قەزای مێرگەسۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە مێرگەسۆر (قەزا)ەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

مێژووی قەزای مێرگەسۆر: لە ساڵی ١٩٥٦ قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر دامەزراوە وە دامەزراندنی یەکە کارگێریەکان و دامەزراوەی قائیمقامیەت کە قەزا زێبار بووە لە شارۆچکەی بلێی ئێستا بە هۆی نەگونجانی قەزا لەو ناوچەیە و گرنگی بوونی لە مێرگەسۆر کە گەڵێک هۆکار بۆ ئەم گواستنەوەیە هەبوون بۆیە گواسترایەوە بۆ مێرگەسۆر وە یەکەم قائیمقام بە ناوی کانەبی کە خەڵکی هەولێر بوو هێنرایە مێرگەسۆر و دەست بەکاربوو بۆ ئەوەی لەگەڵ پێکهاتەکانی ناوچەکە پەیوەندی بەرێوەبردنی سەرکەوتوو بێت و بە هۆی ئەو مەترسیانەی کە هەمیشە رژێمەکان لەگەل بزاڤی شۆرش لە ناوچەی بارزان هەیبووە ویسترا کەسانێک کارەکان بەرێوە بەرن کە خزمەت بە خەڵکی دەڤەرەکە بکەن بەڵام هەمیشە کێشە دروست بووە بە هۆی پابەند نەبونیان بە داواکاریە هەڵەکانی دەسەڵاتی ناوەندی، وە شورتەی عێراق بە تەنها بۆ پاراستنی ئەمنیەت دانرا، چونکە کەسێک بە ناوی ولۆ لە لایەن جەیش تیرۆر کرا و بۆ ئەوەی باری ئەمنی ناوچەکە تێک نەچێ شورتە دامەزرا لە کاتی هێنانی دامەزراوەی کارگێری قەزای مێرگەسۆر و هەر ئەمەش یەکێک بووە لە هۆکارەکان لە هێنانی یەکە کارگێریەکان بۆ ناوەندی مێرگەسۆر، دواتر بە هۆکاری گۆرانی هاوکێشەکان بە هۆی پەیماننامەی جەزایر و بزاڤی شۆرش لەو ناوچەیە رژێم هەڵسا بە راگواستنی خەڵکی سنوری مێرگەسۆر لە دەڤەری درێ و ستوون بۆ ناوەندی مێرگەسۆر بۆ ئەوەی پاڵپشتی شۆرش نەکەن و رێگە لەم هۆکارە بگرن و لە مێرگەسۆر چاودێری لەسەر بکەن بە هۆکاری ئەوەی باری ژیانی رۆژانەیان باش نەبووە کەسایەتیە دیارەکانی مێرگەسۆر هاوکاری و خێریان پێشکەش دەکرد لە ناویاندا حەسەن مینۆ کە خواردنی لە ماڵی خۆی ئامادە دەکرد بۆ ئەو خانەوادانە دەبرد بەڵام مدیر ناحیە لە بەر چاوی خەڵک نارازیەتی خۆی پێ گووت کە داوای کرد ئەم کارە نەکات بەڵام ئەو پێی گووت کە ئەمە خێرە و خانەوادەکان پێویستیان پێیەتی بۆیە دواجار داوا لە حەسەن مینۆ کرا ببێتە موختاری مێرگەسۆر بۆ ئەوەی کاری هاوڵاتیانی دەڤەری مێرگەسۆر راپەرێنێت لە ساڵی ١٩٧٥ وەک یەکەم موختاری مێرگەسۆر دەست بە کار بوو، بەڵام دواتر داوا لە حەسەن مینۆ کرا کە زانیاری شۆرش بدات بە رژێم بەڵام ئەو پابەند نەبوو وە ئەمەش بووە هۆی تورەبوون و مۆری موختاری لە حەسەن مینۆ وەرگیرایەوە و درا بە کەسانی تر بەڵام بە هەمان شێوە ئەوانیش پابەند نەبوون کە کاری هەواڵگری بکەن بۆیە هەمیشە ئەم ناوچەیە ناوەندی بزاڤی شۆرشەکان بووە خەڵکی ئەم ناوچەیە بیری رزگاری خوازی یان لە لا زیندوو بوە و پاڵپشتی شۆرشەکانیان کردووە و گەڵێک شەهیدیان لەو رێگەیە داوە لەو کاتەو لە مێژووی کۆنترو تا ئەم رۆژگارە.

