میلانلو (گوند)
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
میلانلو ناوی گوندەوارێکە لە بەخشی ناوەڕاستی شارستانی ئێسفەرایێن سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوور لە ئێران. بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٥، ژمارەی دانیشتووانی ٣٩٣٦ کەس (٨٩١ ماڵ) بووە.
ناوی گوند
[دەستکاری]ناوی گوندەکە لە ناوی ھۆزی 'میلان'ی کوردی کورمانجەوە ھاتووە کە لە سەردەمی سەفەوی لە باکووری کوردستانەوە ڕاگوێزراون بۆ خۆراسان. زۆرینەی ھۆزی میلان لە نێوان پارێزگای ئورفا (باکووری کوردستان) و پارێزگای ڕەققە (سووریا) دەژین؛ لە سەدەی نۆزدەھەم کۆنفدراسیۆنی ھۆزەکانی میلان بریتی بوو لە نزیکەی بیست ھۆزی گەورەی کورد و عەرەب بە سەرکردایەتی ئیبراھیم پاشای مللی. بەشێکی دیکەی ملان لە بناری ئاگری و دەوری ماکۆ و ناوچەکانی باکووری ورمێ لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا دەژین.
کرمانج لە ئەسفەرایێن
[دەستکاری]کوردانی ئەسفەرایێن لە ناوەندی شارستانەکە بڵاون بە شێوەزاری کوردیی باکووری دەدوێن و نزیکەی ٣٩ تیرەن کە ناوەکانیان لە نووسراوی فەرمیی دەوڵەت پاشگری «لو»ی تورکی خراوەتە پاڵ، گرینگترینیان: جافکان، جانبەگان، ئەمەران (ئۆمەران)، پەرکان، پەھلەوان، تۆپکان، زەعفەرانلو، قاشکان (کاسکان)، میلان و ئیستاجلو. کۆی سەرژمێریان دەگاتە ٥٢٣٩١ کەس (١٠٨٨٧ خێزان).