میرنشینی ئەردەل
| میرنشینی ئەردەل Principality of Transylvania Principatus Transsilvaniae | |||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ١٥٧٠–١٧١١ | |||||||||
نەخشەی کارگێڕی میرنشینی ئەردەل(ترانسیلڤانیا)، ١٦٠٦-٦٠ | |||||||||
| ناوەند | گیولافێھێرڤار (ئەلبا ئیولیا) ١٥٧٠–١٦٩٢ سیبینیۆم (ناگیسزێبن/ھێرمانستاد/سیبیو) ١٦٩٢–١٧١١ | ||||||||
| ناوی ھاووڵاتی | ترانسیلڤانی | ||||||||
| مێژوو | |||||||||
| حکوومەت | |||||||||
| جۆر | پاشایەتی ھەڵبژێردراو میرنشین | ||||||||
| فەرمانڕەواکان | |||||||||
• ١٥٧٠–١٥٧١ (یەکەم) | جۆن سیگیسمۆند زاپۆلیا | ||||||||
• ١٧٠٤–١٧١١ (کۆتا) | فرانسیسی دووەم ڕاکۆچی | ||||||||
| یاسادانەر | ڕژێمی ئەردەل | ||||||||
| مێژوو | |||||||||
| ١٦ی ئاب ١٥٧٠ | |||||||||
| ٢٨ی ئەیلوولی ١٦٠٤-٢٣ی حوزەیران ١٦٠٦ | |||||||||
| ٢٣ی حوزەیرانی ١٦٠٦ | |||||||||
| ٣١ی کانوونی دووەمی ١٦٢١ | |||||||||
| ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٦٩٠ | |||||||||
| ٢٦ی ژانویەی ١٦٩٩ | |||||||||
| ١٥ی حوزەیرانی ١٧٠٣ – ١ی ئایار ١٧١١ | |||||||||
| ٢٩ی نیسان ١٧١١ | |||||||||
| |||||||||
| ئەمڕۆ بەشێک لە | ڕۆمانیا مەجارستان سلۆڤاکیا ئوکراینا | ||||||||
میرنشینی ئەردەل (بە ھەنگاری: Erdélyi Fejedelemség؛ لاتینی: Principatus Transsilvaniae؛ ئەڵمانی: Fürstentum Siebenbürgen؛ ڕۆمانی: Principatul Transilvaniei / Principatul Ardealului؛ بە تورکی: Erdel Voyvodalığı / Transilvanya Prensliği)، دەوڵەتێکی نیمچە سەربەخۆ بوو کە بە پلەی یەکەم لەلایەن شازادەکانی ھەنگاریا حوکمڕانی دەکرا.[١] زۆرینەی سەدەی ١٦ و ١٧ وەک دەوڵەتێکی ژێردەستەی عوسمانی بوونی ھەبووە و سوڵتانەکانی تورکی عوسمانی سەرپەرشتییان کردووە. ھەروەھا لە خاڵە جیاوازەکاندا لەم ماوەیەدا، ھابسبورگەکان تا ڕادەیەک سەروەرییان لە ناوچەکەدا ھەبوو.[٢] خاکەکەی جگە لە زەوییە تەقلیدییەکانی ترانسیلڤانیا، پێکھاتەی سەرەکی دیکەی بە ناوی پارتیۆمیش لەخۆگرتبوو، کە لە ھەندێک سەردەمدا قەبارەکەی بەراورد دەکرا لەگەڵ ترانسیلڤانیا. دامەزراندنی میرنشینی پەیوەست بوو بە پەیمانی سپێرەوە. بەڵام پێگەی ستیڤن باتۆری وەک پاشای پۆڵەندا یارمەتیدەر بوو بۆ قۆناغ بە قۆناغ ناوی میرنشینی ترانسیلڤانیا.[٣]
میرنشینی بەردەوام بوو لە بەشێک لە خاکەکانی تاجی ھەنگاریا و ھێمای مانەوەی دەوڵەتی ھەنگاریا بوو.[٤] نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی ھەنگاریا دەکرد لە دژی دەستدرێژیەکانی ھابسبورگ لە شانشینی ھەنگاریا کە لەلایەن ھابسبورگەوە بەڕێوەدەبرا. یاسای نەریتی ھەنگاریا دەبوو بە وردی لە میرنشینەکەدا پەیڕەو بکرێت؛ جگە لەوەش، دەوڵەتەکە زۆرینەی پرۆتێستانت بوو. دوای قۆناغی نائارامی شەڕی سەربەخۆیی ڕاکۆچی، کەوتە ژێر دەسەڵاتی پاشایەتی ھابسبورگ.[٥]
ئەم میرنشینە کە دوای شەڕی موھاچ لکێندرا بە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کە سوپای تورکیا لە ساڵی ١٥٢٦ لە دژی ھەنگارییەکان سەرکەوتنی بەدەستھێنا، لە کاتی شەڕەکانی دوای گەمارۆی دووەمی ڤیەننا لەلایەن سوپای نەمساییەوە کرایە ئامانج و لە ساڵی ١٦٩١دا بە شێوەیەکی کاریگەر لە ژێر سەروەری تورکیادا وەستا. بە واژۆکردنی پەیمانی کارلۆڤیتز لە ساڵی ١٦٩٩، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ترانسیلڤانیا بە نەمسا دا. دوای ئەم بەروارە، ترانسیلڤانیا لەگەڵ ھەنگاریا کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://books.google.iq/books?id=jr-dpNHlb2UC&pg=PA36&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
- ↑ https://books.google.iq/books?ei=8rZ6T_ezAqXQ0QWz_4iuCQ&id=ycNApODqgRUC&redir_esc=y
- ↑ https://books.google.iq/books?id=cqNEYfZI0kUC&dq=principality+of+transylvania&pg=PA27&redir_esc=y
- ↑ https://books.google.iq/books?ei=-7J6T5i4CbG00QWS15HFCQ&id=LOln4TGdDHYC&redir_esc=y
- ↑ https://books.google.iq/books?id=rE7uAAAAMAAJ&redir_esc=y
- Pages using infobox former subdivision with unknown parameters
- ویلایەتەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی
- ڕۆژاوای ئاسیا
- وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی ١٩٢٢
- ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی ١٨٦٧
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، ھەڵوەشانەوەی ١٩٢٥
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی دەیەی ٩٦٠
- وڵاتە پێشووەکانی ئەورووپا