مۆنیکا لوینسکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مۆنیکا لوینسکی
مۆنیکا لوینسکی لە ساڵی ٢٠١٥ لە کۆنفرانسێکی تێد
لەدایکبوون
مۆنیکا سامیل لوینسکی

(١٩٧٣-٠٧-٢٣) ٢٣ی تەممووزی ١٩٧٣ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
پەروەردەکۆلێژی سانتا مۆنیکا
بەکالۆریۆس لە بەشی زانست، کۆلێژی لویس و کلارک
ماستەر لە بەشی زانست، سکوڵی لەندەن بۆ ئابووری
پیشە
  • چالاکوان
  • دیزاینەری فاشیۆن
  • کەسایەتی تەلەڤزیۆنی
  • یاریدەدەری حکوومەت
چالاکبوون١٩٩٥–٢٠٠٥; ٢٠١٤–ئێستا
خاوەنکارئۆفیسی کۆشکی سپی بۆ کارە یاسایییەکان
پنتاگۆن
باوان(ەکان)بێرنارد لوینسکی
ماریسا لویس

مۆنیکا سامیل لوینسکی (لەدایکبووی ٢٣ی تەممووزی ١٩٧٣)[١] چالاکی ئەمریکی، کەسایەتی تەلەڤیزیۆنی، دیزاینەری فاشیۆن و خزمەتگوزارێکی پێشووی کۆشکی سپییە. دوای نکۆڵی لێکردنی لە سەرەتادا سەرۆکی ئەمریکا بیڵ کڵینتن لە ساڵی ١٩٩٨ دانی بەوەدانا کە پەیوەندی نەشیاوی لەگەڵ مۆنیکا لوینسکی دا ھەبووە ئەو کاتەی لە ساڵی ١٩٩٥–١٩٩٦ لە کۆشکی سپی کاری دەکرد کە دواتر بوو بەھۆی ئەوەی بیڵ کلینتۆن وەک دووەم سەرۆکی ئەمریکا ڕووبەڕووی لێپێچینەوە بێتەوە. لە ئەنجامی ڕووماڵی گشتی ئابڕووچوونە سیاسییەکەدا لوینسکی ناوبانگێکی گەورەی جیھانی بەدەستھێنا.[٢][٣]

مۆنیکا دواتر سەرقاڵی چەندین کاری بازرگانی بوو کە بریتی بوو لە دیزاینی جانتای دەستی لەژێر ناوی خۆیدا و بەژداری کردنی لە ڕیکلامی بازرگانی و کەسایەتییەکی سەر شاشەی تەلەڤیزیۆن. لوینسکی دواتر بڕیاریدا کە ژیانی گشتیی جێبھێڵێت و ھەوڵی بەدەستھێنانی بڕوانامەی ماستەر لە دەروونناسی بدات لە لەندەن.[٤] ساڵی ٢٠١٤ مۆنیکا کەوتەوە بەر چاوی گشتی وەک چالاکوانێکی دژ بە دەستدرێژی سەر ئینتەرنێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Aiken, Jonathan (August 6, 1998). "Who Is Monica Lewinsky?". CNN.
  2. ^ "Monica Lewinsky | Biography & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-17.
  3. ^ "A Chronology: Key Moments In The Clinton-Lewinsky Saga". edition.cnn.com. Retrieved 2021-03-17.
  4. ^ MacLeod, Donald (2005-09-07). "Lewinsky to study psychology at LSE". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2021-03-17.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]