میوه

لە ڕووەکناسیدا، میوە پێکھاتەی تۆو-ھەڵگری ڕووەکە گوڵدارەکانە (ئانجیۆسپێرمەکان) کە لە ھێلکەدانەوە دوای گوڵکردن پێکدێت.
میوەکان ئەو ھۆکارانەن کە ئانجیۆسپێرمەکان تۆوەکانیان پێ بڵاودەکەنەوە. میوە خواردنییەکان بە تایبەتی ماوەیەکی درێژە بە بەکارھێنانی جووڵەی مرۆڤ و ئاژەڵەکانی تر لە پەیوەندییەکی ھاوگوزەرانیدا بڵاودەبنەوە کە ھۆکاری بڵاوبوونەوەی تۆوە بۆ یەک گرووپ و خۆراکە بۆ گرووپەکەی تر؛ مرۆڤەکان، و زۆرێک لە ئاژەڵەکانی تر، وەک سەرچاوەیەکی خۆراک پشت بە میوەکان دەبەستن.[١] لە ئەنجامدا، میوەکان بەشێکی بەرچاوی بەرھەمی کشتوکاڵیی جیھان پێکدەھێنن، و ھەندێکیان (وەک سێو و ھەنار) مانای کولتووری و ھێماییی بەرفراوانیان وەرگرتووە.
لە زمانی باو و بەکارھێنانی چێشتلێناندا، میوە بە شێوەیەکی ئاسایی واتای ئەو پێکھاتە گۆشتنە تۆو-پەیوەستدارانەی (یان بەرھەمە) ڕوەکەکانە کە بە شێوەیەکی گشتی شیرینن (یان ترشن) و لە دۆخی خاودا دەخورێن، وەک سێو، مۆز، ترێ، لیمۆ، پڕتەقاڵ، و شلیک. لە بەکارھێنانی ڕوەکناسیدا، زاراوەی میوە ھەروەھا زۆر پێکھاتەی تر لەخۆدەگرێت کە لە زمانی ڕۆژانەدا بە گشتی بەو ناوە بانگ ناکرێن، وەک گوێز، فاسۆلیا، گەنمەشامی، تەماتە، و دانەوێڵەی گەنم.[٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Lewis، Robert A. (٢٠٠٢). CRC Dictionary of Agricultural Sciences. CRC Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٤٩٣-٢٣٢٧-٠. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Schlegel، Rolf H J (٢٠٠٣). Encyclopedic Dictionary of Plant Breeding and Related Subjects. Haworth Press. لاپەڕە ١٧٧. ژپنک ٩٧٨-١-٥٦٠٢٢-٩٥٠-٦. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Mauseth، James D. (٢٠٠٣). Botany: An Introduction to Plant Biology. Jones and Bartlett. لاپەڕە ٢٧١–٧٢. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٦٣٧-٢١٣٤-٣. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.