بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مۆزەخانەی ھەولێر بۆ بەرد و گەوھەرەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆزەخانەی ھەولێر بۆ بەرد و گەوھەرەکان
وڵاتعێراق
پۆتانی شوێن٣٦°١١′٢٥″N ٤٤°٠′٣٤″E
Map

مۆزەخانەی بەرد و گەوھەرەکان لە قەڵای ھەولێر لە ٩ی ئازاری ٢٠١٦، لەلایەن جیۆلۆجی مامۆستا سەربەست مەجید، دەرچووی بەشی جیۆلۆجی لە کۆلێژی زانست لە مووسڵ لە ساڵی ١٩٨٥ دامەزراوە، لە ماوەی ٤٠ ساڵدا کۆمەڵە بەرد و گەوھەری خۆی لە چەند ناوچەیەکی جیھان کۆکردەوە، و بۆ یەکەمجار لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی بچووکی شەقڵاوە لە ساڵی ٢٠١٤ لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ھەولێر نمایشی کرد.دواتر بووەتە خاوەنی مۆزەخانەیەک کە بە تاکە مۆزەخانە لە جۆری خۆی دادەنرێت لە ھەرێمی کوردستان.لە ساڵی ٢٠١٦ مۆزەخانەکە گواسترایەوە بۆ قەڵای ھەولێر و ئێستا یەکێک لە باڵەخانە نەریتییەکان کە دوو نھۆمییە و نۆژەنکراوەتەوە داگیرکردووە.[١]

بینا دوو نھۆمییەکە ژمارەیەکی زۆری بەرد و گەوھەری تێدایە. لە مۆزەخانەکەدا چەندین بەردی باو و دەگمەنی عێراق و وڵاتانی دیکە نمایشکراوە، جگە لە پارچەی نەیزەک و بەردبوو و جۆرەکانی دیکە. لە نھۆمی یەکەم دووکانێک ھایە کە بەردی ئەسڵی و کۆپی دەفرۆشێت. نرخی چوونە ژوورەوە ١٥٠٠ دیناری عێراقییە. وێنەگرتن لەناو فرۆشگاکە قەدەغەیە.باڵە بەردبووەکان بەردبووە جۆراوجۆرەکانی کوردستان و ناوچەکانی تری جیھان لەخۆدەگرێت، لەوانە ئەمریکای لاتین و ڕووسیا و ئاسیا، کە کۆنترینیان بریتییە لە تریبۆلایت کە نزیکەی شەش سەد ملیۆن ساڵ لەمەوبەرە. یاقووت و مەرجانی و مرواری و زووموروود و کومارین و کوارتز بە ھەموو ڕەنگەکانی سپی و پەمەیی و ڕەشەوە ھەیە. و دار و ددانی بەردبووی ئاژەڵانی سەردەمی جیاواز لە سەردەمی کامبرینەوە تا سەردەمی سەھۆڵبەندان ھەیە.[٢][٣]

ھۆکاری سەرەکی کردنەوەی مۆزەخانەکە سەرەتا بۆ ھاندانی گەشتیاریی بوو، پاشان بۆ سوودی لێکۆڵەران و پسپۆڕانی زەویناسی.

پێشانگە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. https://web.archive.org/web/20201025193844/https://ankawa.com/forum/index.php?topic=854914.0
  3. https://web.archive.org/web/20201026143054/https://www.academia.edu/39911830/gemstones