مێژووی ئیتاڵیا
ڕواڵەت
| مێژووی ئیتاڵیا | |
|---|---|
| لقی | مێژووی ئەورووپا |
| بابەتی لاوەکی | ئیتاڵیا |
ئیتالیا لە چاخی بەردینەوە مرۆڤی تێدا نیشتەجێ بووە. لەسەردەمی دێریندا، چەندین گەل لە نیمچە دوورگەی ئیتالیادا ھەبوون، لەوانە ئیترۆسکییەکان، لاتینەکان، سامنیتەکان، ئۆمبرییەکان، گالە سیسالپاینەکان، یۆنانییەکان لە ماگنا گریسیا و ئەوانی تر.[١][٢] گرنگتر لە ھەمووی، ئیتالیا لانکەی شارستانیەتیی ڕۆمانی بوو.[٣][٤] ڕۆما لە ساڵی ٧٥٣ی پێش زایین وەک شانشینێک دامەزرا و لە ساڵی ٥٠٩ی پێش زایین بوو بە کۆمار. پاشان کۆماری ڕۆمانی ئیتالیای یەکخست و کۆنفیدڕاڵییەتێکی لە گەلە ئیتالییەکان پێکھێنا و ھەڵکشا بۆ زاڵبوون بەسەر ئەورووپای ڕۆژاوا، باکووری ئەفریقا، و ڕۆژھەڵاتی نزیکدا. ئیمپراتۆرییەتیی ڕۆمانی، کە لە ساڵی ٢٧ی پێش زایین دامەزرا، بۆ چەندین سەدە حوکمڕانیی ناوچەی دەریای ناوەڕاستی کرد، و بەشداریی لە گەشەسەندنی کولتوور، فەلسەفە، زانست و ھونەری ڕۆژاواییدا کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Buti، Gianna G.؛ Devoto، Giacomo (١٩٧٤). Preistoria e storia delle regioni d'Italia (بە ئیتالی). Sansoni Università.
- ↑ Farney، Gary D.؛ Bradley، Guy (٢٠١٨). The Peoples of Ancient Italy. de Gruyter.
- ↑ Lazenby، John Francis (١٩٩٨). Hannibal's War: A Military History of the Second Punic War. University of Oklahoma Press. لاپەڕە ٢٩. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٠٦١-٣٠٠٤-٠.
Italy homeland of the Romans.
- ↑ Maddison، Angus (٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٧). Contours of the World Economy 1-2030 AD: Essays in Macro-Economic History (چاپی 1st). Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٩٢٢٧٢١-١.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە مێژووی ئیتاڵیا تێدایە.