مێژووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پێشەکی‏[دەستکاری]

شۆرشی ئەیلول لە سالی ١٩٦١ لە باردۆخێکی ناوچەیی و نێودەولەتی دیاری کراو و لە ئەنجامی زولم و ستەم و چەوسانەوەی نەتەوەیی ‏و کۆمەلایەتیدا ھەلگیرسا و زۆربەی کورد لەژێر بالی ئەو شۆرشەدا کۆببۆوە ، زیاتر لە ١٠٠ ھەزار پێشمەرگەی ھەبوو لە رووی مادی و ‏مەعنەوی دەولەتی ئێران پشتوانی دەکرد ، ئێران بۆ لابەلا کردنەوەی ناکۆکیەکانی خۆی لەگەل عێراق ھاوکاری شۆرشی کوردی دەکرد .‏

دوای رێکەوتننامەی (١١ی ئاداری ١٩٧٠ و چوار سال گفتوگۆ کردن ، لە ئەنجامی رازی نەبوونی حکومەتی عێراق بۆ دان نان بە ‏مافەکانی گەلی کورد ، لە نیسانی (١٩٧٤) شەڕ بە گەرمی دەستی پێکردەوە و حکومەتی عێراق لە رێگای چەندین دەولەتی وەک ( روسیا – ‏ئوردن- میسر – ئەمریکا ) ھەولیدا بۆ گفتوگۆ کردن لەگەل (شای ئیران ) کە ئەمە دوا کارتی عێراق بوو بۆ لە باربردنی شۆرشی کورد.‏

لە رێکەوتی ٦/٣/١٩٧٥ رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان سەدام حسێن و شای ئیران لە جەزائیر مۆر کرا و رێکەوتنەکە بە ئاکام گەیشت ‏بڕیار درا کەوا چیتر دەست لە کاروباری یەکتر وەرنەدەن و ئیران دەرگای ھاوکاری کردن دابخات لە شۆرش . ‏

رۆژی ١٢/٣/١٩٧٥ وەفدێکی پارتی بە سەرۆکایەتی بارزانی چووە ئیران دوای ھەولدانێکی زۆر توانیان (شای ئیران ) ببینن و (شا) پێیانی ‏ڕاگەیاند کە ماوەی (٤٢) سالە ناکۆکیمان ھەیە لەگەل عێراقدا ئێستا رێکەوتن بە ئاکام گەیشتووە و ئێوەش ٣ رێگاتان لە پێشە : ‏

  • دێن بۆ ئێران وەک ھاولاتی ئیران حسابتان بۆ دەکرێ ‏
  • دەگەرێنەوە عێراق ئارەزووی خۆتانە ‏
  • درێژە بە خەبات دەدەن ئێمە سنوور دادەخەین و بە پێ ی ئیتفاقیەی جەزائیر ھەر کەسێک لە سنوور بگیرێ تەسلیم بە عێراق ‏دەکرێتەوە.

وەفدەکە گەرایەوە بۆ کوردستان لە ١٤/٣/١٩٧٥ کۆبونەوەی سەرکردایەتی پارتی دەستی پێکرد بۆ ماوەی (٦) رۆژ بەردەوام بوو ، شەوی ‏‏١٨/١٩/٣/١٩٧٥ سەرجەم سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و فەرماندەکان کۆبونەوە و داوا کرا کەوا درێژە بە خەبات بدرێ بەلام بێ سوود ‏بوو ، دواجار لە رۆژی ١٩/٣/١٩٧٥ بڕیاری شەڕ ڕاوەستان درا و ئاش بەتال کرا .

جگە لە پارتی کۆمەلە و حزبی شیوعی ھەبوو بەلام بچوک بوون توانای مانەوەیان نەبوو ، کۆمەلەی مارکسی لینینی کوردستان لە ‏‏١٠/٦/١٩٧٠ دامەزرابوو بە نھێنی لە ناو ریزەکانی پارتی کاری رێکخراوەیی خۆیان دەکرد بە سەرپەرشتی مام جەلال. ‏

بۆ ئەوەی خەلک لە دەوری ئەو رێکخراوە کۆببێتەوە کەسانی رۆشنبیری ھەلبژارد لە وانە (نەوشێروان مستەفا – شازاد سائیب – مەحمودی ‏مەلا عزەت – رفعەت مەلا مەحمود ) ئەوانەش بە نھێنی لە ناو ( بالی مەکتەبی سیاسی ) کاریان دەکرد . ‏ دیارە پێش حەفتاکانیش پارتی توشی کێشەی گەندەلی سیاسی ببوو لە ناوخۆ ، توانای درێژەدان بە خەباتی نەمابوو (مام جەلال ) لە ‏ھەولی دروست کردنی رێکخراوێکی نیشتمانی شۆرشگێردابوو .‏

