مێژووی وێژە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مێژووی وێژە یان مێژووی ئەدەب پێشکەوتنێکی مێژوویییە لە نووسینی پەخشان یاخود شیعردا کە ھەوڵی دەستخستنی ئاسوودەیی و ڕۆشنکەرەوە یاخود ڕێنیشاندەری دەدات بۆ خوێنەری گوێگر یان چاودێریکار، ھەروەھا پێشخستنی تەکنیکە ئەدەبییەکان بەکارھاتووە لە گەیاندنی ئەم پارچانە. ھەموو نووسراوەکان ئەدەب پێکناھێنن. ھەندێک وەک داتا تۆمارکراون، وەک پۆلێنی داتا (بۆنموونە چەکی بانک) وەک ئەدەب ھەژمارنەکراون، و ئەم نووسراوە تەنھا پەیوەندیدارە بە پێشکەوتنی ئەو کارانەی کە لەسەرەوە باسکراون.

دەستپێکی وێژە[دەستکاری]

ئەدەبی سەرەتا[دەستکاری]

ئەدەب و نووسین، سەرەڕای پەیوەندیداریان بە یەکترەوە، ھاوواتا نین.نووسینە سەرەتایییەکانی سۆمەری کۆن بە ھیچ پێناسەیەک ئەدەب پێکناھێننەوە، ھەمانشت بەسەر نووسینە ھیرۆگلیفی کانی میسری مێژووی کۆن یان ھەزاران ڕەگی ڕژێمی چینی کۆن. زۆرجار زانایان ھاوڕانین لەبارەی ئەوەی چ کاتێک ھەڵگرتنی تۆمارە نووسراوەکانی وەک «ئەدەب» لەھەرشتێکی تر زیاتربووە، پێناسەی کەسی تا ئاستێکی گەورە.

سەرەڕای ئەوەش، بەڕەچاوکردنی گرنگی مەودا وەک دابڕانی ڕۆشنبیری لە سەدەکانی ڕابردوودا، پێشکەوتنی مێژووی ئەدەب بەشێوەیەکی یەکسان لەسەرانسەری جیھاندا ڕووینەداوە. کێشەکانی دروستکردنی مێژوویەکی جیھانی یونیفۆڕم ئەدەب بەھۆی ئەو ڕاستییەی کە ژمارەیەکی زۆر لە دەقەکان بەدرێژایی ھەزاران ساڵ، یان بەئەنقەست یان بەڕێکەوت یانیش بەھۆی ونبوونی تەواوی کلتوورە بنەڕەتییەکەوە زۆر نووسراون بۆ نموونە، لەزارەی لەناوبردنی کتێبخانەی ئەسکەندەرییە لە سەدەی یەکەمی پێش زایین، و ئەو دەستنووسە سەرەکییانەی کە بڕوایان وابووە بۆ ھەتاھەتایە لەدەستچوون بەھۆی ئاگرەکەوە. کە دامرکاندنی بەئەنقەستی دەستنووسەکان (و زۆرجار نووسەرەکانیان) لەلایەن ڕێکخراوەکانی سروشتی ڕۆحانییەت یان کاتییەکانەوە ئەم بابەتە دادەپۆشێت.