قەزای مێرگەسۆر
قضاء ميركسور
قەزا
وڵات  عێراق
ھەرێم  ھەرێمی کوردستان
پارێزگا پارێزگای ھەولێر
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠)
 • سەرجەم ٥٢٬٨٦٥
ناوچەی کاتی AST ‪(UTC+٣)

قەزای مێرگەسۆر یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە ناوەندەکەی شارۆچکەی مێرگەسۆرە و لە ٥ ناحیەی بلێ، گۆرەتوو، مەزنێ‌، پیران و شێروان مەزن و ٦٧ گوند پێکدێت. قەزاکە دەکەوێتە ناوچەیەکی شاخاوی کە چیای بەناوبانگی وەک شیرن، پیران، قەلەندەری و برادۆستی ھەیە. لەو قەزایەدا سێ رووباری زێی سەروو، چامە و باڵندە ھەیە. لە ھاویندا کەشوھەوای نیمچە گەرم و وشکە. لە زستانیشدا سارد و باراناوییە. بەڵام لەوەرزی بەھارو پایزدا کەشوھەوای خۆش و مامناوەندییە. لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ٥٢٬٨٦٥ کەس بووە.

قائیمقامی ئێستا: غفور احمد

ناحیەکان[دەستکاری]

رووبەر: ١٤٠ کم دووجا گوند: ٥٥ کۆمەڵگە: ١ باری رووی زەوی: دەشت: ٣٥% گرد: ٣٢% چیا: ٣٣%

رووبەر: ٢٤٩ کم دووجا گوند: ٤٧ باری رووی زەوی: دەشت: ٤٥% گرد: ٣٤% چیا: ٢١

رووبەر: ١٢١ کم دووجا گوند: ٣١ باری رووی زەوی: دەشت: ٣٨% گرد: ٥٨% چیا:٤ مێژووی بوونی بەناحیە: ٢٠٠٣ ناسراوترین شوێنەکانی: مەرقەدی کەزی زەرد، قشلی مەزنێ.

رووبەر: ٢٤٠ کم دووجا گوند : ٤٢ باری رووی زەوی: دەشت: ٢٠% گرد: ٤٣% چیا:٣٧

رووبەر: ٣١٥ کم دووجا گوند: 8٠ باری رووی زەوی دەشت: ٣٠% گرد: ٣٠% چیا:٤٠%


لایەنی کارگێری[دەستکاری]

قەزای مێرگەسور لە روی کارگێری یەوە سەر بە پارێزگای ھەولێرەو بارەگای لە ناوەندی شاروچکەی مێرگەسور لە ٥ پێنج ناحیە پێک ھاتووە ناحیەکانی (شێروان مەزان ١٨٩٠ ناحیەی بارزان ١٨٩٠ ناحیەی پیران ٢٠٠١ ناحیەی مەزنێ ٢٠٠١ ناحیەی گورەتوو ٢٠٠٤ ) تەواوی سنوری قەزای مێرگەسور ٢٥٢ گوندە کە ١٧٢ گوندی ئاوەدانەوە ٨٠ گوندی ئاوەدان نەکراونەتەوە .


لایەنی جوگرافی[دەستکاری]

قەزای مێرگەسور کەوتوتە سنوری کارگێری پارێزگای ھەولێر روبەرەکەی بریتی یە لە ١١٠٠ کم٢ وە ١٣٠ کم لە ناوەندی پارێزگای ھەولێر دورە لە باشور ھاوسنورە لە گەل سنوری قەزای ئاکرێ ی سەر بە پارێزگای دھوک ھەروەھا لە باکور دەکەوێتە سنوری قەزای شەمزینانی کوردستانی باکور وە لە روژ ھەلات بە سنوری قەزای سوران دەور دراوە لە روژ ئاواش دوەکەوێتە سەر سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھوک٠ ١١٨٠م سەر ئاستی دەریا بەرزە٠ بە شێوەیەکی گشتی مێرگەسور لە روی کومەلایەتی و جوگرافی دابەش دەێتە سەر چەند ناوچەیەک ناوچەکانی :

