میر محەممەد پاشای ڕەواندز
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
پاشای گەورە میر محەممەد پاشای ڕەواندز | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٧٨٤ |
| مەرگ | ١٨٣٧ |
| نەتەوە | کورد |
| پێش | مستەفا بەگ |
| پاش | ڕەسووڵ بەگ |
| ئایین | ئیسلام |
میر محەممەد کوڕی مستەفا بەگی کوڕی میر ئوغوز بەگی بچوک کوڕی میر ئەحمەدە ناسراو بە میر محەممەد پاشای ڕەواندز (١٧٨٤ز – کانونی دوەمی ١٨٣٧ز ) ھەروەھا بە میری کۆرە و پاشای گەورە ناسراوە. میری دەوڵەتی سۆران بووە لە ساڵی ١٨١٣ تاکوو کوژرانی لە ساڵی ١٨٣٧دا. میری ھەرە ناوداری دەوڵەتی سۆران بووە.[١]
ژیاننامە
[دەستکاری]یەکێکە لە میرە ھەرە بەناوبانگەکانی دەوڵەتی سۆران کە بە پاشای گەورە ناسراوە چونکە لە سەردەمی حوکمرانییەتەکەی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ئیداری و سەربازی و هیتر... لە ھەر شوێن و ناوچەیەک میرێکی دانابوو جا لەبەر ئەوەی ھەمووی لەژێر فەرمانی ئەو کاریان دەکرد بۆیە لەلایەن خەڵک ناونرابوو پاشای گەورە، ئەو پاشایە زۆرترین لاپەڕەی لە مێژووی کورد و میرنشینەکان تۆمار کردووە و سەرکردەیەکی بە توانای سەردەمی خۆی بووە. لە ساڵی ۱٨٣٦ لە هێرشێکی بەرفراوانی دەوڵەتی عوسمانی پاشای گەورە بەدیل گیرا و لە ساڵی ۱٨۳۷ لە بۆسەیەکدا عوسمانییەکان ژیانیان لێ ستاند.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ حەسەن، مەحمود حەمەکەریم (٢٠٠٦). فەتواکەی مەلای خەتێ ئەفسانەی مێژوونووسێک. سلێمانی: چاپخانەی چوارچرا. ل. ٧.