و لەگەڵ ئەوەش، ڕەنگە ھەندێک لە دەستنووسە سەرەتایییەکان دابڕێندراون کە ڕۆڵێکی ئامادەیان ھەیە وەک یەکەم جوڵانەوەکانی ئەدەب. لە نموونە زۆر زووەکانی داستانی گلگامشە، لە چاپە سۆمەرییەکەیدا کە دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایین، و کتێبی میسڕی لەسەر مردووەکان کە لەسەر بەرد نووسراوە نزیکەی ١٢٥٠ ساڵ پێش زایین، بەڵام ئەگەر ھەیە کە مێژووەکەی بگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٨ی پێش زایین. ئەدەبی میسڕی کۆن لە خوێندنەوە زووەکانی خوێندنی ئەدەبدا نییە چونکە نووسراوە میسڕییە کۆنەکان وەرنەگێڕدراونەتە سەر زمانە ئەورووپییەکان تا سەدەی نۆزدە کاتێک بەردی ڕۆزیتا لێکدرایەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە دەقەکان لەڕێگای کلتوورە زارەکییەکان ماونەتەوە بەدرێژایی سەدەکان بەرلەوەی چاکبکرێن لەشێوەی نووسیندا سەختە یاخود مەحاڵە دیاریبکرێن. مێژووی ڕێجڤیدا لەوانەیە بگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی دوو ھەزار ساڵ پێش زایین. مێژووی (pentateuch) لە سەدەی ھەژدەی پێش زایین، ھەرچەندە کە توێژینەوە نوێیەکان دەری دەخەن کە کۆنترین بەشی بەنزیکەیی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دەی بەر لە زایین.

مێژووی ئەلیادە و ئۆدیسەی ھۆمیرۆس دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ھەشتی پێش زایین، و سەرەتای سەدە کلاسیکییە کۆنەکان دەنوێنێت. ئەوانیش لە لاساییکردنەوەی زارەکی دەوەستن کە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایییەکانی سەدەی بڕۆنزی.

نووسراوە شروتییە ھیندییەکان کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ پاش ڕێجڤیدا (یاجورڤیدا و ئەشارڤا و بەرھماناسی)، ھەروەھا Tanakhـی عیبریش و ھەروەھا کۆمەڵێک شیعری سۆفییانەی Loa Tze, Tao te ching، کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ئاسنی، بەڵام دیاریکردنی کاتەکەیان سەخت و جێگای مشتومڕە. ھەروەک چۆن مەلحەمە ھیندۆسییە مەزنەکان بەزارەکی گواستراونەتەوە، بەلایەنی کەمەوە بەر لە ماوەی ماوریا.

کەلەپورێتی[دەستکاری]

چین[دەستکاری]

کلاسیکی ھۆنراوە (یاخود shijing) کۆنترین کۆمەڵە شیعری چینییە، ٣٠٥ کاری نووسەرانی ناودار لەخۆدەگرێت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی یازدەھەمین بۆ حەوتەمینی پێش زایین. ھەڵبژاردەکانی چوو سی (یاخود گۆرانییەکانی چوو) بریتییە لە بەرگێک لە ھۆنراوە کە دەگەڕێتەوە یاخود وا دادەنرێت کە سرووشی لە دێڕە ھۆنراوەکانی کیو یوان وەرگرتووە. کیو یوان یەکەمین نووسەری ھۆنراوەیە لە چین کە ناوەکەی بە کارەکانییەوە لکێندرابێت و بە یەکێک لە دیارترین کەسایەتییەکانی ڕۆمانسییەت دادەنرێت لە ھۆنراوەی کلاسیکی چینیدا.

یەکەم نووسەری گەورە لەسەر تاکتیک و ستراتیجییە سەربازییەکان سوون تزو بوو، کە ھونەری جەنگی لەسەر ڕەفەی زۆرێک لە ئەفسەرە سەربازییە نوێیەکان مایەوە (وا ئامۆژگارییەکانی لە جیھانی …

… ڕاستەوخۆ و زیاتر فێرکاری).

ژوانگزی پێکدێت لە کۆمەڵەیەکی گەورە لە چیرۆکی داھێنەرانە، ڕۆمان، وتە، و ئەفسانەکان. شاکارێکی ھونەرییە لە بەھرەی فەلسەفی و ئەدەبی، و بەشێوەیەکی گەورە کاریگەری ھەبووە لەسەر نووسەر و ھۆزانڤانەکان بۆ زیاتر لە دوو ھەزار ساڵ لە ئیمپراتۆریەتی ھانەوە تاوەکو وەختی ئێستامان.

