مۆڵە ئێنتالپیی پێکھاتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مۆڵە ئینسالپی پێکهاتنەوە ڕەوانە کراوە)

مۆڵە ئینسالپی پێکھاتن (بەئینگلیزی: "standard enthalpy of formation" یان "standard heat of formation"، ھێما دەکرێت بە "ΔHfO یان ΔfHO")، ئەو گۆڕانە گەرمیەیە (ئینسالپی) کە ڕوو ئەدات لەئەنجامی پێکھاتنی مۆڵێکی ئاوێتەیەک لەشێوە جێگیرەکەی توخمەکانی و لەپلەی گەرمی °C ٢٥و پەستانی atm ١ دا.[١]

ھەر ئاوێتەیەک بەھای ΔHfO ی دیاریکراوی خۆی ھەیە و بەھای ΔHfOی توخمەکانیش لە جێگیرترین شێوەدا بە سفر دانراوە.

نیشانەی (O) لەسەر ΔHf باری پێوانەیی دەنوێنێت، واتە °C ٢٥و پەستانی atm ١.

ئەو ئاوێتانەی بەھای ΔHfO ـیان سالبە و بەرزە، زۆرتر جێگیرن، بۆ نموونە ΔHfO ی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن زۆر جێگیرە دەکاتە Kj/mol ٣٩٣.٥، بەڵام ئەو ئاوێتانەی کەبەھای ΔHfO ـیان مووجەبە یان کەمێک سالبە ناجێگیرن بۆ نموونە ΔHfO ـی HI دەکاتە Kj/mol ٢٦.٥ بۆیە ناجێگیرە و لەپلەی گەرمی ژووردا شی دەبێتەوە.[١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا پەڕتووکی کیمیای پۆلی دوانزەھەمی زانستی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.