مۆنێرۆ
مۆنێرۆ | |||
---|---|---|---|
| |||
کۆدی ISO 4217 | XMR
| ||
ڕێکەوتی ناساندن | ١٨ی نیسانی ٢٠١٤ | ||
بەکارھێنەر(ان) | نێودەوڵەتی |
مۆنێرۆ دراوێکی دیجیتاڵییە کە لە ساڵی ٢٠١٤ دروست کراوە و یەکێکە لە دراوە کرپتۆکارەنسییە نھێنییەکان. بە پێچەوانەی بیتکۆین، کە ھەموو مامەڵەکان لەسەر تۆڕەکەی بە شێوەیەکی ڕوون دەبینرێن، مۆنێرۆ بەھۆی بەکارھێنانی تەکنیکە پێشکەوتووەکانی کرپتۆگرافی وەک «ئیمزای حلقە» (ring signatures)، «مامەڵە شاراوەکان» (Ring CT)، و «ناونیشانە نھێنییەکان» (stealth addresses)، ھەموو مامەڵەکان بە تەواوی نھێنی دەکات. ئەم تەکنەلۆژیایانە وایان لە مۆنێرۆ کردووە کە زانیارییە دارایییەکانی بەکارھێنەران بە تەواوی شاراوە بمێننەوە و لە چاوی چاودێرانی دەرەوە نەبینرێن.[١][٢]
ھەروەھا، بە پێچەوانەی بیتکۆین کە ژمارەی دراوەکانی سنووردارە و بەرزبۆی ٢١ ملیۆن دراوە، مۆنێرۆ سنوۆری دراوەیی نییە. لەبری ئەوە، لە ھەر بلۆکێکدا ٠٫٦ یەکەی نوێی مۆنێرۆ بەرزدەکرێتەوە و ئەمە بەردەوام دەبێتەوە بۆ ھەمیشە. ئەم سیستەمە بە ناوی «تێڵ ئەمیشن» (tail emission) ناسراوە و مەبەست لێی پاراستنی تۆڕەکەیە لە درێژخایەندا، چونکە بەردەوامبوونی بەرھەمھێنانی دراوە وەک ھاندەرێک بۆ کرێکارانی تۆڕەکە کاردەکات.[٣]
مۆنێرۆ وەک وەچەیەکی سەرکەوتوو بۆ ئەو بەھا بنەڕەتییانە ناوەڕۆکی بیتکۆینی سەرەتایی دەبینرێت، کە تێیدا ڕەخنە لە دەسەڵات و سیستەمی دارایی ناوەندی گرتەوە.[٤] بەڵام لە ھەمان کاتدا، مۆنێرۆ لەلایەن گرووپە تاوانکارییەکان و تیرۆرستانەکانەوە بەکارھێنراوە بۆ داواکردنی پشکی دارایی، کە بووەتە ھۆی ڕەخنەی زۆر لەسەر ئەم دراوە کرپتۆکارەنسییە.[٥][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Wilson، Tom (١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩). 'Privacy coin' Monero offers near total anonymity. Reuters. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Introduction to Monero and how it's different» (PDF). University of Hawai’i at Manoa. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Tail Emission». Moneropedia. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ Sobrado، Boaz. «Is Monero Keeping Bitcoin's Cypherpunk Dream Alive?». Forbes. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Sigalos، MacKenzie (١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١). «Why some cyber criminals are ditching bitcoin for a cryptocurrency called monero». CNBC. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Makuch، Ben. «Trump's promise to loosen crypto regulations may be boon for extremist groups». The Guardian. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]