ئەندامانی سەرکردایەتی کۆمەلە لە سالی ١٩٧٠ لە مانە پێکھاتبوون (شھابی شێخ نوری سکرتێری کۆمیتەی سەرکردایەتی لە ناوەوەی ‏ولات

  • محەمەد سەعید میرزا/ ل. لیژنەی بغدا ‏
  • جەعفەر عەبدولواحد/ ل. لێژنەی ھەولێر ‏
  • ئاوات عەبدولغەفور/ ل. لیژنەی سلیمانی ‏
  • فریدون عەبدولقادر/ ل. لیژنەی کەرکوک .‏

لەو سەردەمە گەنجێکی زۆر پەیوەندیان بە کۆمەلەوە دەکرد شازاد سائیب سەفەری دەرەوەی کرد بۆ لای مام جەلال ‏بەمەبەستی بردنی نامە و ئاگاداربوونی لە وەزعی کوردستان ھەروھا نامەی مام جەلالی ھێنا بۆ کوردستان کە ھەلومەرجەکە لە بارە ‏بۆ دروست کردنی رێکخراوێکی نیشتمانی فراوان .

دەستەی دامەزرێنەری ی.ن.ک‏[دەستکاری]

لە (٢٢/٥/١٩٧٥) لە (دیمشق ) لە ریستورانی (گلیگلە) لە گەرەکی (ابو رمانە) ی سوریا یەکەم کۆبونەوەی دەستەی دامەزرێنەر بە عەمەلی ‏دەستی بە جێبەجێ کردنی کارەگانی خۆی کرد ئەم ھەڤالانە بەشداربوون :

  1. مام جەلال
  2. نەوشیروان مستەفا
  3. د. فوئاد معسوم
  4. د. کمال فوئاد
  5. عادل مراد
  6. عەبدولرەزاق فەیلی

عمر شێخ ‏مووس نەیتوانی بەشدار بێ چونکە کوردی سوریا بوو. ‏ کۆبونەوەی دووەم لە بەرلین بەسترا لە ٢٧/٥/١٩٧٥ بە سەرپەرشتی مام جەلال ھەندێک گۆڕان لە پرۆژەکە کرا و بە ڕەسمی لە رۆژی ‏‏١/٦/١٩٧٥ بلاوکراوە .

ئەزمونی ناو یەکێتی ی نیشتمانی ی کوردستان ئەزمونێکی نوێ بوو لە کوردایەتیدا کە (٣) رێکخراوی جیاواز (٣) سەرکردایەتی جیاواز کە ‏ھەر سێکیان سەربەخۆی رێکخراوەیی تەواویان ھەبوو.

  1. کۆمەلەی مارکسی لینینی کوردستان لە ١٠/٦/١٩٧٠ بە نھێنی دامەزرابوو ‏
  2. بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان ‏
  3. ھێلی گشتی . ‏

لە برادەرانی دەستەی دامەزرێنەری ( ی.ن.ک ) پێکھاتبوو + ئەو کەسانەی کە نە بزوتنەوەی سۆسیالیست بوون نە کۆمەلە بوون ، ناویان ‏لێنان ( خەتی گشتی ) .‏

ئاشکرابوونی ڕێکخستنەکانی کۆمەلە[دەستکاری]

کۆمەلە دۆستایەتی لەگەل ڕێکخراوێکی عەرەبی ھەبوو بە ناوی (حرەکە العربیە اشتراکیە ) کە بە نھێنی کاری دەکرد لە ناو عێراق ‏لێپرسراوەکەی ناوی (عبداللە النێراوی ) بوو.‏

