بۆ ناوەڕۆک بازبدە

میاستێنیا گراڤیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیشانەیەکی باوی میاستێنیا گراڤیس کە تێیدا کزی و داھێزرانی ماسولکەکانی چاو دەبێتە ھۆی شۆڕبوونەوەی پێڵووی چاو (Ptosis)

میاستێنیا گراڤیس (بە ئینگلیزی: Myasthenia gravis یان بە کورتکراوەیی: MG) نەخۆشییەکی درێژخایەنی جومگەی دەمار-ماسولکەیە (Neuromuscular junction) کە دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئاستی جیاواز لە لاوازی و داھێزرانی ماسوولکەکانی پەیکەر. ئەو ماسوولکانەی کە زیاتر لەم نەخۆشییەدا تووش دەبن بریتین لە ماسوولکەکانی چاو، دەموچاو، و پرۆسەی قووتدان.

ئەم بارودۆخە تەندروستییە دەکرێت ببێتە ھۆی دوانینی بینین (Double vision)، شۆڕبوونەوەی پێڵووی چاوەکان، و دروستبوونی قورسی لە کاتی قسەکردن و ڕۆیشتندا. سەرەتای دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە دەکرێت لەپڕ و کتوپڕ بێت. ھەروەھا ڕێژەیەکی کەمی نەخۆشەکان دەکرێت تووشی گەورەبوونی غودەی پەتک (Thymus)یان لە حاڵەتی دەگمەندا تووشی وەرەمی غودەی پەتک (Thymoma) ببن.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • "Myasthenia Gravis Fact Sheet". *National Institute of Neurological Disorders and Stroke*. Archived from the original on 16 September 2021. Retrieved 22 September 2021.
  • Salari N, Fatahi B, Bartina Y, Kazeminia M, Fatahian R, Mohammadi P, et al. (کانوونی یەکەم ٢٠٢١). "Global prevalence of myasthenia gravis and the effectiveness of common drugs in its treatment: a systematic review and meta-analysis". *Journal of Translational Medicine*. 19 (1) 516. doi:10.1186/s12967-٠٢١-٠٣١٨٥-٧.