میکی ماتسووبارا
ڕواڵەت
| میکی ماتسووبارا | |
|---|---|
| بە ژاپۆنی: 松原 みき | |
| لەدایکبوون | ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٥٩ کیشیوادا، ژاپۆن |
| مردن | ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ (٤٤ ساڵ ژیاوە) Sakai، ژاپۆن |
| ناوی خوازراو | スージー・松原 |
| ھۆی مەرگ | شێرپەنجەی ملی مناڵدان |
| شوێنی ناشتن | Aoyama Cemetery |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ژاپۆنی |
| پیشە | گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، ھۆنراوەنووس، گۆرانیبێژ-گۆرانینووس، کەسایەتییەکی تەلەڤیزیۆنی |
| پەروەردە | پۆل گاکوینی ناوەندی و ئامادەیی، زانکۆی بونکا گاکوێن سوگینامی ناوەندی و ئامادەیی |
| دەستپێکی چالاکی | ١٩٧٩ |
| جۆری خوێن | O |
| ئامێری مۆسیقا | دەنگ، ئامێری تەختەکلیل |
| شاکارەکان | مایۆناکا ھیچ دەرگایەک |
| چەشن | سیتی پۆپ، جەی-پۆپ، جاز |
| کۆمپانیای تۆمارکردن | پۆنی کانیۆن |
میکی ماتسووبارا (بە ژاپۆنی: 松原 みき؛ کانا:まつばら みき) ئاوازدانەر و گۆرانیبێژ و شاعیری ژاپۆنی بوو. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٥٩ لە شاری کیشیوادا لە ژاپۆن لەدایکبووە و لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ لە نیشی-کو، ساکای لە ژاپۆن بەھۆی شێرپەنجەی ملی منداڵدانەوە کۆچی دوایی کردووە.[١] [٢]
یەکەم گۆرانییەکەی بەناوی «Mayonaka no Door (Stay With Me)» کە لە ساڵی ١٩٧٩ بڵاوکرایەوە، بووە جێگەی سەرنج و گەیشتە پلەی ٢٨ لە چارتی ئۆریکۆن، بەپێی ڕاپرسییەکەی ئۆریکۆن ١٠٤ ھەزار دانە فرۆشراوە، ھەروەھا بەپێی ڕاپرسییەکەی کانیۆن ڕیکۆردس ٣٠٠ ھەزار دانە فرۆشراوە. سەرەڕای ئەوەش، لە دەوروبەری ساڵی ٢٠٢٠ەوە، گۆرانییەکە نەک تەنھا لە ژاپۆن بەڵکو لە دەرەوەی وڵاتیش بە شێوەیەکی بەرفراوان ناسرا بەھۆی تیک تۆک و سەرھەڵدانەوەی مۆسیقای پۆپی مۆدێرن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «<訃報>松原みきさん44歳=シンガー・ソングライター». ヤフー. ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «歌手松原みきさん死去/10月7日にがんのため». 四国新聞. ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە میکی ماتسووبارا تێدایە.