بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مێھرداد میناوەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مێهردادی میناوەندەوە ڕەوانە کراوە)
مێھرداد میناوەند لە ساڵی ٢٠١٥

مێھرداد میناوەند (بە فارسی: مهرداد میناوند؛ ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥ لە تاران، ئێران – ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە تاران، ئێران) یاریکەر و ڕاھێنەری تۆپی پێی ئێرانی بوو.[١]

بەشدارییە نێودەوڵەتییەکان

[دەستکاری]

مێھرداد میناوەند بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران یاری کرد و لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ بەشداری ھەبوو.[٢]

لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، مێھرداد میناوەند لەبەر نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ڕاگیرا.[٣] شەش ڕۆژ دوایە ڕاگەیەندرا کە لەبەر خاتری نەخۆشی، گیانی لەدەستدا.[٤][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. مێھرداد میناوەند لە National-Football-Teams.com
  2. Mamrud, Roberto (٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥). «Mehrdad Minavand – International Appearances». RSSSF.
  3. «Football icons wish Minavand a speedy recovery in his battle with COVID-19». Tehran Times. ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. «Persepolis Football Club veteran dies of COVID-19». iranpress.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. «Former Iran and Persepolis midfielder Minavand dies». Tehran Times. ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]