بۆ ناوەڕۆک بازبدە

میزبان خدر ھادی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میزبان خدر ھادی
بە عەرەبی: مزبان خضر هادي
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٨
مەندەلی، عێراق
مردن١٦ی ئایاری ٢٠٢٠(٢٠٢٠-٠٥-١٦) (٨٢ ساڵ ژیاوە)
ناسریە، عێراق
ھۆی مەرگجەڵدەی دڵ
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەکارمەندانی سەربازی
ئەندامی حیزبیحیزبی بەعسی عێراق
ئایینئیسلام
پلەی سەربازیسەردار
ناکۆکیڕاپەڕینی ١٩٩١، داگیرکردنی عێراق ٢٠٠٣، شەڕی بەسرە
لقی سەربازیھێزە وشکانییەکانی عێراق

میزبان خدر ھادی (١٩٣٨–٢٠٢٠) سیاسەتمەدار و ئەفسەرێکی سەربازی عێراقی بووە بە پلەی سەردار لە سوپای عێراق لە ساڵی ١٩٣٨ لە شاری مەندەلی لەدایک بووە، کە ئێستا لە سنووری پارێزگای دیالەدایە.[١] سەرکردە بووە لە حیزبی بەعسی عێراق. لە ساڵی ١٩٩١ تا ٢٠٠١ ئەندامی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش بووە.[٢]

ھادی ژمارە ٢٣ بوو لەسەر کارتی داواکراوترین کەسایەتییەکانی عێراق. ھێزەکانی ئەمریکا لە ١ی ئایاری ٢٠٠٣ ھادییان لە بەغدا دەستگیرکرد، دواتر فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ھادی لە ٨ی تەممووزی ٢٠٠٣ دەستگیرکراوە، دوای ئەوەی خۆی ڕادەستی ھێزەکانی ھاوپەیمانان کرد لە بەغدا.

ساڵی ٢٠١٠ لە دۆسیەی وشککردنی دەریاچە و زەلکاوەکان و کوشتن و ئاوارەکردنی کوردانی فەیلی، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. ڕۆژی شەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ لە زیندانی ئەلحووت لە ناسریە کۆچی دوایی کرد.[٣][٤][٥][٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://web.archive.org/web/20190401042759/https://books.google.co.uk/books?id=thw7AAAAIAAJ&pg=PA1141&lpg=PA1141&dq=Mizban+Khadr+al-Hadi&source=bl&ots=BLSRZsHqsq&sig=hfuSC3FeENJmHfYlADrXOpto3kI&hl=en&sa=X&ved=0CDsQ6AEwBWoVChMItam4786myAIVBFkUCh1z0Ac8
  2. «The Saddam Tapes: The Inner Workings of a Tyrant's Regime, 1978–2001». google.co.uk. لە ڕەسەنەکە لە ١ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
  3. https://web.archive.org/web/20040731095947/http://news.bbc.co.uk:80/1/hi/world/middle_east/3052339.stm
  4. https://web.archive.org/web/20190401081739/https://www.cbsnews.com/news/working-on-a-straight-with-iraqi-cards/
  5. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  6. https://www.alraimedia.com/Home/Details?Id=202e4fd8-1b26-457c-8a98-4ec6a1ff07bb