لەنێوان کۆنترین کارە چینییەکان لەمێژووی گێڕانەوەدا، زوۆ ژوان گەوھەرە لە پەخشانی کلاسیکی چینیدا. ئەم کارە «شیجی» یاخود نووسراوەکانی مێژووی کۆن، لە نموونە کۆتایییەکانی لەلایەن چەندین نەوەوە لە دیزاینەرانی ھۆنراوە لە چینی کۆندا.

ئەدەبی عیبری[دەستکاری]

ئەو کتێبانەی کە ئینجیلی کۆنیان تێدابوو بەنزیکەیی بەدرێژایی ھەزار ساڵ گەشەیان کردووە. وادیارە کە کۆنترین دەقەکان دەگەڕێتەوە بوو سەدەکانی یازدە و دەی پێش زایین، لەکاتێکدا کە زۆربەی نووسراوەکانی دیکە تا ڕادەیەک ئەو کارانەن کە ڕزگارکراون، کە پێکھاتوون لە کۆمەڵێک سەرچاوەی جیاواز کە بەشێوەی ئاڵۆز و وریا پێکەوە بەستراون.

پەیمانی کۆن لەلایەن پیاوی جیاوازەوە کۆکراوەتەوە و دەستکاری کراوە[١] بەدرێژایی سەدەکان، و ژمارەیەکی زۆر لە زانایان بۆیان دەرکەوت کە یاسای عیبری بەنزیکەی لە سەدەی سێیەمی بەر لە زایین بلۆککرا.[٢][٣] کارەکان ڕووزەڕووی کۆمەڵێک ھەڵسەنگاندنی ئەدەبی (زانستی و ئایینی) بوونەوە. فریدریک نیتچە نووسیویەتی: "لە سەردەمی یەھودی کۆندا، پیاوانێک، شتانێک و وتارگەلێک ھەن بەشێوەیەکی ئەوپەڕی مەزنن کە بەڕادەیەک کە ئەدەبی یۆنانی و ھیندی پێ بەراورد ناکرێت. مرۆڤ بە ھەیبەت و ڕێزەوە بەرامبەر ئەو پاسماوە گەورەیە دەوەستێت کە ڕۆژێک لە ڕۆژان وابووە… تامی سەردەمی کۆن سەنگی "مەزنی" و "بچووکی"یە.[٤]

سەردەمە کلاسیکییە کۆنەکان[دەستکاری]

ئەدەبی یۆنانی[دەستکاری]

کۆمەڵگای یۆنانی کۆن تەرکیزێکی گەورەیان خستبووە سەر ئەدەب. ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران پێیان وایە کە لاسایکردنەوەی ئەدەبی ڕۆژاوا لە ھۆنراوەکانی داستانی ئەلیادە و ئۆدیسەوە دەستیپێکردووە، کە تا ئێستاش شاکارن لە یاسای ئەدەبدا بەھۆی وێناکردنە لێزان و زیندووەکەی زۆ شەڕ و ئاشتی و شەرەف و ئابڕووچوون و خۆشەویستی و ڕق. سافۆ یەکێکە لە دیارترین ھۆزانڤانە یۆنانییەکانی دواتر، کە ھۆنراوەی گۆرانی لە زۆر لایەنەوە وەک جۆرێک لە ئەدەب ناساند.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Lim, Timothy H. (2005). The Dead Sea Scrolls: A Very Short Introduction. Oxford: Oxford University Press. p. 41.
  2. ^ Riches, John (2000). The Bible: A Very Short Introduction. Oxford: Oxford University Press. p. 37. ISBN 978-0-19-285343-1.
  3. ^ Philip R. Davies in The Canon Debate, page 50: "With many other scholars, I conclude that the fixing of a canonical list was almost certainly the achievement of the Hasmonean dynasty."
  4. ^ Beyond Good and Evil, translated by Walter Kaufmann, New York: Random House, 1966; reprinted in Vintage Books, and as part of Basic Writings of Nietzsche, New York: Modern Library, 2000, 1886 (52)