بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مۆنپیلییە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆنپیلییە
بە فەرەنسی: Montpellier
ناو بە زمانی فەرمیMontpelhièr
ئەرشیڤەکان لەArchives municipales de Montpellier
ناسناوی خەڵکMontpelliérains
وڵاتفەڕەنسا
دابەشکاریی کارگێڕیHérault، Montpellier Méditerranée Métropole، arrondissement of Montpellier
خاکی ئاماریQ108921627، Q3551082
پۆتانی شوێن٤٣°٣٦′٣٩″N ٣°٥٢′٣٨″E
نووسینگەی بەڕێوەبردنmayor of Montpellier
سەرۆکMichaël Delafosse
ئەندامیLeague of Historical Cities
دانیشتووان٣١٠٬٢٤٠
بەرزی لە ئاستی دەریا١٤ مەتر
خاوەنیL'Atelier de la rue de Furstenberg، Stade Richter، Vénus victorieuse
ڕووداوە بەرچاوەکانSiege of Montpellier
ئامادە کراوە بەpublic toilet
ڕووبەر٥٦٫٨٨ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە34000، 34070، 34080، 34090
Phone number+33-4-67-34-70-00
ناونیشانی ئیمەیڵmailto:mairie@ville-montpellier.fr
وێبگەhttps://montpellier.fr
Contact page URLhttps://www.montpellier.fr/114-contacter-la-mairie.htm
وەسفی ئاڵاflag of Montpellier
شوێنەوارەکانQ3252142
Time of earliest written record١ی کانوونی دووەمی ٠٩٨٥
کۆدی تەلەفۆن467
Map

مۆنپیلییە شارێکە لە باشووری فەڕەنسا لە نزیک دەریای ناوین. مۆنپیلییە یەکێکە لە گەورەترین ناوەندە شارییەکانی ناوچەی ئۆکسیتانیا (Occitania)، و مەڵبەندی کارگێڕیی دێپارتمانی ھێرۆڵتە (Hérault). تا ساڵی ٢٠٢٣، ژمارەی دانیشتووانی خودی شارەکە ٣١٠٬٢٤٠ کەس بووە، لەکاتێکدا ژمارەی دانیشتووانی ناوچەی مێترۆپۆلیتنەکەی تا ساڵی ٢٠٢٠ گەیشتووەتە ٨١٣٬٢٧٢ کەس. مۆنپیلییە سێیەم گەورەترین شاری فەڕەنسایە لە نزیک کەناراوەکانی دەریای ناوین لە دوای مارسیلیا و نیس، و بە گشتی حەوتەم گەورەترین شاری فەڕەنسایە. بە دانیشتووانی شارەکە دەوترێت «مۆنپیلیێریا» (Montpelliérains بۆ نێر) و «مۆنپیلیێرین» (Montpelliéraines بۆ مێ).

لە سەدەکانی ناوەڕاستدا، مۆنپیلییە شارێکی گرنگی سەر بە تاجی ئەراگۆن بوو (کە شوێنی لەدایکبوونی جەیمسی یەکەم بوو)، و دواتر سەر بە شانشینی مایۆرکا بوو، پێش ئەوەی لە ساڵی ١٣٤٩دا بە فەڕەنسا بفرۆشرێت. زانکۆی مۆنپیلییە کە لە ساڵی ١٢٢٠دا دامەزراوە، یەکێکە لە کۆنترین زانکۆکانی جیھان و خاوەنی کۆنترین کۆلێژی پزیشکییە کە تا ئێستاش کاردەکات، بە ھەبوونی خوێندکارانی پێشووی دیار و ناسراوی وەک پێتراک، نۆسترادامۆس و فرانسوا ڕابلی (François Rabelais). لە سەرووی شاری سەدەکانی ناوەڕاستەوە، قەڵای دێرینی مۆنپیلییە قەڵایەکی سەربازیی بەھێزە کە لە سەدەی حەڤدەیەمدا لەلایەن لویسی سێزدەھەمەوە دروست کراوە.

لە ساڵانی ١٩٩٠وە، مۆنپیلییە یەکێک لە بەھێزترین گەشەکردنە ئابووری و دیموگرافییەکانی لەسەر ئاستی وڵاتەکە بەخۆیەوە بینیوە.[ژێدەر پێویستە][ژێدەر پێویستە] ناوچەی شارییەکەی لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە زۆرترین گەشەی دانیشتووانی لە فەڕەنسادا بەخۆیەوە بینیوە. خوێندکاران کە ژمارەیان دەگاتە ٧٠٬٠٠٠ کەس، نزیکەی یەک لەسەر چواری دانیشتووانی شارەکە پێکدەھێنن، ئەمەش یەکێکە لە بەرزترین ڕێژەکان لەسەر ئاستی ئەورووپادا. ژینگەی گونجاوی ژیانی لەم شارەدا، بە ھەبوونی یەکێک لە گەورەترین ناوچەکانی تایبەت بە پیادەڕۆ لە ئەورووپادا،[١] لەگەڵ ژیانی کولتووری و کەشوھەوای دەریای ناوین، ھۆکاری سەرنجڕاکێشیی شارەکەن کە نازناوی «بەھرەمەند» (the Gifted)ی لێنراوە. مۆنپیلییە لەلایەن دامەزراوەی ھزریی ئێڵ سی دی (LCD) بۆ خەڵاتی "باشترین شاری کولتووریی تازە دەرکەوتووی ساڵی ٢٠١٧" بەربژێر کرا.[٢] شارەکە لەلایەن تۆڕی توێژینەوەی جیھانگیری و شارەکانی جیھانەوە وەک شارێکی ئاستی خۆبژێو پۆلێن کراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ «Itinerary of a walk in Montpellier». Travelers without borders (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ↑ «Nomination de Montpellier aux "Leading Culture Destinations Awards 2017"». www.montpellier.fr (بە فەرەنسی). لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.