مێسنجەر (کەشتیی ئاسمانی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەشتی ئاسمانی مێسنجەر لە کاتی پێوەنانی چەندین ئامێر بە لاشەی کەشتیەکە

مێسنجەر کەشتی ئاسمانی (بە ئینگلیزی:MESSENGER) کورتکراوەی رستەی (ئینگلیزی:MErcury Surface, Space ENvironment, GEochemistry, and Ranging) کەشتیەکی ئاسمانی بێ مرۆڤە کە لەلایەن دەزگای بۆشایی ئەمەریکی ناسا لە سالی ٢٠٠٤ رەوانەی دەرەوەی زەوی کراوە، رووی کەشتیەکە بەرامبەر هەسارەی زاوە بوو بە واتای ئەوەی دەزگای بۆشای ئەمەریکی بە ئامانجی ناردنی بۆ هەسارەی زاوە رەوانەی دەرەوەی زەوی کرد بۆ ئەوەی زانیاری نوێ و ئاشکراکردنی نهێنیەکانی سەر ئەو هەسارەیە زیاتر بزانرێ، هەسارەی زاوەش نزیکترین هەسارەیە لە خۆری خۆمان،

ناردن[دەستکاری]

کەشتی ئاسمانی مێسنجەر گەیشتە هەسارەی زاوە لە ١٤ کانوونی دووەمی سالی ٢٠٠٨، ئەو کەشتیەش یەکەم کەشتی بوو نێردرایە سەر هەسارەی زاوە دوا ٣٣ ساڵ، ئەو کەشتیەش چەندین وێن و داتای تازەی ئەو هەسارەی ناردەوە سەر زەوی، وە دەستی بە خوول کردنەوە کرد لە سەروو ١٢٤ میل لە دەوری هەسارەکە لە سالی ٢٠١١، بە خێرای ١٥ هەزار میل لە یەک کاژێردا،