  • بەری بەروژ لەسنوری عەشیرەتی بەروژی
  • بەری نزار لە سنوری عەشیرەتی نزار
  • دولی بیاو و سەرێت مەزناو و دولا مامژدی و پاش کێری لە سنوری عەشیرەتی شێروانی
  • دولەمەر لە سنوری عەشیرتی دولەمەری
  • گەردیاتی لە سنوری گەردی
  • ولاتی ژوری و ولاتی ژێری و مزوری بالا لە سنوری عەشیرەتی مزوری
  • ھەرکی بنەجی لە سنوری عەشیرەتی ھەرکی

مێرگەسور ناوچەیەکی شاخاوی و سەختە ھەلکەوتەی سروشتی و جوگرافی ناوچەی قەزای مێرگەسور دابەش دەبێت بە سەر دوو دول دا

  • دولی یەکەم: لە گوندی شیڤەدز دەست پێ دەکات تا سەر پردی بالندا کە درێژای ئەم دولە نزیکەی ٩٠کم درێژ دەبێت بەشێکی سنوری ناحیەی گورەوتووکە بەشێکە لە عەشیرەتی شێروانی تەواوی سنوری ناحیەی بارزا ن کە لە ھەردوو عەشیرەتی بەروژی و نزاری پێک دێت دەکەونە سە ئەم دولە٠
  • دولی دووەم: کە بەشێک لە ناحیەکانی مەزنی َ و گورەتوو - شێروان مەزن دەکەونە سەری لە دەروازەی ناحیەی مەزنێ تێ پەردەبێت تا دەکاتە سەر پردی روی شین نزیک گوندی گوێزێ ی ناوچەی مزوری٠

دوو روباری سەرەکی بە ناوسنوری ئەم قەزایە دا تێپەر دەبێت ئەوانیش :

  • روباری روو کچک : کە سەرچاوەکەی چەند لقێکن کە لە سێگوشەی سنورەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیران و تورکیا ھەلدەقولێت لە نزیک گوندی ھەزیر یەکتر دەگرنەوە بە درێژای ١٠٠ کم بە ناوسنوری قەزای مێرگەسور تێ دەپەرێت .
  • روباری زێی مەزن (زاب): سەرچاوەکەی لە وولاتی تورکیا ھەلدەقولێت نزیکەی ١١٠ کم درێژی یەکەی دەبێت لە گوندی رێزان تێکەل بە روباری روو کچک دەبێتەوە ئینجا بەرەو باشور شوردەبێتەوە سالانێکی زورە بیروکەی ئەوە ھەیە کە بەنداوی بێخمە بو گلدانەوەی ئاوی ئەم روبارە دروست بکرێت ، لە ناوچەی سورچی پێ دەگوترێت روباری قەندیل وەک لە پێشەوە باسمان کرد کە مێرگەسور ناوچەیەکی شاخاوی سەختە بویە روبەرێکی کەمی زەوی تەختای (دەشت ) ی ھەیە لە وانە : دەشتی بەری نزار، دەشتی بیرسیاو، دلی بیاو، دەشتی بالندا.

چەند چیایەکی بەناوبان دەکەونە ئەم سنوری قەزای مێرگەسور ئەویش چیاکانی: شیرین لە ناوچەی بەروژ - پیران و برادوست لە ناوچەی شێروانی و قەلەندەر لە ناوچەی دولەمەری و - بوتین - ھورێ لە ناوچەی مزوری و- چارچەل لە ناوچەی ھەرکی بەرزترین لوتکە لوتکە چیای چارچەل.


کەش وھەوا[دەستکاری]

ئاووھەوای ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی ئاووھەوایەکی مام ناوەندی یە , لە ھاویندا گەرم و ھەندێک جار پلەی گەرما دەگاتە (٤٥پ.س) وە لە وەرزی زستاندا زۆر ساردە و پلەی گەرما دەگاتە خوار (١٥پ.س) لە وەرزی زستاندا بەفر و بارانێکی زۆر دەبارێت کە رێژەی باران بارین ھەندێک سال دەگاتە سەرووی (١٥٠٠ملم) وە بەفر بارین ھەندێک سال دەگاتە زیاتر لە (١٥٠سم) وەرزەکانی پاییز و بھار ھەوای مامناوەندیان ھەیە .