بۆ پەیوەندی کردن بە یەکترەوە لە لایەن کۆمەلە (انور زۆراب ) لەلایەن حرەکە (ولید ژنون) دیاریکرابوون ھەردووکیان لە معمل کارتۆن ‏بڕین ئیشیان دەکرد لە بەغدا ، دوای تاوتۆ کردنی وەزعی کوردستان (فریدون عەبدولقادر ) ڕاسپێردرا کە بچێتە دەرەوە بەمەبەستی ‏ئاگادار کردنەوەی (مام جەلال ) لە وەزعی کوردستان پێش چوونی کاک (فەرەیدون – مام جەلال ) نامەیەک رەوان دەکات لە رێگای (حرەکە ‏‏) نامەکە دەگاتە دەستی (ولید) کە دانیشتوی بەغدایە کوڕێک بە ناوی (ستار شعلان) لە رێکخستنەکانی (حرەکە) لەگەل (ولید ) دەبێ لە ‏گەرەک دەبێتە شەڕیان کە پۆلیس دێت بۆ گرتنی (ستار) رۆژنامەیەکی (حرەکە ) لە مالەکەی دەگیرێ لە ئەمنی بەغدا دان بە بوونی ‏رێکخستن دەکات لە ناو عێراق و ھەروھا باسی (ولید) دەکات کە دەچنە مالی (ولید) کۆمەلێک بەلگەنامەی (حرەکە) یان دەست دەکەوێ لە ‏وانە نامەکەی ( مام جەلال ) کە بۆ کوردستان ھاتبوو پاش لێدانی (ولید) ناوی ( انور زۆراب ) دێنی و شەو کات ژمێر (٢) دەیبەن لە ‏مالەکەی بەرنامەی کۆمەلە و دەمانچەیەک دەدۆزنەوە ، بۆ بەیانی مەوعیدی کۆبونەوە دەبێ لە مالی ( انور زۆراب ) کە برادەران دێن دەزانن ‏گیراوە ھەرچی بەلگەنامەی کە ھەبووە لەوێ لەگەل خۆیان دیبەن بەرەو سنووری ئیران دەڕۆن بەمەبەستی خۆڕزگارکردنیان نەوەک ‏ئاشکراببن ، لە سەر سنوور ھەموویان دەگیرێن لە رۆژی ٢٤/٩/١٩٧٥ کە ژمارەیان (٤٠) کەسەو لە رۆژی ١/١/١٩٧٦ بە پێ ی اتفاقیەی ‏جەزائیر ئیران ھەموویان تەسلیم بە حکومەتی عێراق دەکاتەوە ٠‏

ھەلگیرسانەوەی شۆرش[دەستکاری]

لە ١/٦/١٩٧٦ یەکەم مەفرەزەی چەکداری لە لایەن بەرێز (مام جەلال ) لە سوریا بە رێکرا کە ژمارەیان (٣٧) پێشمەرگە بوون نەقیبی ‏مھندس (ئیبراھیم عەزۆ) لێپرسراویان بوو ،ئەم (٣٧) پێشمەرگەیە کرا بە (٤) مەفرەزەی بچوک ، دوای گەیشتنیان لە سنووری سوریا – ‏تورکیا – بۆ کوردستان .‏

ھەر چوار مەفرەزەکە لەلایەن قیادەی موەقەتەی ئەو کاتەی پارتی دەستگیر کران و شەھید کران لەناوچەکان.‏

‏دووەم وەجبەی ناردنی پێشمەرگە بۆ کوردستان"‏

ئەم ھێزە لەفەرماندە و کادیرەکانی سوریا پێک ھاتبوو، کران بە سێ رەتل بە سەرپەرشتی کاک نەوشێروان مستەفا لە ٢١/١١/١٩٧٦ ‏رەوانەی کوردستان کران. بەڵام ھێشتا مام جەلال بەتێچوونی مەفرەزەی یەکەمی نەدەزانی دوو نامەی دانێ بۆ عەلی عەبدوڵڵا، ئیدریس ‏بارزانی و مەسعود بارزانی. پاش گەیشتنی دووەم مەفرەزە لە سێ سنوور بارەگایان دانا. ‏

‏یەکەم وەجبەی چەک[دەستکاری]

یەکەم وەجبەی چەک لەسوریاوە ھات پاش ئیتفاق کردن لەگەڵ قیادەی موەقەتە. لە ١/٣/١٩٧٧ چەکەکان بریتی بوون لە: ٦٠ کلاشینکۆف ‏کە لەلایەن نەوشیروانەوە وەرگیران.‏ گەڕانەوەی مام جەلال لە ساڵی ١٩٧٧ بۆ کوردستان دوای گەڕانەوەی لەبەیروت بۆ کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتی ‏لەسەر خاکی کوردستان لە ٣١/٨/١٩٧٧ بەست، کە ١٢ رۆژی خایاند.‏

لەکۆبوونەوەکە مام جەلال بە سکرتێری گشتی دانرا.‏

کۆمەڵە: ئارام - سالار عەزیز.‏

بزووتنەوە: رەسول مامە - عەلی عەسکەری.‏

خەتی گشتی: ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری (ی. ن. ک)‏

دوای لابردنی سەرکردایەتی لە سێ سنوور بۆ نۆکان. لەمانگی ٣/١٩٧٨ دووەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتی بەسترا بۆ رێکخستنی پێشمەرگە – ‏دارایی – دانانی نەخشە و پلان – دروست کردنی ھەشت ھەرێم. ‏ دوای چەند مانگێک بڕیار درا بگەڕێنەوە بۆ سێ سنوور. لەبەر نزیکی لەسوریا – تورکیا – ئێران – کوردستان.‏ ئەو کاتە زیاتر لە ھەزار پێشمەرگە لە سەرکردایەتی بوون، کران بە سێ رەتل و ژمارەیەکی زۆری بێ چەک بوون. پاش وەرگرتنی زانیاری ‏لەسەر سێ سنوور کە ھێزەکانی قیادە موەقەتە لەوێ بوون ژمارەیان ٣٠٠ کەس بوون. ‏ دوای بەڕێ کەوتنی رەتلی یەکەم و دووەم لە ھەکاری تووشی شەڕ بوون لەگەڵ قیادە موەقەتە و جاشەکانی تورکیا. زیاتر لە ٧٥٠ ‏پێشمەرگە لەو سەردەمە تیاچوون.‏

باقی ھێزەکەی سەرکردایەتی گەڕانەوە قەندیل لە٢٠/٩/١٩٧٨ دوای خۆرێکخستنەوەی سەرکردایەتی و درێژەدان بەشۆڕش و ھەڵگیرسانی ‏شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ یەکێتی باش بوو.‏ لەماوەیەکی کەم یەکێتی توانی خۆ رێک بخاتەوە و زۆر لەسنوورەکان لەرژێم ئازاد بکات و تا ساڵی ١٩٨٨.‏ دوای شەڕی نێوان عێراق و کوێت یەکێتی بەرنامەی ئازاد کردنی کوردستانی دانا و ئەو کاتە زۆربەی ھێزەکانی یەکێتی وەک پارتیزان ‏مابوونەوە تا راپەڕینی ١٩٩١. ‏

‏نوێ بوونەوە[دەستکاری]

ھەموو رێکخراوێکی سیاسی سەرەتای دروست بوونی بەقۆناخەکانی منداڵی و گەنجی و پیریدا تێدەپەڕێ و ھەوڵی گەیشتن بە ئامانج ‏دەدات.

شۆڕشی نوێ لەماوەی خەباتی سیاسی و چەکداری لەشاخ کۆمەڵێک گۆڕانی تێدا رووداوە. ھەروەھا بەرەنگاری ھەموو رۆژە سەختەکان ‏بوەتەوە و توانای ھەڵسانەوەی ھەبووە سەرەڕای بوونی کۆمەڵێ بیری جیاواز لەناو یەکێتی.‏ بەستنی چەندین کۆنفرانس لەشاخ، لەساڵانی ٨٠ کان وەک کۆنفرانسی کۆمەڵە لەساڵی ٨٣ و ٨٤ ھەروەھا کۆنفرانسی ھەردوو باڵی ناو ‏یەکێتی – خەتی گشتی و بزووتنەوەی سۆسیالیست پاش جیابوونەوەی بەشێکی بزووتنەوەی سۆسیالیست لەناو یەکێتی لەو کۆنفرانسە ‏ھەر دوو باڵەکە یەکیان گرت و ناویان نا یەکێتی شۆڕشگێران. لەوە بەدواوە یەکێتی بووە دوو باڵ. یەکێتی شوڕشگێران و کۆمەڵەی ‏رەنجدەران.‏

بەستنی کۆنگرەی یەک لە ٢٨/١/١٩٩٢ لەسلێمانی دوای دوو رۆژ گواستراوە بۆ ھەولێر کە ماوەی ١٧ رۆژی خایاند. زیاتر لە ٧٥٠ کادیر لەو ‏سەردەمە بەشداری کۆنگرەکە بوون، ھەر دوو باڵی کۆمەڵە و یەکێتی شۆرشگێران توانەوە و بڕیاری یەکخستنی ھەردوو باڵەکە درا و تەبەنی ‏فیکرەی سۆسیال دیموکرات کرا کە فرە مینبەری و جێگای ھەموو تاکێکی کوردستانی تێدا دەبێتەوە و دەتوانن لەناو ئەم رێکخراوە خەباتی ‏سیاسی خۆیان بکەن و سەرەڕای بوونی بیر و رای جیاوازیش. ‏

