مێژووی نووسینی کورمانجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کرمانجی یا کورمانجی یەکێکە لە زاراوەکانی کوردی، ئەم زارەوەیە چەندین ناوی ھەیە وەک (کوردیی باکووری، بادینی، شکاکی، کرمانجی سەروو) بەڵام زیاتر بە کرمانجی ناسراوە، کرمانجەکان بە شێوەیەکی بەر بڵاو لە گەورەترین جوگرافی نێوان ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لە باکووری کوردستان ھەتا سوریا و موسڵ دەگرێتەوە، ژمارەی ئاخێوەرانی لە ٢٨ بۆ ٣٠ ملیۆن کەس دەخەملێنێت کە زۆرترین قسەکەریان ھەیە لە ناو زراوەکانی کوردییدا.

مێژووی کۆن[دەستکاری]

دەتوانین پشت بە ئاینی میترای ببەستین، پاش نەمانی ئاینی میترای ئاینێکی دیکە جێگای دەگرێتەوە بە ناوی ئاینی ئێزدانی (ئەزدا) یاخود ئەز دایم، کە ئەو کاتە ئاینی زۆربەی کوردەکان بووە، لە نووسینە ھەر کۆنەکانی ئەم ئاینە بریتین لە دوو کتێب بە ناوی مەسحەف ڕەش و جلوە کە دەتوانین وەک یەکەمین پەرتووکی کرمانجی دەست نیشانی بکەین، کە بە زاراوەی کرمانجی نووسراون.

 ھەکە تو ئێکی دبینی
 و تو خێرەکێ پێرە دگەینی
 نە بێژێ تو ژ کی دینیی
 ھەکە تە خێرەک دەبت
 و تە د ئاڤێ ڕە بەردابت
 ل با خودێ ھندا نابت

مێژووی چالاکییەکان[دەستکاری]

نووسین و پەرتووکەکان[دەستکاری]

ھەردوو کتێبی ئاینی ئیزدی، جەلوە و مەسحەفی ڕەش بە کۆنترین کتێب دائەنرێت کە بە کورمانجی نووسرەبێن

مێژوونووس[دەستکاری]

شەرفخانی بەدلیسی شەرەفخانی بەدلیسی یەکەمین دیرۆک نووسی کورد بوو، کە شەرفنامەی لە سالی ١٥٩٧ دا نووسیووە، لە شەرفنامە دا باسی مێژووی کوردستان و ھۆز و ئاینەکانی کورد دەکەت

مێژووی ھەڵبەست[دەستکاری]

عەلی حەریری ھەرچی سەبارت بە مێژووی شعریشە، عەلی حەریری یەکەمین کەس بووی کە شعری کورمانجی نووسیبێت، ژیان و مردنی ئەوندە ڕۆن و ئاشکرا نییە بەلام خانێ لە شعرەکانی دا بە مردوو ناوی دەبیت، ھندەک لە نووسەرەکان تەخمینی ئەوە دکەن ژیان و مردنی دەکەوێت سالی ١٠٠٩–١٠٧٩

مێژووی ھەڵبەستی نەتەوەی[دەستکاری]

[١] ئەحمدی خانی بە یەکەمین نووسەر دەدانێت کە بیجگە لە ئاین و خۆشەویستی ھەلبەستی لەسەر ھەستی نەتەوەتی و یەکگرتنەوەی کورد نووسیووبێت چونکە ھەلبەستڤانەکانی پێش خانێ بیجگە لە ئاین و خۆشەویتسی ھیچ یەکەکیان ئەو ڕێگەیان لاندابوو شعری نەتەویەتی بلێت. ژیان و مردنی دەکەوێتە نێوان سالی ١٦٥٠–١٧٠٧ لە دیرە ھەلبەستی خانی دا، خانی ھانی کورد ئەدەت بۆ یەک گرتن.

گەر دێ ھەبوا مە ئیتیفاقەک،

ڤێگرا بکرایە مە ئینقیادەک

ڕوم و عەرەب و عەجەم بە تەمامی،

ھەمیان ژ مە ڕا دکر خولامی

مێژووی داستان[دەستکاری]

مێژووی نووسینی داستانی کون لە کورمانجی دا هەر بەر چاویان ئەمانەن.

گۆرانی کۆنی فلکلۆری[دەستکاری]

Memyane,Zembîl Froş,Mîr Kut,Tewlê Narê,heylo qurlngo,Xensê Xensê,bilbende, Eman Neman Koçerê,Dê Wernê,Nêrgiz Nêrgiz,Lorkê Lorkê,Male barkin,Lê Kundirê Mîranî, Ez kevok im,Ez Befir im,Lê Xanimê,Lê Zeynê,Lê Lê Xifşê,Lê Wesê,Lê meylo,Lê Xim Ximê,Lê Kinê,Mele Îsa,Eyşoka Romanî,weyla lê min xarîbê.

مێژووی نووێ[دەستکاری]

ھەرچی مێژووی تازەیەشی، دیسان ئیزدییەکانی پشکی شێریان بەردەکەوێت لە بزاڤی نووسینی کورمانجی دا، بۆ نموونە چەندین داستانی وەک دەرویشێ عەبدی و زەمبیل فرۆش ھەروھا بگرە کەسەتییەکانی وەک عەرەبی شەمۆ، ھەروھا قەناتی کوردۆ و حاجی جندی و چەندین کەسەتی تریش کە بەرھەمیان ھەبوو لە نووسین و خەباتی زمانی کوردی دا، بۆ نموونە دەرکردنی یەکەمین ڕۆژنامە لایان ھەمان کەساوە بە زاراوەی کورمانجی دەمەزراند بە ناوی ڕییا نوو،[١] ھەروھا یەکەمین کەنالی ڕادیووی کوردیشی بە ناوی ڕادیۆی یریڤانیش لەسەر دەستی ئەم دوو کەساتییە و چەند کەساتییەکی تر ئاینی ئیزدی لە سۆڤیەت دەمەزرەون.

مێژووی ڕۆمان[دەستکاری]

عەرەبی شەمۆ بە باوکی ڕۆمانی کوردی دەناسرێت، کە یەکەمین جارە ڕۆمانی کوردی نووسیبێت، شەمۆ سەر بە خێزانەکی شێخانی کوردانی ئێزدی بوو، لە سالی ١٨٩٧ لە شاری قارسی باکوری کوردستان لە دایک بووە.

مێژووی ژن گورانی بێژەکان[دەستکاری]

مریەم خان (١٩٠٤- ١٩٤٩) گۆرانیبێژی کوردی لەدایکبووی بۆتانە. مرییەم خان (مێرەم خان) یەکەمین ژنە گۆرانیبێژی کوردە کە گۆرانی‌یەکانی لەسەر قەوان یان گرامافۆن تۆمار کراوە.

سەرەتای مێژووی سۆسیال میدیا[دەستکاری]

تیڤی[دەستکاری]

مێژووی سۆسیال میدیایی کورمانجی، مەد تیڤی بە یەکەمین کەنالی کوردی دەدانرێت کە لە سالی ١٩٩٥دا لەلایان پارتی کرێکارانی کوردستانەوە لە ئاورەپە دەمەزرەبوو، مەد تیڤی بیجگە لە کورمانجی بە زاروەکانی تری کوردییش بارنەمەی ھەبوو.

ڕادیۆ[دەستکاری]

رادیۆی یریڤان یەکەمین ڕادیۆی کوردی بوو کە لەلایان ئێزدییەکانی سوفەیت لسەر دەستی قەناتێ کوردۆ، و عەرەبی شەملیوف، و ھاورییەکانی تریان دەست بە بەخشی خویکرد بە یەکەمین ڕادیۆی کوردی دەنارێت بارنەمەکانی بە زارەوەی کورمانجی بوون.

ڕۆژنامە

رۆژنامە ڕێیا نوو، یەکەمین ڕۆژنامە کورمانجی لاتینی دادەنریت، دیسان ئەم ڕۆژنامەیەشێ وەک ڕادیوو لە یەکێتی سوڤەیت یەکەم ژمارەی لە ١ی نیسانی سالی ١٩٣٠ چاپکرە، عەربێ شەمۆ یەکە بوو لە دەمەزرێنەری ئەم ڕۆژنامەیە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

https://www.youtbe.com/watch?v=T61Hs5Q7JqU[بەستەری مردوو] https://archive.org/details/abo_abdrahman_kordi_barid_20160429_1858 https://jamekurdi.com/celebrities/ئەحمەد-خانی.html?__cf_chl_jschl_tk__=e2c3919cbc202edf8875701ef55233e99281c509-1586249032-0-ATaEG8dFahnoIMfMuz61atEYbPST0sEx7-78gR15OI0CLdu144g9RxtybJEATnAmZez-qbdBSIgzDLkBBMRf6Aw-yqK1mJoGcJrnoI8sHK7cUZUZ7yHFQI0WoZmRY2Kjk7JpwxntDpciX2G3jR683CYQJIUxO5J4uy_rSm2GNQb2m-O1gqnEJ-t85HjqTS5xGNcrmvaujhmhV8W9Ti_Tu50T1GhS_1awFy__y72Tt0LYC3o4g2K5VrQLQ5a6_juKeL29pKKp-8-JnP3Kd0Vir-ibkl-Y9kjMKuc0l58kYTGPlJKwYFdJq6gqk2MCBtevAuHxVWiBwhFfJ64jafjN6jAp0L2LBX-7pjqBWFp_CoAT6LSeYCmKBwGoYZGi5eER8w[بەستەری مردوو]