بۆ ناوەڕۆک بازبدە

میرزا شیرازی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میرزا شیرازی
لەدایکبوون٢٥ی نیسانی ١٨١٤
شیراز، ئێران
مردن٢٠ی شوباتی ١٨٩٥(١٨٩٥-٠٢-٢٠) (٨٠ ساڵ ژیاوە)
سامەڕا، عێراق
پیشەعالم، شەرعزان، مەرجەع
پۆستەکانئایەتووڵڵای گەورە
قوتابییMohammad Bagher Shafti
پێشگرێکی شەرەفمەندانەmirzā، Mujaddid، ئایەتوڵڵا
ئایینئیسلام، شیعە
ناکۆکیشۆڕشی تووتن

ئایەتوڵڵای گەورە موجەدید میرزا ئەبوو محەممەد موعیزددین محەممەد حەسەن حوسێنی شیرازی (بە فارسی: ابومحمد معزالدین محمدحسن حسينى شيرازی، ٢٥ی نیسانی ١٨١٥ – ٢٠ی شوباتی ١٨٩٥)، بە سادەیی بە میرزا شیرازی ناسراوە، مەرجەعێکی شیعەی ئێران بووە.[١] [٢] [٣] [٤] [٥] [٦]

دوای مردنی مورتەزا ئەنساری، بە سەرکردەی باڵای شیعەکانی سەردەمی خۆی ناسرا، و ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا بەھۆی فەتواکەی لە ساڵی ١٨٩١ دژی بەکارھێنانی تووتن لە شتێکدا کە بە ناڕەزایەتی تووتن ناسرا لە سەردەمی قاجاردا.[٧]

لە لایەن شیعەکانەوە بە موجەدید (نوێکەرەوەی ئایین) سەدەی ١٣ی سەردەمی ئیسلامی ناوزەد کراوە..

شۆڕشی تەمباک

[دەستکاری]

ڕاپەڕینی تەمباک (١٨٩١–١٨٩٢) دوای ڕێککەوتنی ناسرەدین شای قاجاڕ لەگەڵ بەریتانیا سەبارەت بە پێدانی مافی بڕیاردان لەسەر تووتنی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بە بەریتانیا، و ڕژانی بێگانەکان بۆ ناو ئێران دەستی پێکرد. شیرازی نامەیەکی بۆ شا نارد و تێدا ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنە دەربڕی و ھۆشداری دا کە دەبێتە ھۆی لاوازکردنی دەوڵەت، نامەکان چەند بارە بوونەوە بەبێ ئەوەی شا گرنگییان پێ بدات. بۆیە شیرازی فەتوا بەناوبانگەکەی دەرکرد کە تێیدا ھاتبوو: «بەکارھێنانی تەمباک و تووتن بە ھەر جۆرێک بێت، وەک جەنگان دژ بە ئیمامی خاوەن عەسر و زەمان (ع) ھەژمار دەکرێت». پاشان فەتوایەکی تری بەدوایدا ھێنا بۆ ھۆشداریدان بە حکوومەت کە تێدا ھاتبوو: «ئەگەر ئیمتیازی تەمباک بە تەواوی ھەڵنەوەشێتەوە، لە ماوەی چل و ھەشت کاتژمێردا جیھاد ڕادەگەیەنم».

کارادانەوەی ئێرانییەکان بۆ فەتواکە لە ڕێگەی بایکۆتکردنی بەکارھێنانی تووتن و ھاتنە سەر شەقام لە خۆپیشاندانی گەورە و دروستبوونی ئاڵۆزی لە چەندین شوێن بوو، ئەمەش حکومەتی ناچار کرد ئیمتیازەکە ھەڵبوەشێنێتەوە.

دوای تێپەڕاندنی سەردەمێکی پڕ لە ماندووبوون لە دوای ناڕەزایەتییەکانی تەمباک، شیرازی لە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی شوباتی ١٨٩٥ لە سامەڕا کۆچی دوایی کرد. پاشان تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ نەجەف تاوەکو لە مەزارگەی ئیمام عەلی بنێژرێت.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «المجدد الشيرازي الكبير». An-Nabaa Information Network (بە عەرەبی). لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. al-Tehrani، Agha Buzurg (٢٠٠٩). Tabaqat A'lam al-Shia; al-Kiram al-Barara Fi al-Qarn al-Thalith Ashar [Levels of the Notables of the Shia (13th Century)]. بەرگی ١٣. Cairo, Egypt: Dar Ihya' al-Turath al-Arabi. لاپەڕە ٤٣٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  3. «Ayatollah Mirza Shirazi». Islamic Insights. ٧ی تەممووزی ٢٠٠٨. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. al-Wardi، Dr. Ali (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠). Lamahat Ijtima'iya Min Tarikh al-Iraq [Social Glimpses From The History Of Iraq] (بە عەرەبی). بەرگی ٣. Beirut, Lebanon: Dar al-Rashid. لاپەڕە ٨٦–١٠٢.
  5. Hann، Geoff؛ Dabrowska، Karen؛ Townsend-Greaves، Tina (٧ی ئابی ٢٠١٥). Iraq: The ancient sites and Iraqi Kurdistan. Bradt Travel Guides. لاپەڕە ١٨٩. ژپنک ٩٧٨-١-٨٤١٦٢-٤٨٨-٤.
  6. «金沙游戏app下载大厅_手机客户端» [Leader of the Tobacco Protest]. www.alanwar14.com (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. [al-Mirza al-Shirazi.. Head of the Tobacco revolution]. www.alrsool.info (بە عەرەبی) https://www.alrsool.info//arabic/famous/62. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite web}}: |trans-title= پێویستی بە |title= یان |script-title= ھەیە (یارمەتی); سەردێڕی ونی |ناونیشان= (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  8. "al-Mirza al-Shiraz.. Sahib Thawrat al-Tinbak" [al-Mirza al-Shirazi.. Head of the Tobacco revolution]. www.alrsool.info (in Arabic). Retrieved 2020-04-23.