وە لەدوای ساڵی ١٩٩٦ یەکێتی بۆ ماوەی چەندین رۆژ کۆبوونەوەی سەرکردایەتی بەست لە سلێمانی بە مەبەستی گۆڕانکاری لەبەرنامەی ‏کاری خۆی وەک:‏

دانانی وەزارەتی مافی مرۆڤ و کردنەوەی نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سەرجەم دام و دەزگاکان. دروست کردنی چەندین رێکخراوی مەدەنی و ‏کردنەوەی کەناڵی جیاجیای ئازاد و دەرکردنی چەندین رۆژنامە و گرنگی دان بەرێکخراوە پیشەییەکان و کردنەوەی چەندین سەنتەر و ‏کۆمەڵەی رۆشنبیری بە مەبەستی گۆڕان و کرانەوە.‏ لەڕووی خزمەتەوە ھەولێ باشی دا بۆ بوژانەوەی وەزعی دانیشتوانی سنووری حکومەتەکەی و زیاد کردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران ‏پێش رووخانی حکومەتی عێراق. لە ٤/٤/١٩٩٩ کۆنفرانسی ناوخۆ بەسترا بۆ رێکخستنەکان لە سەرجەم مەڵبەندەکان، لە ٢٠٠١ کۆنگرەی ‏دووەمی یەکێتی لە سلێمانی بەسترا، تەبەنی فیکرەی سۆسیالیست و دیموکرات کرا و سەرکردایەتی نوێ ھەڵبژێردرا و بەرێز مام جەلال بە ‏سکرتێری گشتی یەکێتی ھەڵبژێردرا. ‏ سەرەڕای ئەو بارودۆخەی کە کوردستانی پێدا تێدەپەڕی بوونی شەڕ لەنێوان یەکێتی و پارتی ھەروەھا لەنێوان حکومەتی عێراق بە ‏ھاوکاری پ. ک. ک و انێار والاسلام لەسەر سنووری ئێران و ھێرشەکانی ساڵی ١٩٩٧ی پارتی بەھاوکاری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ‏ھێزەکانی یەکێتی.

بەشداری کردنی یەکێتی لەکۆنفرانسی رێکخراوی ‏SI‏ لەرۆژانی ٣١/٥ و ١/٦/٢٠٠١ لەمەراکیش و وەرگیرانی یەکێتی بەئەندامی چاودێر لەو ‏رێکخراوە کە بەدووەم رێکخراو دێ لەدوای ‏UN‏ و نوێنەری ١٧٢ پارت و رێکخراوی تێدا ئەندامە.‏ مێژووی ٣١ ساڵەی یەکێتی بەھەموو قۆناخ و بەرزی و نزمی و گەرمی و ساردیە ھەمە جۆریەکانیەوە، دەمانباتەوە سەر راستی توانای ‏یەکێتی لەخۆ گونجاندن و رەو کردن لەگەڵ ئەو واقیعە تازەی کە ھەیە. ‏ لەسەردەمی شاخ و رووبەڕوو بوونەوەی چەکدارانە لەگەڵ داگیر کەراندا و لەدونیای قوربانیدان دا دژی سێ کوچکەی تەعریب – تەبعیز – ‏تەھجیر. یەکێتی خاوەنی مەزنترین سەرمایەیە. ‏ لەراپەڕێنی ھەلومەرجی شار و ئاوەدان کردنەوە دامەزراندنی بەردی بناغەی دیموکراسی و مەدەنیەت و ئازادیش دا یەکێتی لەریزی ‏پێشەوەی پارتە سیاسییەکانی کوردستان بووە. ‏ قۆناغی دوای رزگار کردنی بەشەکەی تری ژێر دەسەڵاتی رژێم لەساڵی ٢٠٠٣ وە ئەرکی پاراستن و چەسپاندیان ئاماژەی بەھێزن و توانای ‏یەکێتی.‏

پاش ٢٠٠٣ مەسەلەی بەخۆدا چوونەوە و خۆ نوێ کردنەوە لەناو یەکێتی خستنە رووی کێشەکان و بەشداری پێ کردنی خەڵک لەکێشەکان ‏شتێکی تازەیە لەرۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و لەکوردستان بە تایبەتی.‏