مێژووی وەشانی ئای ئۆ ئێس
ئای ئۆ ئێس (پێشتر ئایفۆن ئۆ ئێس) سیستمێکی کارپێکەریی مۆبایلە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە پەرەی پێدراوە و یەکەمجار لە حوزەیرانی ٢٠٠٧ شانبەشانی نەوەی یەکەمی ئایفۆن بڵاوکرایەوە.[١] ئایفۆن ئۆ ئێس ناوی گۆڕدرا بۆ ئای ئۆ ئێس دوای دەرچوونی ئایپاد، کە بە ئای ئۆ ئێس ٤ دەستی پێکرد.[٢] لەگەڵ ئای ئۆ ئێس ١٣، ئەپڵ دەستی کرد بە پێشکەشکردنی سیستمێکی کارپێکەریی جیاواز، ئایپاد ئۆ ئێس، بۆ ئایپاد. ئای ئۆ ئێس ھەروەھا بناغەی واچ ئۆ ئێس و تیڤی ئۆ ئێسە، و ھەندێک لە کۆدەکانی لەگەڵ ماک ئۆ ئێس ھاوبەش دەکات. وەشانی نوێی ئای ئۆ ئێس ساڵانە، شانبەشانی مۆدێلە نوێیەکانی ئایفۆن، بڵاودەکرێنەوە. لە دەرچوونی ئایفۆن لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە تا دەرچوونی ئایفۆن ٤ لە ساڵی ٢٠١٠، ئەمە لە مانگی حوزەیران یان تەممووزدا ڕوویدەدا؛ لەو کاتەوە، وەشانی سەرەکیی نوێ بەزۆری لە مانگی ئەیلوولدا بڵاودەکرێنەوە، جگە لە ئای ئۆ ئێس ٥، کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١١دا دەرچوو. لە دەرچوونی ئایفۆن لە حوزەیرانی ٢٠٠٧ەوە، ھەژدە وەشانی سەرەکیی ئای ئۆ ئێس ھەبووە، کە وەشانی سەرەکیی ئێستا ئای ئۆ ئێس ١٨ە کە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بڵاوکرایەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Holland، Patrick. «The iPhone at 15: Steve Jobs Revealed His Greatest Product in 2007». CNET (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «iPhone OS gets new name, video calling». ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی شوباتی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.