بەڵام کاتێک دروستکراوەکەی لادەدات و دەبێتە کەسێکی خراپەکار، ناچار دەبێت خۆی شارەکە ڕزگار بکات.

فیلمی مێگامایند لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ لە ڕووسیا نمایشکرا، و لە ٥ی تشرینی دووەمدا لەلایەن پاراماونت پیکچەرز لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بڵاوکرایەوە. فیلمەکە بە گشتی پێداچوونەوەی ئەرێنیی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بەدەستھێنا، و ٣٢٢ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا کۆکردەوە لە بەرامبەر بوودجەی ١٣٠ ملیۆن دۆلارییەکەیدا. لە ساڵانی دوای بڵاوبوونەوەیدا، فیلمەکە لە ڕێگەی چەندین میمی ئینتەرنێتەوە لایەنگری تایبەتی خۆی پەیدا کرد.[١][٢][٣]

فیلمەکە دواتر بوو بە بناغەی دروستبوونی زنجیرە بەرھەمێک، لەوانەش سێ یاریی ڤیدیۆیی و فیلمێکی کورت بە ناوی مێگامایند: دوگمەی لەناوچوون کە خرایە ناو بڵاوکراوەکانی ڤیدیۆیی ماڵەوەی فیلمەکە. بەشێکی تری فیلمەکە بە ناوی مێگامایند لە بەرامبەر سەندیکای لەناوچوون و زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی بەدوایدا بە ناوی مێگامایند فەرمانڕەوایی دەکات!، لە ساڵی ٢٠٢٤دا لەسەر پلاتفۆرمی پیکۆک نمایشکران.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ Hills، Joyce (٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢). «What We Hope to See in Peacock's Megamind Series». movieweb.com. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ↑ Jennings، Collier (٦ی ئایاری ٢٠٢٢). «How 'Megamind' Deconstructed Superhero Tropes Before It Was Cool». Collider. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ↑ Shelton، Connor (٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢). «Megamind: 10 Memes That Perfectly Sum Up The Movie». screenrant.com. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.