کشتوکال و ئاودێری[دەستکاری]

پێش سالەکانی ھەشتاکان سەرچاوەی سەرەکی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە کشتوکال و ئاژەلداری بووە لەبەرئەوەی سەرچاوەی ئاوی کەم بووە ، زیاتر پشتیان بە زەوی بەستووە . وەبۆ ئاودانیش پشتیان بە ئاوی باران بەستووە . ھەرچەندە رووباری ڕووکچک و زێی گەورە بەسنوری ئەم قەزایە تێپەر دەبێت ، بەلام وەک پێویست نەتوانراوە بۆ بۆ بواری کشتوکالی سودی لێ وەربگرن٠لەگرینگترین بەرھەمەکانی کشتوکالی لە مێوە(تری)یە لە دانەوێلە (گەنم و جۆ و نیسک و نۆک و ماش) بووە کەئێستا زۆر بەکەمی دەچینرێت.سالانە ئەم ناوچەیە پێویستی بە(٧٠٠ تا ١٢٠٠)م باران ھەیە بۆئەوەی لەقەیرانی ووشکەسالی دەربازبین.ئێستا زۆر کەمتر لە جاران خەلک خەریکی کشتوکالە ئەویش بۆزۆر ئەگەروھۆ دەگەرێتەوە لەوانە پەیدابوونی سەرچاوەی تری داھات و بژێوی وەک (موچە و بازرگانی و نەبوونی ھاوکاری کشتوکالی سەردەمیانە و کەمی سەرچاوەکانی ئاو و نەبوونی پرۆژەی ئاودێری و بەنداو و بیری ئیرتوازی کشتوکالی و ھەروەھا بەخێوکردنی ئاژەل گرینگی دان بەم سامانە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە کەمی دەدات ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەم ھۆیانەی سەرەوە .

بوواری کشتوکالی بەشێوەیەکی گشتی لە سنوری بەرێوەبەرایەتی کشتوکالی مێرگەسۆر سنوری بەرێوەبەرایەتی کشتوکالی مێرگەسۆر کەسنوری قەزای مێرگەسۆر لە خۆی دەگرێت.کە ئەوانیش شارەدێکانی (بارزان،شێروان مەزن،پیران،گۆرەتوو ،مەزنێ)لە خۆدەگرێت و لەشارەدێی بارزان ئێمە ھۆبەیەکمان ھەیە کە کاروبارەکانی ئەو دەڤەرە رادەپەرێنێت.وھەر شارەدێێک چەندین گوند لە خۆ دەگرێت کەنزیکەی ١٨٠ گوندی ئاوەدانە و٦٠ گوندیشی ئاوەدان نەکراونەتەوە، لەبەر ھۆکاری سیاسی ونائارامی سنور نەتوانراوە وەکو پێویست ئاوەدان بکرێتەوەوخەڵکی رەسەنی ئەو دەڤەرە لە گوند وشارۆچکە وکۆمەلگاو شارەکانی تری کوردستان گیرساونەتەوە.دەڤەری مێرگەسۆرکە بەدرێژایی مێژوو پێگەی شۆرشگێران وئازادیخوازانی گەلی کوردستان بووە بۆیە بەردەوام لە لایەن حکومەتەکانی دەولەتی عێراق توشی چاوتێبرینی ئەوە ھاتوون کە دەبێ مێرگەسۆر وتەواوی گوند وشارەدێکانی چۆل بکرێ لە دانیشتوانی بۆئەوەی زەفەر بە ھێزی شۆرشگێری کوردببەن وھێزی بزوتنەوەکە کپ بکەن.بۆیە چەندین جار توشی گوند چۆل کردن وراگواستن وجینۆساید ھاتوون.کە لەگەڵ ھەموو ئەمانەش کەرتی کشتوکال کە کەرتی بژێوی وخۆپێوەگرتنی ئەوانبووە توشی زیان ووەستان ھاتووە.


بەستەری دەرەکی[دەستکاری]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

، دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان