بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مۆزەخانەی کەلەپووری سوریانی لە ھەولێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆزەخانەی کەلەپووری سوریانی لە ھەولێر
وڵاتعێراق
پۆتانی شوێن٣٦°١٤′٣″N ٤٣°٥٩′١٩″E
Map

مۆزەخانەی کەلەپووری سوریانی دەکەوێتە شاری ھەولێر قەزای عەنکاوە، لە ھەرێمی کوردستان، دەیان پارچە و کۆکردنەوەی کەلەپووری تێدایە.[١]

مۆزەخانەکە لە سێ ھۆڵی سەرەکی پێکھاتووە:

ھۆڵی یەکەم: تەرخانکرابوو بۆ جلوبەرگی نەریتی، کەلوپەلی ناوماڵ، پیشەسازییە بەناوبانگەکان، کەرەستەی کشتوکاڵی، قوماش، ئامێری دوورمان، فەخار، بەرد، کانزا، و شوێنەوارە دۆزراوەکانی عەنکاوە و ناوچەکانی نزیک.[٢]

ھۆڵی دووەم: تایبەتە بە چاند، وێنە و پوختەیەک لە ژیانی پێشەنگەکانی ڕێنێسانسی چاند و چاندی سوریانی تێدایە، کۆمەڵێک کتێبی کۆن کە لە عێراق چاپکراون، نموونەی چاپەمەنی سوریانی و کورتە ڕوونکردنەوەکانی ھەر ڕۆژنامەیەک، نموونەی دەستنووس و بەڵگەنامە کۆنەکانی سوریانی، جگە لە وێنە و ڕوونکردنەوەی پێشەنگەکانی شانۆی عێراقی، شوێنەوارناسەکانی سوریانی و پیشەسازییە فۆلکلۆرییە جیاوازەکان، مەزارگە، گوندەکان، قوتابخانەکان، داب و نەریتە کۆنەکان، ڕوونکردنەوەکانی مۆسیقاژەن و ھونەرمەندەکانی سوریانی، و پێشەنگەکانی سەرەتایی لە بوارە جیاوازەکاندا، و ھەندێکی تر لە ئاھەنگەکانی ھاوسەرگیری لە گوندە جیاوازەکانەوە.[٣]

ھۆڵی سێیەم: تایبەتە بە چالاکی و کۆنفڕانسی چاند.

و مۆزەخانەکە کۆمەڵێک وەرشەی ھونەری (چاکردنەوە، دوورین، چەرم، نەخش، دروستکردنی ئیکسسوارات، وەرشەی دروستکردنی فەخار) لەخۆدەگرێت، کە بەپێی وێنەی ڕاستەقینە و دەگمەنی مۆدە و نەخشاندنەکان دروست دەکرێن و تەواو دەکرێن بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتی کەلەپووری سوریانی.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]