مێژووی ژنان لە ئەمریکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تابلۆیەک لە ساڵی ١٨٧٠ کە ڕزگارکردنی کاپتن جۆن سمیس لەلایەن پۆکاهۆنتاس کچی فەرماندە پۆوهتان نیشان دەدات . بەناوبانگترین ژنی هیندییە لە مێژووی ئەمریکادا.

ھەرچەندە مێژووی ئەمریکا بەزەحمەت ٤٠٠ ساڵی تێپەڕاندووە و تا ئێستاش بە گەنجترین وڵاتانی جیھان دادەنرێت، بەڵام لەم ماوەیە کورتەدا ژنان پێگەیەکی تایبەت و درەوشاوەیان لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ھەیە. لە نێو کەسایەتییە گرنگەکانی ژن لە مێژووی ئەمریکادا، زۆرجار باس لە سەرۆکە ژنەکان دەکرێت (وەک میشێل ئۆباما, هیلاری کلینتۆن, جیل بایدن, و ئیڤلین ڕۆزڤێڵت و ھتد). بەڵام ژنان لە بەرامبەردا مێژوویەکی دەوڵەمەندیان لە مێژووی ئەمریکادا ھەیە.

بەپێی بەڵگەنامە بەردەستەکان، یەکەم ژن بە ڕەچەڵەک ئەوروپی کە لە ئەمریکا لەدایکبووە، ڤێرجینیا دارە بووە کە لە ساڵی ١٥٨٧ لەدایکبووە.

لەم بابەتەدا باس لە ھەندێک یەکەمی دیکەی ژنانی ئەمریکی دەکرێت.

لە ئەدەب و هونەردا[دەستکاری]

لە بواری هونەرە جوانەکاندا هێنریتا جۆنستۆن لە ساڵی ١٦٧٤ لە شاری چارلستن لەدایکبووە و بە یەکەم نیگارکێشی پیشەیی لە مێژووی ئەمریکادا ناسراوە. لە ساڵی ١٧٩٢ سۆزان ڤایلاند لە یەکەم بالێدا بە ناوی The Bird Catcher دەرکەوت. ھامۆ بووە یەکەم ژنە کوریۆگرافەر لە مێژووی ئەمریکادا؛ بەڵام یەکەم شاعیری ژن لە مێژووی ئەمریکادا ئان برادستریتە کە شیعرەکانی لە کتێبێکدا بە ناوی The Tenth Muse Lately Sprung Up in America لە ساڵی ١٦٥٠ بڵاوکردەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «History of women in the United States»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣.